سوودە تەندروستییەکانی کەلەرم

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-11-07-21:09:00 - کۆدی بابەت: 11604
سوودە تەندروستییەکانی کەلەرم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودە تەندروستییەکانی کەلەرم (بە ئینگلیزی: Health Benefits of Cabbage، بە عەرەبی: الفوائد الصحية للملفوف)، دەکرێت کەلەم یان لەهانە خواستی زۆر لەسەر نەبێت، بەڵام پڕە لە ماددەی خۆراکی کە بەهۆیەوە دەتوانیت هەست بە بەهێزی و تەندروستیت بکەیت، دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی سیستمی بەرگری لەش و باشترکردنی هەرسکردن. ئەم سەوزە گەڵادارە کۆمەڵێک ڕەنگ و شێوە و قەبارەی هەیە کە دەتوانیت بۆ شۆربا و زەڵاتە و ساندویچ و زۆر شتی تر بەکاری بهێنیت، بە کاڵی یان بە سوورکراوەیی سوودی لێدەبینرێت و لە خواردنەکانی وەکوو ساوەر و کیمچیدا هەیە. 

هەندێک ڕێگا کە وادەکات کەلەرم بەسوود بێت

زۆر کەس کەلەرم بەهۆی زۆری ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکانیەوە بەۆاردەهێنێت، یەک کووپ کەلەرمی سەوزی وردکراوی خاو تەنها ٢٢ کالۆری تێدایە و بڕی پێشنیارکراوی ڕۆژانەیچەن ڤیتامین و ماددەیەک دابین دەکات نموونەی:

  • %٥٤ ی بەهای پێشنیارکراوی ڕۆژانە بۆ ڤیتامین C
  • ٨٥% بەهای ڕۆژانەی پێشنیارکراوی ڤیتامین K
  • زیاتر لە ٢ گرام ڕیشاڵ
  • یەک گرام پرۆتین

هەروەها کەلەرم خۆراکێکی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، کە دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن بدات. 

سوودەکانی کەلەرم

بەرەنگاریی هەوکردن دەبێتەوە

هەندێک لە سوودە تەندروستییەکانی کەلەرم دەگەڕێتەوە بۆ ئەنتۆسیانینەکان کە بە شێوەیەکی سروشتی دژە ئۆکسێنەرن و لە کەلەرم بوونیان هەیە، ئەنتۆسیانینەکان نەک تەنها ڕەنگ بۆ میوە و سەوزەکان زیاد دەکەن، بەڵکو هەوکردنەکەش کەم دەکاتەوە. 

وزەت دەداتێ

ڤیتامین سی کە بە ترشی ئەسکۆربیک ناسراوە، کاری زۆر بۆ جەستەت دەکات، یارمەتی دروستکردنی کۆلاجین دەدات و سیستەمی بەرگری لەشت بەرز دەکاتەوە. هەروەها یارمەتی جەستەت دەدات ئاسن لە خۆراکە ڕووەکییەکان هەڵبمژێت و کەلەرمیش بڕێکیزۆری ئەم ڤیتامینەی تێدایە.

هەرسکردن باشتر دەکات

کەلەرم پڕە لە فیتۆستیرۆل (ستیرۆلی ڕووەکی) و ڕیشاڵی نەتواوە، دەتوانێت یارمەتی کۆئەندامی هەرس بدات و جووڵەی ڕیخۆڵەکان باشتر دەکات،  یارمەتی هێشتنەوەی بەکتریای سوودەبەخشی ڕیخۆڵە دەدات کە سیستەمی بەرگریت دەپارێزێت و خۆراکی سەرەکی بەرهەم دەهێنێت. ئەمە بە تایبەتی لە کەلەرمی تێکەڵکراو لە کیمچیدا هەیە.

یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات

دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ، زانایان ٣٦ جۆری جیاوازی ئەنتۆسیانینیان لە کەلەرمدا دۆزیوەتەوە، ئەمەش دەتوانێت ببێتە بژاردەیەکی نایاب بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان.

پەستانی خوێن دادەبەزێنێت

پۆتاسیۆم کانزا و ئەلکترۆلایتێکە کە یارمەتی جەستەت دەدات پەستانی خوێن کۆنتڕۆڵ بکات. یەک کووپ کەلەرمی سوور دەتوانێت بڕێکی تەندروست لە پۆتاسیۆم بگەیەنێت  بە ئەندازەی ٦%ـی بەهای ڕۆژانەی پێشنیارکراوی تۆ. ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن، ئەمەش مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت

بەرزی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ، یان کۆلیسترۆڵی LDL، ئەگەر لە خوێنبەرەکانتدا کۆببێتەوە دەبێتە هۆی کێشەی دڵ. کەلەرم دوو ماددەی تێدایە ڕیشاڵ و فیتۆستیرۆل (ستیرۆلی ڕووەکی) کە کێبڕکێ لەگەڵ کۆلیسترۆڵ دەکەن بۆ ئەوەی لەلایەن کۆئەندامی هەرسەوە هەڵبمژرێت و ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ کەم دەکەنەوە.

تەندروستی ئێسک و مەیینبوونی خوێن باشتر دەکات

ڤیتامین K پێویستە بۆ ئێسک، بەبێ ئەو ڤیتامینە مەترسی تووشبوون بە حاڵەتی نەخۆشییەکانی ئێسک وەکو پووکانەوەی ئێسک زیاتر دەبێت. کەلەرم سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ ڤیتامین K، یەک کووپ ٨٥%ـی بەهای پێشنیارکراوی ڕۆژانە دابین دەکات.

شێرپەنجە کەم دەکاتەوە

توێژینەوە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە سەوزە و سەوزە گەڵادارەکانی وەک کەلەرم ماددە کیمیاییە فیتۆکیمیاییەکانیان هەیە کە ڕەنگە یارمەتیدەر بن لە پاراستنی مرۆڤ لە شێرپەنجە. دژە ئۆکسێنەر و پێکهاتەی ڕووەکی وەک گلوکۆسینۆلات لەخۆدەگرن، ئەم ماددە کیمیاییانەی کە گۆگردیان تێدایە لە کاتی پرۆسەی هەرسکردندا دەشکێن و دەبنە ماددەیەک کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە بەرەنگاربوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان و پاککردنەوەیان لە جەستەت.

کاریگەری لاوەکی خواردنی کەلەرم

ئازیادەڕەوی لە خواردنی کەلەرم زیانی هەیە، بە پلەبەندی و کەم کەم بڕی کەلەرم لە ژەمەکانت زیاد بکە و ڕێگە بدە جەستەت خۆی لەگەڵیدا بگونجێنێت. زۆر خواردنی کەلەم دەبێتە هۆی سکچوون یان ناڕەحەتی سک. هەروەها ماددەی تێدایە کە دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕژێنی غودەی دەرەقی.


سەرچاوەکان



370 بینین