فێرلاند مێندی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند دانا ئەلەند دانا - به‌روار: 2022-05-28-14:28:00 - کۆدی بابەت: 8818
فێرلاند مێندی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فێرلاند سینا مێندی (بە ئینگلیزی: Ferland Sinna Mendy, بە عەرەبی: فرلاند مندي ). یاریزانی پیشەگەری باڵی چەپی بەرگریکردنی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی فەڕەنسایە. لە ٨\٦\١٩٩٥ لە ناوچەی مێولان ئێن یڤێلنێسی فەڕەنسا لەدایکبووە.

زانیاری گشتی

ناوی تەواوەتی فێرلاند سینا مێندی
ناوی کورتکراوە مێندی
بەرواری لەدایکبوون ٨\٦\١٩٩٥
شوێنی لەدایکبوون مێولان ئێن یڤێلنێس
باڵا ١٨٠ سانتیمەتر
شوێنی یاریکردن باڵی چەپی بەرگریکردن

مێژووی یاریکردن لەگەڵ یانە

لی هاڤرێ

مێندی لە وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧ بۆ یانەی لێ هاڤرێ لە خوولی دووەمی فەڕەنسی (لیگ توو) یاری کردووە. لەو وەرزەدا بەژداری ٣٥ یاری یانەکەی کردبوو.

لیۆن

مێندی لە ٢٩\٦\٢٠١٧ گرێبەستێکی ٥ ساڵی بە بڕی ٦ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانەی فەڕەنسی لیۆندا کرد. لە وەرزەکانی ٢٠١٧-٢٠١٩ توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و سەرنجی یانی ڕیاڵ مەدرید رابکێشێت.

گواستنەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

لە ١٢\٦\٢٠١٩ گرێبەستێکی ٦ ساڵی بە بڕی ٥٣ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانەی ئیسپانی ڕیاڵ مەدریددا کرد. لە وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ و کاتێک ڕیاڵ نازناوی لالیگای وەرزەکەی بەدەستهێنا، مێندی بەژداری ٢٥ یاری یانەکەی کردبوو.

مێژووی یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردە

مێندی لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ یەکەم جار بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بانگهێشت کرا.

ژیانی تایبەتی

مێندی لە ناوچەیەکی هەژارنشین لەدایکبووە کە تیایدا تەنانەت یاری دەستکردی منداڵان بەردەست نەبووە، تەنها تۆپی پێ و هەندێک شتی کەمی تر نەبێت. ئێدوارد مێندی گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامۆزای فێرلاند مێندییە و لە منداڵییەوە بەیەکەوە گەورەبوون. دایکی فێرلاند مێندی بە ڕەچەڵەک غینییە. فێرلاند مێندی دەیگێڕێتەوە کاتێک منداڵ بووە دایکی سزای داوە لەسەر ئەوەی کە زۆر یاری تۆپی پێی کردووە و بەڵام دواتر درکی کردووە کە کوڕەکەی دەتوانێت ببێت بە ئەستێرەیەکی گەورەی تۆپی پێ.


سەرچاوەکان



319 بینین