کتێبی کورتە وتار

له‌لایه‌ن: - ئێڤین عومەر ئێڤین عومەر - به‌روار: 2022-09-12-16:45:00 - کۆدی بابەت: 10230
کتێبی کورتە وتار

ناوه‌ڕۆك

کتێبی کورتە وتار

کورتە وتار (بە عەرەبی: قصر الكلام، بە ئینگلیزی: Short Speech)، کتێبی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی میسری جەلال عامرە، کە لەلایەن هەندێکەوە بە ڕابەری ئەدەبی تەنز لە میسڕ و جیهانی عەرەبی دادەنرێت، ئەم کتێبە ئاماژەیە بە کۆمەڵێک لە وتارە نایابەکانی جەلال عامر، کە مشتومڕی ڕاستی ڕووداوەکانی کۆمەڵگای میسر دەکات، لە تێڕوانینی جەلال عامرەوە. 

ناسنامەی کتێب

ناو کورتە وتار
نووسەر جەلال عامر
ناوەندی چاپ خانەی (الشروق)
قەبارەی کتێب ٤٠٦ لاپەڕە
چاپ چاپی یەکەم ٢٠١٢
جۆری کتێب ئەدەبی تەنز
زمانی کتێب عەرەبی

کورتەیەک لە کتێبەکە

کەسانی خاوەن دەسەڵاتی کەم: ڕێزگرتنی یەکلایەنە وەکوو خۆشەویستی یەکلایەنە وایە، نەخۆشییەکە، ئێمە ڕێز لە یاساکان دەگرین کاتێک یاساکان ڕێز لە ئێمە دەگرن، بۆ نموونە بۆچی هاوڵاتییان ڕێز لە یاساکانی هاتووچۆ ناگرن؟ 
لەبەرئەوەی یاساکانی هاتووچۆ ڕێز لە هەوڵاتییان ناگرێت. ئامێرەکان گۆڕان بە سەگی پۆلیسی بە درێژایی مانگ بۆنی سەیارەکان دەکەن، هەندێکجار پێش ئەوەی سەیارەکە بکڕدرێت یان لە یەکەم نیگاوە پێی ئاشنابێت، وەکوو ئەوەی ئێمە بەرنامەڕێژی بۆ سەگەکان بکەین بە ژمارەی سەیارەکەمان یان پارچەیەک شتی پێشکەش بکەین وەکوو ڕاوکەر و ڕاوچی، هەروەها دوور دەکەوێتەوە لە ژمارە نایابەکان لەبەرئەوەی نەخۆشی دەگوازێتەوە یاخود ئەفسەرە باڵاکان دەگوازێتەوە، کاتێک هەفتەی ڕابردوو بە بڕیارێک ڕاوکردن قەدەغەکرا ئەم سەگانەی نەگرتەوە بۆ عەرەبانەکان، بە ساڵێک دوای بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی دایکم مرد، ئامۆژگاری کردم لە تاوانباران نەبم، لە یەکێک لە تاقیکردنەوەکاندا قاچی بۆقێکیان بڕییەوە داوایان لێ کرد باز بدات، بەڵام وەڵامی نەبوو، لە ڕاپۆرتەکەیا نووسیان هەستی بیستنی لەدەستداوە، باڵندەکانیان گرت و بەرازەکانیان سەربڕی و نرخی ماسی بەرزبووەوە لە ئوتێلەکان، دیسان حکومەت بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی دەرکرد، لەبەر ئەوەی من کەسێکی دەریایم و بێ ماسک بۆنی قەوزەکان هەڵدەمژم، لەبەرئەوە من لە ماسی تێناگەم، بەڵام لە حکوومەت تێدەگەم و دەبینم کە هەستی بیستنی لەدەستداوە، پشتبەستنیشم تەنها بە خوایە.

ئەم کتێبە دوای مردنی جەلال عامر لەلایەن خانەی (الشروق)ـوە بڵاوکراوەتەوە، کە پێکهاتووە لە سەرجەم وتارەکانی جەلال عامر لە ساڵی ٢٠٠٩ تاکوو ڕۆژی مردنی لە ١٢ مانگی شوباتی ٢٠١٢، کە ئەم وتارانەش بە هاوکاری منداڵەکانی کۆکراونەتەوە.

دوای تەنها شەش مانگ لە بڵاوبوونەوەی ئەم کتێبە، بوو بە یەکێک لە پڕفرۆشترین کتێبەکان، کە ئەمەش بەهۆی خاکیبوونی جەلال عامر و نووسینەکانییەوە بوو، کە لە ڕێگەی پێنووسەکەیەوە دەستی بۆ ئازار و ناڕەحەتییەکانی گەلی میسر بردووە.


سەرچاوەکان



474 بینین