پاستای ماسی

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-08-25-21:14:00 - کۆدی بابەت: 10012
پاستای ماسی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پاستای ماسی (بە ئینگلیزی: Fish pasta، بە عەرەبی: باستا السمك) جۆرێکی ترە لە پاستا. لە ئەم جۆرەدا گۆشتی ماسی بەکاردێت لە دروستکردنی پاستاکەدا. زۆرباشە بۆ ئەو کەسانەی گۆشتی سوور و گۆشتی مریشک ناخۆن. دەتوانن بەکارهێنانی ماسی لە پاستاکەیاندا تاقی بکەنەوە، ئەم جۆرە پاستایەش بە چەند هەنگاوێکی ئاسان دروست دەکرێت.

کەرەستەکان

چۆنیەتی دروستکردنی

هەنگاوی یەکەم

پێش هەر کارێک مەعکەرۆنییەکان دەکەیتە ناو ئاوی گەرمەوە، خوێی تێ دەکرێت و لە ئاوەکەدا دەکوڵێت تاکوو نەرم دەبێت.

هەنگاوی دووەم

گۆشتی ماسییەکە ورد ورد دەکەیت و لەناو ڕۆندا سووری دەکەیتەوە. سەرەتا سەری تاوەکە دەگریت تاکوو کەمێک و پاشان خوێ و بیبەری ڕەشی تێ دەکەیت. سەرەکەی لا دەبەیت تاکوو بەباشی سوور ببێتەوە.

هەنگاوی سێیەم

دواتر پیازەکە ورد دەکەیت و لە ڕۆندا سووری دەکەیتەوە، دوای ئەوەی ڕەنگەکەی گۆڕا سیر و بەهاراتەکەی تێ دەکرێت. پاشان گێزەرە وردکراوەکەی تێ دەکەیت و تاکوو پێنج خولەکێک لێی دەگەڕێیت، بۆ ئەوەی کەرەستەکان بەباشی سوور ببنەوە. دواتر تەماتە بچووکەکان دەکەیت بە دوو بەشەوە و دەیکەیتە ناو کەرەستەکان. کوپێک لە ئاوی پاستاکەش دەکەیت بە سەریدا. وازی لێ دەهێنرێت تاکوو بەباشی بکوڵێت. لە دوو خولەکی کۆتاییدا کەرەوزە وردکراوەکەشی بۆ زیاد دەکرێت.

هەنگاوی چوارم

دوای ئەوە مەعکەرۆنییەکە نەرم بوویەوە، تێکەڵی کەرەستەکانی دەکەیت و بەباشی تێکی دەدەیت. دوای ئەوەی بەباشی تێکەڵ بوو ماسییەکەشی تێ دەکرێت و بۆ ماوەی دوو خولەکێک لەژێر ئاگرێکی کزدا دەبێت. پاشان پێشکەش دەکرێت.


سەرچاوەکان



311 بینین