ئاستانە

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-10-23:31:00 - کۆدی بابەت: 9354
ئاستانە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئاستانە (بە فارسی: آستانه، بە عەرەبی: أستانا، بە ئینگلیزی: Astana)، بزاڤێکی هزریی سەربەخۆیە، کار دەکات بۆ بنیاتنانی گوتارێکی فیکریی سەردەمیانە، کە ئیسلام وەکوو جێگرەوەی گشتی وێنا دەکات.

شێوازی کارکردنی ئاستانە

ڕێکخراوی ئاستانە لەسەر چەند هێڵێکی گشتی کاردەکات، وەکوو: (ئیلحاد، ئایینەکان، ڕەوتە لادەرەکان، بابەتە هەنووکەییە پەیوەستەکان بە موسڵمانان).

مەودای کارکردنی

لە ئێستادا سۆشیال میدیا سەکۆی یەکەمی کاری ئاستانەیە، بە جۆرێک لە کۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئامادەیی هەیە.
جێگەی باسە کە بە تەنیا کار لەسەر زمانی کوردی ناکرێت، بەڵکوو چالاکییان بە زمانی فارسیش هەیە، لە هەوڵدان بۆ کارکردن لەسەر زمانی عەرەبی و زمانەکانی تریش.

کردنەوەی خول

ئەم ڕێکخراوە هەستاوە بە کردنەوەی خولی ئۆنلاینی تایبەت بە بواری هزری و ڕەواندنەوەی گومانەکانی سەر ئایینی ئیسلام، لەڕێگای کۆکردنەوەی مامۆستایانی شارەزای بوارەکە، خولێکی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێناوە.

  • خولی قەڵغانەکان: یەکەمین خولی ڕێکخراوەکە بوو و نزیکەی ساڵێک بەردەوام بوو، تێیدا زیاتر لە ١٢ هەزار فێرخواز لە سەرجەم تەمەن و توێژە جیاوازەکانی کوردستان لێی سوودمەند بوون.
  • خولی دەروازەی دڵنیایی: ئەم خولە لە مانگی ئابی ساڵی (٢٠٢٠) ڕاگەیەندراوە و بەردەوامە، خولەکە بە بەشداری چەندین مامۆستا و بانگخوازی شارەزا لە بواری وەڵامدانەوەی گومانەکانەوە دەگوترێتەوە و زیاتر لە ٥ هەزار فێرخواز سوودمەند بوون لێوەی.

دیارترین مامۆستاکانی ئاستانە

کتێبخانە

لە ماوەی ١٨ مانگی کارکردنیدا ئاستانە کاری لەسەر ١٦ کتێبی چاپکراو و ئەلیکترۆنی کردووە، کە تێیدا ٧ لەو کتێبانە لەچاپدراوە و چوونەتە لیستی پڕ فرۆشترین کتێبەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی.

کتێبە چاپکراوەکانی

  1. وڕێنەی ئیلحاد
  2. کۆیلایەتی و کەنیزەک
  3. پاکانەی هەبوون
  4. بەڵگەیەتی فەرموودە
  5. فەرموودە لە سایەی قورئاندا
  6. قەڵغانەکان
  7. ئیلحاد وەک خۆی

کتێبە ئەلیکترۆنییەکان

  1. پێغەمبەر مووسا و پێوەرە عەقڵییەکان (بۆ زمانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزیش وەرگێڕدراوە)
  2. جوانییەکانی ئیسلام
  3. سیستمی کۆیلایەتی لە ئیسلامدا
  4. بەڵێ، ئیسلام پارێزراوە
  5. دواهەمین نێردراو
  6. بیری ڕەخنەیی
  7. کامل صوره
  8. اصول الخطاء
  9. من کێم؟


سەرچاوەکان



452 بینین