ناوهڕۆك
ناساندن
گەشەپێدانی گەشت و گوزار (بە عەرەبی: تنمیة السیاحة، بە ئینگلیزی: Development of Tourism) کەرتی گەشت و گوزار لە سەردرمی هاوچەرخدا لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو گرنگی زۆری پێدەدرێت ھاوشانی کەرتی (کشتوکاڵ و پیشەسازی). ئەم کەرتە سەرچاوەی سەرەکی داھات و پێشخستنی وڵات و تێکەڵاوبوونی دابوونەریتە کۆمەڵایەتی و کولتورییەکانە ئەمەش جگە لەوەی دەبێتە مایەی ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجان و ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لە کەمکردنەوەی ڕێژەیی بێکاری و دروستبوونی پەرەپێدانی پەیوەندییە گەشت و گوزارییەکان لەگەڵ وڵاتانی تر.
کەواتە گەشەپێدانی گەشت و گوزار جەخت دەکاتەوە لەسەر دابینکردنی پێداویستیەکانی گەشتیاران و تێرکردنیان و بەرەوپێشبردنی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەوەی گەشتیار بە تەواوی ھەست بە حەوانەوە و ئاسوودەیی دڵ و دەروونی بکات لەو ناوچەیی کە ڕووی تێکردووە لەو ماوەی کاتی گەشتەکەیدا.
پۆڵێنکردنی جۆرەکانی گەشت و گوزار
گەشت و گوزار لەسەر بنەمای دووری جوگرافی
١- گەشت و گوزاری ناوخۆیی
٢- گەشت و گوزاری دەرەکی
٣- گەشت و گوزاری میوانداری
گەشت و گوزار لەسەر بنەمای جووڵانەوە و ماوەی مانەوەی گەشتیار
١- گەشت و گوزاری کەژی
٢- گەشت و گوزاری مانەوە
٣- گەشت و گوزاری جێگۆڕکێ
گەشت و گوزار بەپێی سروشتی کەژی گەشتوگوزاری
١- گەشت و گوزاری زستانی
٢- گەشت و گوزاری ھاوینی
٣- گەشت و گوزاری بۆنەکان
گەشت و گوزار بەپێی ڕادەی کرانەوە
١- گەشت و گوزاری ئاڕاستەکراو
٢- گەشت و گوزاری سەربەست
گەشت و گوزار بەپێی جۆر و شێوازی گواستنەوەی بەکارھێنراو
١- گەشت و گوزاری ئاوی
٢- گەشت و گوزاری وشکانی
٣- گەشت و گوزاری ئاسمانی
گەشت و گوزار بەپێی مەبەست و پاڵنەرەکان
١- گەشت و گوزاری حەوانەوە
٢- گەشت و گوزاری ڕۆشنبیری
٣- گەشت و گوزاری ئایینی
٤- گەشت و گوزاری چارەسەر
٥- گەشت و گوزاری وەرزشی
٦- گەشت و گوزاری کۆمەڵایەتی
گەشت و گوزار بەپێی ژمارەی گەشتیاران
١- گەشت و گوزاری تاك
٢- گەشت و گوزاری بە کۆمەڵ
گرینگترین توخمەکانی گەشەپێدانی گەشت و گوزار
- سەرەنج ڕاکێشە گەشت و گوزارییەکان پێکدێن لەمانەی خوارەوە:
یەکەم- توخمی سروشتی (بەرزی و نزمی، ئاووھەوا، سەرچاوە ئاوییەکان، ڕووەکی سروشتی، ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان).
دووەم- توخمی ناسروشتی (شوێنەوارە مێژووییەکان و شوێنەوارە ئایینییەکان).
- گواستنەوە بە ھەموو جۆرەکانیەوە (وشکانی، ئاوی، ئاسمانی).
- شوێنەکانی حەوانەوە وەك: (ھۆتێل، خانووی میوانداری).
- خزمەتگوزاری ژێرخانی ئابووری وەك: (ئاو، کارەبا، ڕێگاوبان، ھێڵی ئینتەرنێت، پۆستە، گەیاندن).
- ئاسانکاری بۆ گەشتیاران وەك: (بانك، بازاڕی ئاڵۆگۆڕکردنی دراو).
ئامانجەکانی گەشەپێدانی گەشت و گوزار
لە ڕووی ئابوورییەوە
- زیادبوونی ئاستی داھاتی نەتەوەیی
- دابینکردن و ڕەخساندنی ھەلی کار
- جیبەجێکردنی گەشەپێدانی ھەرێمی
لە ڕووی ژینگەییەوە
- پاراستن و پارێزگاریکردن لە ژینگە.
- ڕێگری کردن لە تێکچوون بەھۆی جێبەجێکردنی چەند یاسا و ڕێنماییەك.
لە ڕووی ڕامیاری و ڕۆشنبیرییەوە
- بڵاوبوونەوەی ڕۆشنبیری و زیادبوونی پەیوەندی نێوان گەلان.
- پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان دەوڵەتان، بە تایبەتی دەوڵەتە گەشت و گوزارییەکان.