پڕۆژەی دەرچوون و توێژینەوەی زانستی

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-12-15-19:33:00 - کۆدی بابەت: 11732
پڕۆژەی دەرچوون و توێژینەوەی زانستی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پڕۆژەی دەرچوون و توێژینەوەی زانستی (بە ئینگلیزی: Graduation project and scientific research) کتێبێکی تایبەتە لەسەر چۆنیەتی ئامادەکردن و نووسینی توێژینەوە زانستی. لە نووسینی یاریدەدەری پرۆفیسۆڕ دکتۆر عبدللە ئەحمەد حەمە و توێژەری دەروونی شانیا عبدللە ئەحمەدە.

ناسنامەی کتێب

ناوی کتێب پڕۆژەی دەرچوون و توێژینەوەی زانستی
ناوی نووسەر د. عبدللە ئەحمەد حمە و شانیا عبدللە ئەحمەد
بابەت زانستی
زمانی نووسین کوردی و ئینگلیزی
نەخشاندنی بەرگ و نووسین م. نەرمین حەمەخان
نۆبەی چاپ چاپی یەکەمی لە ٢٠٢٣ بووە
چاپ و بڵاوکردەوە کتێبخانەی گەشە
ژمارەی لاپەڕە ١٥٦ لاپەڕە

پێشەکی

لە پێشەکیدا نووسەر د. خاکی کە نازناوی دکتۆر عبدللە ئەحمەد حەمەیە ئاماژەی بە سوپاسگوزاری خۆی کردووە بەرامبەر پەروەدگار، هەروەها دەڵێت: هەمیشە سوپاسگوزارم چاوەکانم و هەستەکانم هەمیشە بە ئاگاییەوە بەخششەکانی تۆ ئەبینن ئەی خودای میهرەبان و باڵا و بەتوانا. هیوادارم توانیبێتم هەنگاو بە هەنگاو دەربارەی پرۆژەی دەرچوون ڕوونکردنەوە بدەن کە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی کۆلێج و قۆناغی دووەمی پەیمانگاکان ئەنجامی دەدەن وەک بەشێک لە پێداویستییەکانی بەدەستهێنانی بڕوانامەکانیان.

ناوەڕۆک

کتێبەکە بە حەوتن هەنگاوی سەرەکی باس لە ئامادەکردن و نووسینی پرۆژەی دەرچوون دەکات دواتر بە وردی ڕوونکردنەوەیان لەسەر دەدات. شایەنی باسە نووسەرەکان لەسەرەتای کتێبەکەدا ئاماژە بە گرنگی توێژینەوەی زانستی، مەبەست لە ئەنجامدانی و پرسیارەکانی توێژینەوەی زانستی دەکەن. هەروەها کتێبەکە بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزییە.

هەنگاوەکان بریتین لە:

  • بیرۆکە
  • ناونیشان
  • نووسینی پرۆپۆزەڵی توێژینەوەکە
  • پەسەندکردنی پرۆپۆزەڵ
  • دەستکردن بە کاری پراکتیکی
  • شیکاری زانیارییەکان
  • نووسینی پرۆژەی دەرچوون


سەرچاوەکان



423 بینین