ڕەچەتەی پەروەردەکردنی منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-20-17:36:00 - کۆدی بابەت: 11487
ڕەچەتەی پەروەردەکردنی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناسنامەی کتێب 

ناوی کتێب: ڕەچەتەی پەروەردەکردنی منداڵ 
نوسینی: پێنی وارنەر، پاولا کێڵی 
وەرگێڕانی: دیدار عوسمان 
پێداچوونەوە: باخان ئەحمەد 
چاپ: ئارا 
بابەت: پەروەردەکردنی منداڵ 
ژمارەی لاپەڕە: ٥٠٩ لاپەڕە

ناساندن

ساڵەکانی تەمەنی منداڵی، لە تەمەنی یەک ساڵییەوە بۆ سێ ساڵی، لە خۆشترین ساڵەکانی تەمەنی منداڵەکەتن، کاتێک منداڵەکەت لە ساواییەوە دەچێتە ناو منداڵی، سەربەخۆیی و خۆبەڕێوەبەریی خۆی تاقی دەکاتەوە، لە هەموو بوارەکاندا تواناکانی باشتر دەکات، هەوڵدەدات لە بواری گەشەی زمان و جووڵە و بیرکردنەوە و لایەنی کۆمەڵایەتی و دەروونییەوە بەرەو پێش بچێت، لە هەمان کاتدا سنووری تواناکانی و ژینگەکەی تاقی دەکاتەوە، کە تا ڕادەیەک دەبێتە مایەی ماندووبوون بۆ هەردووکتان. 
ڕەچەتەی پەروەردەکردنی منداڵ ڕێنوێنی خوێنەر دەکات بە ناو ئەم ساڵە خۆش و بەرەنگارییەدا، زۆر ڕێگات دەخاتە بەردەست بۆ ئەوەی خۆشی و چێژ لە منداڵەکەت وەربگریت لە کاتێکدا بە سەلامەتی و تەندروستی دەیپارێزێت و برەو بە بیر و هۆش و تواناکان و بڕوابەخۆبوونی دەدەیت. بابەتەکان لە ناو کتێبەکەدا بەپێی گرنگیان لە ژیانی ڕۆژانەدا باس کراون، لەوانە: نان پێدان، پاکوخاوێنی، نوستن، تەندروستی، ڕاهێنانی سەرئاوکردن، سەلامەتی، ڕاهێنان، یاریکردن و زۆر بواری تری گەشەکردن، لەگەڵ ئەوەشدا، ئامۆژگاری و پێشنیاری دیکە دەدۆزیتەوە کە لە دایکان و باوکانی خاوەن ئەزموونەوە وەرگیراون کە بەشداری دەکەن لە چیرۆکی ژیانیان و ئەو وانانەی کە فێریان بوون.


سەرچاوەکان



400 بینین