سیحر - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-07-23-23:45:00 - کۆدی بابەت: 9518
سیحر - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

سیحر

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر: سیحر

هاتە ژوورێ، لە پڕێکدا گەمیەی چاوی هەر هەموومان
کەوتە ناو سیحری چاویەوە و
تیا نوقوم بووین. 
- شیعری جوانیش سیحری قەڵەم
وەکوو ئا ئەو شۆخە وایە! . 
ئەو وەختەی دێت هەر کوت و پڕ: 
ئەتکا بە ماسیی گۆمی خۆی، 
ئەتکا بە ئەڵقەی پەنجەی خۆی
ئەتکا بە باڵندەی بەژنی. 
ئەتکا بە سێبەری وشەی
ئەتکا بە ژێی گۆرانیەکەی
ڕەنگە گۆمەکەیش لە (چین) بێ
ڕەنگە پەنجەکەیش لە (ئۆسلۆ) و
بەژنیش لە دوورگەی «کریت» و
وشەیش
خەڵکی ئەفریقا و گۆرانییەکەیش
باڵندەی باخی «لاتین» بێ! .


سەرچاوەکان



576 بینین