ڕۆڵ و سوودەکانی ڕۆنی بزوێنەر

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-02-10:19:00 - کۆدی بابەت: 9661
ڕۆڵ و سوودەکانی ڕۆنی بزوێنەر

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ڕۆنی بزوێنەر (بە عەرەبی: زيت المحرك، بە ئینگلیزی: Engine oil)، هەموو بزوێنەرێک پێویستی بە ڕۆنە بۆ ئەوەی بە دروستی کاربکات، ڕۆن بە پێکهاتەیەکی سەرەکی بزوێنەر دادەندرێت. ڕۆنی بزوێنەر چەندین ڕۆڵی گرنگی هەیە، کە لە ڕێگەیەوە بزوێنەر بە شێوەیەکی دروست و بە تێپەڕبوونی کات کاردەکات.

سوودەکانی ڕۆنی بزوێنەر

  1. چەورکردن: ڕۆڵێکی سەرەکی ڕۆنە کە ئەو شوێنانەی بەریەک دەکەون چەور دەکات، تاکوو لەگەڵ بەردەوامی کارکردن دووچاری داخوران نەبن.
  2. ساردکردنەوە: ئەو وزە ونبووەی بەهۆی سووتاندن و لێکخشاندن لە نێوان پارچە میکانیکییەکان وا دەکات پلەی گەرمی بزوێنەر بەرزببێتەوە، بۆیە ڕۆنی بزوێنەر لە ناوخۆدا وادەکات لە ڕێگەی چەور کردنەوە بەشێک لە پارچە میکانییکیەکان پلەی گەرمییان نزم ببێتەوە.
  3. پاککردنەوە: ئەرکێکی تری ڕۆنی بزوێنەر پاککردنەوەی بزوێنەرە لە چینە نیشتووەکان لە تۆز و پاشماوە سووتاوەکان، بەبێ بوونی ڕۆن ئەو نیشتووانە کەڵەکە دەبن و هێزی بزوێنەر بە تێپەڕبوونی کات کەمدەکات.
  4. پاراستن لە داخوران و ژەنگاویبوون: سووتاندنی سووتەمەنییەکان پاشماوەی (ترشە داخوراوەکان) دروست دەکات، کە زیانی بۆ پارچە کانزاییەکانی بزوێنەر هەیە، لەگەڵ زیادکردنی هەندێک ماددەی تر لە ڕۆنە پێشکەوتووەکان، وادەکات داخوران کەم بێتەوە، لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و بەریەککەوتن لەگەڵ ئۆکسجین ڕۆنی بزوێنەر دووچاری ئۆکسێن دەبێت، بۆیە پێویستە ڕۆن بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بگۆڕدرێت.
  5. داخستن: ڕۆنی بزوێنەر بەشێوەیەکی دیاریکراو کار لەسەر داخستنی ڤاڵڤ و سلندەرەکان دەکات، واتە چینێکی پارێزەر لە نێوان پارچە جیاوازەکان دروست دەکات و هەر دەرچوونێک ئەگەر ڕووبدات ڕێگری لێدەکات.


سەرچاوەکان



330 بینین