کەمخوێنی لەماوەی دووگیانی

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-12-18-23:49:00 - کۆدی بابەت: 11746
کەمخوێنی لەماوەی دووگیانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کەمخوێنی لەماوەی دووگیانی (بە ئینگلیزی: Anemia During Pregnancy، بە عەرەبی: فقر الدم أثناء الحمل)، دەکرێت بەشێکی ژنان لە ماوەی دووگیانیدا تووشی کەمخوێنی بێت و نیشانەکانی هەبێت نموونەی ماندووبوون و سەرئێشە و هەناسەتەنگی. لە زۆربەی حاڵەتەکانی کەمخوێنی لە کاتی دووگیانیدا گۆڕانکاری لە خواردن و وەرگرتنی دەرمانی دروست دەتوانێت چارەسەری کێشەکە بکات.

کەمخوێنی لە کاتی دووگیانیدا

کەمخوێنی واتا کەمی ڕێژەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن لە هەموو جەستەتدا کە بەرپرسن لە هەڵگرتنی ئۆکسجین، کاتێک جەستەت ئۆکسجینی پێویست لە خوێن وەرناگرێت ناتوانێت بەباشی کار بکات. خڕۆکە سوورەکانی خوێن پڕۆتینێکی گرنگیان تێدایە بەناوی هیمۆگلۆبین. ئەم پڕۆتینە ئۆکسجین هەڵدەگرێت و یارمەتی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەدات بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین لە سییەکانتەوە بۆ جەستە. بۆ بەرهەمهێنانی RBC و هیمۆگلۆبین، جەستە پێویستی بە دابینکردنی ئاسن و ڤیتامین هەیە. بەبێ ئەو دابینکردنانە جەستە هیمۆگلۆبینی پێویست بەرهەم ناهێنێت. زۆر باوە کە ژنان لە ماوەی دووگیانیدا کەم خوێن دەبن چونکە ئاسن و ڤیتامینەکانی تریان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

ئەو جۆرە کەمخوێنیانە چین کە کاریگەرییان لەسەر ژنانی دووگیان هەیە؟

  • کەمخوێنی کەمی ئاسن بەهۆی کەمی ڕێژەی ئاسن.
  • کەمخوێنی کەمی فۆلەیت بەهۆی نەبوونی ترشی فۆلیک.
  • کەمخوێنی ڤیتامین B12 بەهۆی کەمی ڤیتامین B12.


لە ماوەی دووگیانیدا مەترسی تووشبوون بە کەمخوێنی زیاتر دەبێت ئەگەر

  • دووگیان بوون بە منداڵی دوانە.
  • ئەو دایکانەی بە پێی پێویست ئاسن وەرناگرن لە خۆراکەوە.
  • بوونی سووڕی مانگانەی زۆر پێش دووگیانی.
  • لەدایکبوونی کۆرپەلە لە پێش ماوەی خۆی.

ئایا ئاساییە لە کاتی دووگیانیدا کەمخوێنی هەبێت؟

بەڵێ لەبەر ئەوەی قەبارەی خوێن لە کاتی دووگیانیدا زیاد دەکات، کەمخوێنی سووک ئاساییە. کەمی ئاسن لە کاتی دووگیانیدا باوە، لە کاتێکدا نزیکەی ٥٢٪ـی ژنانی دووگیان لە وڵاتە تازە گەشەکردووەکاندا ئاسنی پێویست وەرناگرن، بەڵام کەمخوێنی توند ئاسایی نییە. هەردوو کەمخوێنی سووک و توند پێویستیان بە چارەسەرە بۆ پاراستنی تەندروستی دایک و کۆرپەلەکە.

کەمخوێنی چۆن کاریگەری لەسەر کۆرپەلە دەبێت لە کاتی دووگیانیدا؟

کۆرپەلەی گەشەکردوو لە دایکەوە ئاسن و ڤیتامین B12 و ترشی فۆلیک وەردەگرێت. کەمخوێنی دەتوانێت کاریگەری لەسەر گەشەی کۆرپەلە هەبێت، بە تایبەتی لە ماوەی سێ مانگی یەکەمدا. ئەگەر کەمخوێنی چارەسەر نەکرێت، ئەوا منداڵەکەت مەترسی تووشبوون بە کەمخوێنی زیاترە دوای لەدایکبوون، کە دەکرێت ببێتە هۆی کێشەی گەشەکردن. هەروەها کەمخوێنی مەترسی منداڵبوونی پێشوەختە زیاد دەکات و وا دەکات کە کێشی منداڵە تازە لەدایک بووەکە کەم بێت.

