نەجیبە عومەر

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-08-27-21:40:00 - کۆدی بابەت: 10037
نەجیبە عومەر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن و ژیانی

نەجیبە عومەر (بە ئینگلیزی: Najiba Omer)، سیاسەتمەدار و چالاکوانی مافی ژنان و ھاوسەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٧١ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، نەجیبە عومەر لە ئێستادا ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک)ـە.

نەجیبە عومەر لە زانکۆی سەلاحەدین وانەی کارگێڕی و ئابووری خوێندووە و لە شاری ڕانیە مامۆستای بیرکاری و نیشتیمانی بووە، نەجیبە لە ساڵانی ١٩٨٦ بۆ ١٩٩١ ئەندامی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بووە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ بەدواوە وەکوو چالاکوانی سەربەخۆ لە بواری مافی ژنان دەستبەکار بووە. لە ساڵی ١٩٩٥ لەگەڵ یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان کە دکتۆر سیروان دامەزرێنەری بووە کاری کردووە. نەجیبە عومەر لە ساڵی ١٩٩٧ بەدواوە دەستی لە کاری مامۆستایەتی کێشایەوە و لە ساڵی ٢٠٠٢ وەکوو ئەندامی دامەزرێنەر لە دامەزراندنی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستاندا بەشداری کردووە. ئەو لە کۆنگرەی دووەمی پەچەدەکەدا بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسیاری مەکتەبی کاروباری ژنان، نەجیبە عومەر لە کۆنگرەی پێنجەمدا لەگەل دیار غەریب، وەکوو ھاوسەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردراوە.

لە ساڵی ٢٠١٤دا پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان ھەڵوەشایە و سیاسەتمەدارانی ئەو پارتییە لایەنێکی دیکەیان دامەزراند بە ناوی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان و نەجیبە عومەریش چالاکی خۆی لە ئەم تەڤگەرە بەردەوام کرد، ئێستا وەکوو ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) چالاکە.

زانیاری گشتی

ناو نەجیبە عومەر
ساڵی لەدایکبوون ساڵی ١٩٧١
شوێنی لەدایکبوون شاری سلێمانی
پیشە سیاسەتمەدار، چالاکوان، ئەندامی ڕێکخراوی ژنان

 


سەرچاوەکان



209 بینین