ئەردەوان زاخۆیی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-05-05-17:05:00 - کۆدی بابەت: 8507
ئەردەوان زاخۆیی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەردەوان زاخۆیی (بە ئینگلیزی: Erdewan Zaxoyî) ناوی تەواوی ئەردەوان عەلی محەممەد تەهایە. گۆرانیبێژێکی کوردی باشووری کوردستان بوو.

ژیان

ئەردەوان زاخۆیی لە ساڵی ١٩٥٧ لە گەڕەکی جولەکانی زاخۆ لەدایکبووە. لە خێزانێکی داهات مامناوەند ژیاوە. ئەردەوان لە منداڵییەوە خولیای هونەری هەبووە. دایکی دەڵێت "پاش ماوەیەکی زۆر زانیمان ناچێتە قوتابخانە، دەستی کردبوو بە گۆرانی گوتن، پێمان ناخۆش بوو، بەڵام دواتر ئاسوودەی کردین". لە ساڵی ١٩٧٧ یەکەم بەرهەمی بڵاوکردەوە، لە ماوەی ژیانیدا توانی زیاتر لە ٢٠٠ گۆرانی تۆمار بکات.

ساڵی ١٩٧٩ هاوسەرگیری کردووە و لە هەمان ساڵیش دەچێتە شاخ. بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشمەرگە دەبێت، دواتر لە ١٩٨١ دەچێتە جزیری بۆتان تا ئەو کاتەی حیزبی بەعس لێ خۆشبوونی بۆ دەردەکات. لە ١٩٨٤ بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێتەوە شاخ، دواتر دەچێت بۆ شاری دهۆک. دوای دوو ساڵ ڕژێمی بەعس لە شەوی ٢٨ـی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ ئەردەوان لە بەغداد دەڕفێنن و بێسەروشوێنی دەکەن.


سەرچاوەکان



407 بینین