گوڵبژێرێک لە وتە ناوازەکانی ئیبن قەییم دەربارەی خۆ بوونیادنان

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-20-16:59:00 - کۆدی بابەت: 11484
گوڵبژێرێک لە وتە ناوازەکانی ئیبن قەییم دەربارەی خۆ بوونیادنان

ناوه‌ڕۆك

ناسنامەی کتێب 

ناوی کتێب: گوڵبژێرێک لە وتە ناوازەکانی ئیبن قەییم دەربارەی خۆ بوونیادنان
ئامادەکردنی: حەمزە بوللوشی
وەرگێڕانی: قاسم سەلام 
چاپ: ڕێنوێن 
بابەت: ئایینی 
ژمارەی لاپەڕە: ٩١ لاپەڕە 

ناساندن

ئەم کتێبە کۆکەرەوەی چەند وتە و وشەیەکی ئیبن قەییمە لە چەند بوارێکی جیا جیای پەیوەست بە دونیا و دواڕۆژی هەریەکێکمان، ئامادەکاری کتێبەکە چەند ناونیشانێکی ئامادە کردوون، پاشان لە ژێر هەر ناونیشانێکدا چەند وتەیەکی ئیبن قەییمی ڕیز کردوون. 

ئیبن قەییم لە چەند دێڕێکدا 

ناو و ڕەچەڵەکی 

زانای فەقیە و ئیمام و موفتی و نەحوی، شەمسەددین ئەبو عەبدوڵا موحمەدی کوڕی ئەبو بەکری کوڕی ئەییوبی کوڕی سەعدی کوڕی حەریزی کوڕی مەککی زورعی دیمەشقی حەنبەلییە. 

ناوبانگی 

ئەم ئیمامە بەڕێزە لە نێو زانایانی پێشین و دوایین بە ئیبن قەییم ناوبانگی دەرکردووە، هەندێکیان جەوزی شیان بۆ زیاد کردووە، بە تایبەت لە نێو زانایانی دوایین. 

لەدایکبوونی 

بە گوێرەی ئەوەی مەڕاغی لە (طبقات الأصوليين)دا باسی دەکات، ئیبن قەییم لە ساڵی ٦٩١، لە ڕۆژی حەوتەمی مانگی سەفەر، لە شاری دیمەشق هاتۆتە دونیاوە.

هەندێک لە وتەکانی ئیبن قەییم

  • مادام تۆ لە نوێژدای، کەواتە: بەردەوام لە دەرگای پاشا دەدەیت، کەسێکیش بەردەوام لە دەرگای پاشا بدات، بۆی دەکرێتەوە. 
  • بەدبەختترین کەس ئەو کەسەیە کە بێبەش دەبێت لە ڕەحم و بەزەیی خودای گەورە، ئەمە لە کاتێکدایە ڕەحم و بەزەیی خودا هەموو شتێکی گرتۆتەوە. 
  • دڵڕەقبوون بەهۆی زیادەڕۆییەوەیە لە چوار شت: (خواردن، نوستن، قسەکردن، تێکەڵاویی). 


سەرچاوەکان



245 بینین