جەبار جەمال غەریب 

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-06-01-14:46:00 - کۆدی بابەت: 8863
جەبار جەمال غەریب 

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جەبار جەمال غەریب (بە ئینگلیزی: jabar jamal gharib) لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری قەڵادزێ لەدایکبووە نووسەر و لێکۆڵەر و ڕۆماننووسێکی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە. جەبار جەمال غەریب خەڵاتی حسەین عارفی وەرگرتووە.

لە سەرەتای ساڵەکانی ١٩٨٠ دەستی کردوە بە نووسین. لە سەرەتاوە چیرۆکی دەنووسی، بەڵام دواتر دەستیکرد بە ڕۆمان نووسین و دواتریش سەرقاڵی نووسینی ڕۆمان بوو.

بەرھەمەکان

  • زێبرا، ناوێک بۆسەر کێلەکەم، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی
  • پێنجەمین کتێب
  • پێنجەمین کتێبی خودا
  • کتێبێک کە بووە سیمۆرغ
  • سەردەمی گریانی بەلقیس، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی
  • کەوتنی ئاسمانەکان، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی
  • دنیا لە کتێبێکدا، یەکێتیی نووسەرانی کورد، ھەولێر، ٢٠٠٢.
  • ئەو باڵندە فڕیوانەی کە زبڵن، یەکێتیی نووسەرانی کورد، ھەولێر، ٢٠١١.
  • نەتەوەی زێرابەکان، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی

وەرگێڕان

کتێبەکانی (پێنجەمین کتێب (لە فارسی: اسفار سرگردانی)) و (کتێبێک کە بووە سیمۆرغ) بە دەستی ڕەزا کەریم موجاور وەگێڕاوەتەوە لە سەری زمانی فارسی.


سەرچاوەکان



367 بینین