ئەحمەد بارزانی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-06-01-15:27:00 - کۆدی بابەت: 8866
ئەحمەد بارزانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شێخ ئەحمەد محەممەد بارزانی (بە ئینگلیزیEhmed Mihemed Barzanî، بە عەرەبی: احمد البرزاني) لە ١ـی کانوونی دووەمی ١٨٩٦ لەدایکبووە، ناسراوە بە خودان، سەرۆکی بنەماڵەی بارزانی بووە و هەروەها شێخ ئەحمەد حکوومەتی بارزانی لە باشووری کوردستاندا دامەزراند. ئەحمەد ناسیۆنالیزمی کورد بوو کە هۆزەکانی جۆراوجۆری کوردی گرتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و ناوچەی بارزانی گەورەتر کرد. ئەحمەد بارزانی لەگەڵ برا بچووکەکەی مستەفا بارزانی لە دەیەکانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ لە دژی دەوڵەتی عێراق شەڕیان کرد.

زانیاری گشتی

لەدایکبوون ١٨٩٦، بارزان
مەرگ ١١ـی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ (بە تەمەنی ٧٣ )
بەغداد
پیشە سیاسەتوان
حیزب حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژینگەپارێزی

ئەحمەد بارزانی یەکەمین کوردی ڕێبەری ژینگە و ژینگەپارێزی بوو. چەندین یاسای لەبەر ڕاگرتنی شوێنێکی خاوێن بەڕێوە برد. هەروەها هەندێک لەو کارانەی وەکوو ئەوانەی خوارەوەی قەدەغە کرد:

  • بڕینەوەی دارەکان، بە تایبەت ئەو دارانەی کە سێبەر ساز دەکەن و پێش راماڵین دەگرن.
  • هەڵگرتنی زۆری هەنگوین.
  • کوشتنی مارە بێ ژەهرەکان.
  • ماسیگری بە کارەبا و ماددە تەقینەوەکانی تر.


سەرچاوەکان



487 بینین