لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-20-16:02:00 - کۆدی بابەت: 11481
لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم

ناوه‌ڕۆك

ناسنامەی کتێب 

ناوی کتێب: لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم 
ئامادەکردنی: ئەیاد فەهمی 
چاپ: ڕێنوێن 
بابەت: ئایینی 
ژمارەی لاپەڕە: ١٥٢ لاپەڕە

ناساندن

ئەم کتێبە بریتییە لە کۆمەڵێک کورتە ڕامان، کە باسی میهری خودا و لێخۆشبوونی دەکات، هانت دەدات نزا بکەیت و ئومێدت هەبێت بە وەڵامدانەوە، بێ ئومێد نەبیت لە ژیان و هەمیشە و بەردەوام بگەڕێتەوە بۆ لای خودا، سکاڵای خەمەکانت لە لای ئەو بکەیت و نهێنی و ڕازەکانت تەنها لە لای ئەو بدرکێنیت، لە ڕێی ئەم کورتە ڕامانانەوە بۆت دەردەکەوێت هەتا چ ئەندازەیەک پەروەرێنت میهرەبانە بەرانبەرت، چاکە دەهێنێتە ڕێگات و خراپەت لێ دووردەخاتەوە، لە خۆت باشتر کارەکانت بە ڕێوە دەبات.

هەندێک لە ناوەڕۆکی کتێبەکە 

١- ئەگەر نوێژی بەیانیت دەچێت، نوێژی چێشتەنگاو بکە. ئەگەر نوێژێکی فەرزت لە دەست چوو، ئەو ڕۆژە نوێژی سوننەت زۆر بکە. ئەگەر بە ڕۆژ تاوانێکت ئەنجام دا، هەوڵبدە شەوەکەی شەونوێژ بکەیت. ئەگەر زیکرەکانت لەدەست چوو هەوڵبدە دوو لاپەڕە قورئان بخوێنیت. تاوانت کرد بە چاکەکردن بیسڕەوە هەرگیز پەیوەندی نێوان خۆت و خودا مەبچڕێنە. 
٢- درەنگ وەڵامت دەداتەوە، هۆکارەکەی ئەوەیە هێشتا ماوتە پێی بگەیت. لەبەر ئەوەی دڵت ڕەقییەکی تیایە، خودا دەیەوێت بە تەواوەتی نەرمی بکات. درەنگ وەڵامت دەداتەوە، لەبەر ئەوەی زۆر بە خۆت سەرسام بوویت، وا بیرت دەکردەوە لەوانی تر باشتریت.

٣- ئەو دەستەی بەرزدەکرێتەوە بۆ لای خودا مەحاڵە بە بەتاڵی بگەڕێتەوە. 
٤- خودا خەمی تۆیەتی، کە لە ناو تاریکی خودی خۆتدا نقوم ببیت، هەر بۆیە بە بەڵا و ناخۆشییەکان ئاگادارت دەکاتەوە. 
٥- خودا لە هەزاران دڵسۆز و پەناگە بەسۆزترە بۆت، هەر خودا دەمێنێتەوە، ئەو کاتەی هەمووان بەجێت دەهێڵن. 


سەرچاوەکان



629 بینین