من ئێستا - بانە شیروان

له‌لایه‌ن: - دیاکۆ سامان دیاکۆ سامان - به‌روار: 2022-09-18-19:15:00 - کۆدی بابەت: 10294
من ئێستا - بانە شیروان

ناوه‌ڕۆك

من ئێستا

تێکستی: شاباز زەمانی، بانە شیروان

منت گۆڕی بە کەسی تر
دەستت کردە دەستی تر
منت کردە دڵ ڕەقترین
ئافەرم بۆت، ئەی باشترین
هەستم بۆ هیچ کەس نەماوە
لە ژیان گەڕامە دواوە
دڵم زۆر زۆر لێت شکاوە
بێنە بزانە چیم ماوە؟
گەر من ئێستا بێ هەستم تۆ ئەزانی بەهۆی تۆیە
وا من ئێستا بێ ماڵم ناونیشانم دڵی تۆیە
زۆر ئەزێتت یاوم، قەینا با بڕوا پێم درۆیە
تۆش وەك ئەوانی تر دەرچووی، کە هێشتا پێم نامۆیە
یاریت کرد بە دڵی من ئەوکاتەی من بۆت ئەسووتام
یاریت کرد بە دڵی من ئەوکاتەی من بۆت ئەگریام
ئێستا وەك جاران نەماوم، نایبینی چەنێك گۆڕاوم؟
هێشتا بۆ پرسیار ئەکەم
بۆچی هەر ناوت دەبەم
نابێ دڵی من وابێ
هێشتا هەر تۆی لە یاد بێ
نامەوێ بتبینمەوە
دوور بە لێم، نا، ناتناسمەوە
ئەو کەسەی من عاشقیم
زۆر زۆر دوورە لە تۆوە
گەر من ئێستا بێ هەستم تۆ ئەزانی بەهۆی تۆیە
وا من ئێستا بێ ماڵم ناونیشانم دڵی تۆیە
زۆر ئەزێتت یاوم، قەینا با بڕوا پێم درۆیە
تۆش وەك ئەوانی تر دەرچووی، کە هێشتا پێم نامۆیە
یاریت کرد بە دڵی من ئەوکاتەی من بۆت ئەسووتام
یاریت کرد بە دڵی من ئەوکاتەی من بۆت ئەگریام
ئێستا وەك جاران نەماوم، نایبینی چەنێك گۆڕاوم؟


سەرچاوەکان



303 بینین