نیشتنەوە بەڕووی تۆدا ٢٠١٩

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2023-10-28-20:53:00 - کۆدی بابەت: 11549
نیشتنەوە بەڕووی تۆدا ٢٠١٩

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نیشتنەوە بەڕووی تۆدا (بە ئینگلیزی: crash landing on you، بە عەرەبی: هبوط طارئ للحب، بە کۆری: 사랑의 불시착)، زنجیرەیەکی کۆریای باشوورە کە لە ١٤ـی مانگی ١٢ـی ٢٠١٩ لە کۆریا لە کەناڵی TvN و بۆ هەموو جیهان لە نێتفڵێکس پەخشکرا. لە چەشنی درامی، ڕۆمانسی و کۆمیدییە، ژمارەی ئەڵقەکانی ١٦ ئەڵقەیە، نمرەی ٨.٧/١٠ وەرگرتووە لە سایتی IMdb تایبەت بە هەڵسەنگاندنی فیلم و زنجیرە، لە نووسینی پارک جی یۆن و دەرهێنانی لی جونگ هیۆیە، هەر یەک لەم نواندنکارانە بە ڕۆڵت سەرەکی بەشداریان کردووە:

  • هیۆن بین بە کارەکتەری ری جونگ هیوک
  • سون یێ جین بە کارەکتەری یون سێ ری
  • سۆ جی هێ بە کارەکتەری سۆ دان
  • کیم جونگ هیون بە کارەکتەری گۆ سونگ جون

چیرۆک 

یون سێ ری، میراتگری یەکێک لە خێزانە دەوڵەمەندەکانی کۆریای باشوورە، دوای ئەوەی لەکاتی فڕین بە پەڕەشووت دەکەوێتە نێو گێژەڵوکەیەکی گەورە، لە کۆریای باکوور دەکەوێتە خوارەوە. لەوێ ئەفسەری سەربازی کۆریای باکوور ری جونگ هیوک دەبینێت و هەوڵ دەدەن یون سێ ری بگەڕێننەوە بۆ کۆریای باشوور. 

دەربارەی زنجیرەکە

ئەم زنجیرەیە سەرکەوتنێکی گەورەی لە کۆریای باشوور بەدەست هێناوە، هەروەها دروستبوونی پەیوەندی لەنێوان هەردوو ئەکتەری سەرەکی دراماکە و هاوسەرگیریکردنیان لە ساڵی ٢٠٢٢ زیاتر بووە هۆی خۆشەویست بوونی زنجیرەکە و بڵاوبوونەوەی.


سەرچاوەکان



350 بینین