ناوهڕۆك
ناساندن
دیاردە و کلتورە باش و خراپەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکان (بە عەرەبی: السلوكيات الجيدة والسيئة في جامعات ومعاهد، بە ئینگلیزی: Good and bad cultures in institutes and universities)، لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا کۆمەڵێک دیاردە هەن و ڕوودەدەن. هەندێک دیاردەش باشە و هەندێکی تریان خراپن، لێرە بە کورتی ئاماژەیان پێ دەکەین.
دیاردە باشەکان
١- جیاوازی نەکردن لە نێوان هاوپۆلەکان و ڕێزگرتنی تەواو لێیان، هەبوونی هەواڵپرسین و سڵاوکردنێکی گەرم و گوڕ بەبێ هیچ بەرژەوەندییەک.
٢- چەند کەسێک هەن لە زانکۆدا هەست بە ئازار و ناهەمواری دەورووبەریان دەکەن هەتا ئەگەر هاوڕێ نەبن و نەشیانناسین، مەرج نییە زیرەک بن، یان ئەو پێوەرانەیان تێدا بێت کە بۆ هەڵسەنگاندنی کەسەکان دانراوە.
٣- یارمەتیدانی دەورووبەر لە خوێندندا بەشێکی جوان و باشە، بەو مەرجەی خۆت نەکەیت بە قوربانی، لەگەڵ کەسانێکدا وابە کە دەیانەوێت و داوا دەکەن، نەک بێمنەتن و هێشتا ئەوان گلەییت لێ دەکەن.
٤- لێکچەرەکان و دەفتەرەکانت هەر شتێک کە بە سوودە و دەزانیت خوێندکارەکانی تر لە هاوپۆلەکانت و ساڵانی دوایی خۆشت سوودی لێ دەبینن، هاوبەشی پێ بکە ئەگەر پێشیان نادەیت.
٥- نووسینەوەی پرسیاری کویز و تاقیکردنەوەکان سوودت پێدەگەیەنن، تۆمارکردنی وانەکانت، دیاریکردنی گرنگەکان بۆ هاوڕێ و هاوپۆلەکانت خوێندکارەکانی دوای خۆشت، بەڵام هەرگیز پرسیاری ئامادەکراویان پێ مەدە، ئاوا ستەمیان لێ دەکەیت و وا دەکەیت هەوڵنەدەن.
٦- یارمەتیدان و کار ئاسانی کردن بۆ خوێندکارەکانی بەشە ناوخۆییەکان، لەبەر ئەرک و بەرپرسیارێتییان.
دیاردە خراپەکان
١- خۆ سەرقاڵکردن بە ژیانی ئەوانی ترەوە و گاڵتەکردن پێیان.
٢- بوختانکردن و قسە و قسەڵۆک هەڵبەستن و قسە هێنان و قسەبردن یەکێکی ترە لە دیاردە ناشرین و خراپەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
٣- دروستکردنی ڕاجیایی و دژایەتیکردنی یەکتری.
٤- پیسکردنی خوێندنگە و هۆڵ و کتێبخانە و باخچە.
٥- دانانی گروپ و کۆمەڵەی زۆر و بێ سوود، زۆر ڕێکخستنی گەڕان و چوونە دەرەوەی بێ ئامانج و بێ سوود.
٦- پرسیارکردن سەبارەت بە کارە تاکە کەسییەکان، بۆ نموونە: کارت هەیە؟ مووچەکەت چەندە؟ پارە لە کێ وەردەگریت؟
٧- زۆر پرسیارکردن و چوون بە دوایی شێوازی خوێندن و نمرە و ئەرکی خوێندکارەکانی تر، یاخود هەوڵدان بۆ دوورخستنەوەیان لە خوێندن.