ئۆبلاستی ڤۆرۆنیژ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2023-02-21-00:07:00 - کۆدی بابەت: 11067
ئۆبلاستی ڤۆرۆنیژ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئۆبلاستی ڤۆرۆنیژ (بە ئینگلیزی: Voronezh Oblast، بە عەرەبی: فورونيج أوبلاست، بە ڕووسی: Воро́нежская о́бласть) ئۆبلاستێکی فیدراڵیی ڕووسیایە. ناوەندی کارگێڕییەکەی شاری ڤۆرۆنیزە. ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢١ دا ٢,٣٠٨,٧٩٢ کەس بووە.

وڵات ڕووسیا
هەرێمی ئابووری ناوەڕاستی زەوی ڕەش

ناوەندی کارگێڕی

 

  • ڕووبەر
  • شارستانی
  • گوندنشینی

 

ڤۆرۆنیژ

 

٥٢,٤٠٠ کم دووجا

٦٣.٧%

٣٦.٣%

کاتی ناوچەی جوگرافی 3+UTC
زمانە فەرمییەکان ڕووسی
ماڵپەڕ https://www.govvrn.ru

جوگرافیا

ئۆبلاستی ڤۆرۆنیژ لە ناوخۆدا لەگەڵ ئۆبلاستی بێلگۆرۆد و ئۆبلاستی کورسک و ئۆبلاستی لیپێتسک و ئۆبلاستی تامبۆڤ و ئۆبلاستی ساراتۆڤ و ئۆبلاستی ڤۆڵگۆگراد و ئۆبلاستی ڕۆستۆڤ و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا لەگەڵ ئۆکرانیا هاوسنوورە. ڤۆرۆنیژ دەکەوێتە پشتێنەی ناوەڕاستی بەشی ئەورووپیی ڕووسیا. ڕووبەری ناوچەکە ٥٢,٤ هەزار کیلۆمەتری دووجایە، زۆربەی ناوچەکە چەمە و خاکی بەپیتە. کەشوهەوای ناوچەکە مامناوەندیی کیشوەرییە، بە تێکڕای پلەی گەرمی مانگی یەک دەگاتە -٤,٥ پلەی سەدی، و بە تێکڕای پلەی گەرمی مانگی تەممووز +٢٥ بۆ +٣٠ پلەی سەدییە.

مێژوو

ئۆبلاستەکە لە ١٣ی حوزەیرانی ١٩٣٤ دامەزراوە. لە ٢١ی ئایاری ١٩٩٨ ڤۆرۆنیژ شانبەشانی ئاموور و ئیڤانۆڤۆ و ئۆبلاستی کۆسترۆما و کۆماری ماری ئێل ڕێککەوتنێکی دابەشکردنی دەسەڵاتیان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی واژۆ کرد و سەربەخۆیییان پێبەخشرا. ئەم ڕێککەوتنە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٠٢ هەڵدەوەشێتەوە. کۆستیۆنکی کە دەکەوێتە ناوچەی ئۆبلاستی ڤۆرۆنیژ، بە چڕبوونەوەی زۆری پاشماوەی کولتووری مرۆڤەکانی سەرەتای سەردەمی بەردی کۆنی سەرەوە ناسراوە. چینێک لە خۆڵەمێشی گڕکانی کامپانی لە نزیکەی ٤٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە سەرووی هەندێک لە دۆزراوەکانەوە دۆزراوەتەوە، ئەمەش دەریدەخات کە کۆمەڵێک مرۆڤی نەناسراو پێش ئەمە لە شوێنەکەدا نیشتەجێ بوون. سەرەتاییترین پاشماوەی مرۆڤ کە ڕاستەوخۆ مێژووی بۆ دانراوە لەم شوێنەدا مێژووەکەی بۆ ٣٢ هەزار ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە.

ئابووری

پێکهاتەی ئۆبلاستی ڤۆرۆنیژ پیشەسازی-کشتوکاڵییە. وەک بەشێک لە پیشەسازییەکە ئەندازیاریی میکانیکی و ئەندازیاریی سیستەمی کارەبا و پیشەسازی خۆراک و پیشەسازی پرۆسێسکردنی کەرەستەی خاوی کشتوکاڵی زاڵن. تایبەتمەندیی پیشەسازی هەرێم بریتییە لە پیشەسازی خۆراک (٢٧%)، پلەی دووەم بە ئەندازیاری و کانزاکاری (٢٣%) و پلەی سێیەمیش بۆ وزەیە (١٨%). پیشەسازیی ناوچەکە تایبەتمەندە لە بەرهەمهێنانی ئامێری مەکینە، ئامێری نەوت و گاز، بزوێنەری مووشەک، پێکهاتەی پردی کانزا، ئامێری پرێس-فۆرج و کانگا، ئامێری ئەلیکترۆنی، فڕۆکەی نەفەر هەڵگری ئەیرباس.

گەورەترین کۆمپانیاکانی ناوچەکە بریتیین لە کۆمپانیای سۆزڤێزدی (داهاتی ٤١٤.٧٩ ملیۆن دۆلار لە ساڵی ٢٠١٧)، مۆڵڤێست (پیشەسازی شیرەمەنی؛ ٢٩٣.١ ملیۆن دۆلار)، ڤۆرۆنیژسینتێزکاوشوک (گرووپی سیبور ؛ ١٨٦.٨٣ ملیۆن دۆلار)، لقی ڕووسی گرووپی کۆفکۆ (١٦١.١٢ ملیۆن دۆلار).

دیمۆگرافیا

ژمارەی دانیشتووان: ٢,٣٠٨,٧٩٢ (سەرژمێری ساڵی ٢٠٢١)؛ ٢,٣٣٥,٣٨٠ (سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠)؛ ٢,٣٧٨,٨٠٣ (سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٢)؛ ٢,٤٦٩,٧٦٦ (سەرژمێریی ساڵی ١٩٨٩).


سەرچاوەکان



325 بینین