قاپ

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2022-09-12-00:06:00 - کۆدی بابەت: 10225
قاپ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

قاپ یان دەفر (بە عەرەبی: صحن یان طبق یان وعاء، بە ئینگلیزی: Plate) کەرەستەیەکی سەرەکییە لە کەرەستەکانی خواردن و ئامادەکردنی خواردندا، شێوازێکی تەختی نیمچە قووڵی هەیە و لە کەرەستەی جیاواز دروست دەکرێت وەکوو شووشە، پلاستیک، دار، بۆرسەلین، هەندێک جۆری گرانبەهایشی لە زێڕ و زیو دروست دەکرێت. ئەو قاپانەی لە پلاستیک دروست دەکرێن تەنها بۆ یەکجار بەکاردەهێنرێت.

مێژووی بەکارهێنانی

هەر لەگەڵ داهێنان و دۆزینەوەی ئاگرکردنەوە قاپیش داهێنراوە و بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بەکارهاتووە. هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە قاپ بەشێوازی سادە پێشتر لەلایەن مرۆڤی سەردەمی بەردینەوە بۆ مەبەستی جۆراوجۆری ئاو گەرمکردن و خواردن بەکارهێنراوە، هەندێکیشیان لە قوڕی وشکبووەوە دروستکراوە. شارستانییەتە کۆنەکانی مێژووش نموونەی شارستانییەتەکانی دووڵی دوو ڕووبار و شارستانییەتی میسری کۆن بەشێوازی خۆیان قاپیان دروست کردووە، هەندێک لە پاشاکانیان قاپی زێڕیان بۆ خواردن بەکارهێناوە. چینییەکان گرنگییان بە دیزاین و جوانکاری قاپ داوە و کاری نەخشاندن و وێنەکێشانیان بۆ قاپەکانیان کردووە.


سەرچاوەکان



490 بینین