کاریگەری کەمخوێنی لەسەر لەبارچوون

کەمخوێنی لە ماوەی دووگیانیدا ڕاستەوخۆ نابێتە هۆی لەبارچوون، بەڵام کەمخوێنی توند دەبێتە هۆی ئاڵۆزی دووگیانی.

هۆکارەکان

  • دووگیانی هۆکارێکە بۆ کەمخوێنی بەهۆی زیادبوونی قەبارەی خوێن. هۆکارەکانی دیکەی کەم خوێنی لە ماوەی دووگیانیدا بریتین لە وەرنەگرتنی ئاسنی پێویست و ڤیتامین B12  و ترشی فۆلیک.
  • هەندێک نەخۆشی وەک کەمخوێنی خانەی داسی و تالاسیمیا.
  • خوێن بەخشین
  • زۆربوونی ڕێژەی خوێنی سووڕی مانگانە (پێش دووگیانی).

نیشانەکانی کەمخوێنی لە کاتی دووگیانیدا چین؟

  • ماندووێتی
  • بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
  • هەناسە کورتی
  • لاوازی
  • خێرا لێدانی دڵ
  • سەرئێشە
  • پێستێکی وشک یان وشکبوونی پێست و ڕەنگ زەردی
  • ئازاری زمان


کەم خوێنی لە کاتی دووگیانیدا چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

پشکنینی خوێن کە پێی دەوترێت تێکڕای پێکهاتەکانی خوێن (CBC) دەتوانێت کەمخوێنی دەستنیشان بکات. ئەم تاقیکردنەوەیە زۆرجار لە یەکێک لە یەکەمین دانیشتنەکانی پێش منداڵبوون ئەنجام دەدرێت.

کەمخوێنی توند لە کاتی دووگیانیدا چییە؟

کەمخوێنی سەخت کاتێکە کە ئەنجامەکانی CBC هیمۆگلۆبین نیشان دەدات کە ٦.٥ بۆ ٧.٩ گرامە بۆ هەر دێکیلیتەر (g/dL). ئەگەر ئەنجامەکانت نیشانیان دا کە کەمخوێنی توندت هەیە، پزیشک چارەسەری گونجاو و پێویست پێشنیار دەکات. 

چارەسەری کەمخوێنی لە ماوەی دووگیانیدا  

کەمخوێنی سووک بۆ مامناوەند: پزیشک بە شێوەیەکی ئاسایی چارەسەری دەکات بە ڤیتامینێکی پێش منداڵبوون یان تەواوکەری ئاسن. ئەمە بڕێکی تەندروست لە ئاسن و ڤیتامین B12 و ترشی فۆلیک دەبەخشێت بە جەستە.

کەمخوێنی توند:  وەرگرتنی دەرمانی پێویست و گونجاو بە جۆرێک لەگەڵ دووگیانییەکە بگونجێت، لە حاڵەتی توند و لەناکاو و پێویست لەلایەن پزیشکیەوە پێشنیاری گواستنەوەی خوێن دەکرێت.

چۆن دەتوانرێت لە ماڵەوە چارەسەری کەمخوێنی  کاتی دووگیانی بکرێت؟

باشترین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی باوترین جۆرەکانی کەمخوێنی ئەوەیە کە دڵنیا بیت لەوەی کە ئاسن و B12 و ترشی فۆلیک وەربگیرێت. هەموو ڕۆژێک ڤیتامینی پێش منداڵبوون بخۆ لە ژێرچاودێری پزیشکەکەتدا، گۆڕانکارییەکانی خۆراکیش دەتوانن یارمەتیت بدەن. ئەو خۆراکانە بخۆ کە ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسنیان هەیە وەک سپێناخ، گۆشتی ئاژەڵ. ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینیان هەیە کە یارمەتی جەستەت دەدات ئاسن هەڵبمژێت وەک ڤیتامین C گرنگن، لەوانە میوە ترشەکان و تەماتە و بیبەر.

کەمخوێنی چارەسەر نەکراو چی بۆ جەستە دەکات؟

کەمخوێنی چارەسەر نەکراو لەوانەیە بە تێپەڕبوونی کات خراپتر بێت. کەمی ئۆکسجین لە خوێندا زیان بە ئەندامەکانی جەستە دەگەیەنێت. هەروەها دڵ ناچار دەکات زیاتر کار بکات، مەترسی زیاتر دەکات کە بریتین لە:

  • ئاریثمیا (ناڕێکی  لێدانی دڵ)
  • گەورەبوونی قەبارەی دڵ

ڕێگریکردن لە کەمخوێنی 

باشترین شت کە دەتوانیت بیکەیت بۆ ڕێگریکردن لە کەمخوێنی ئەوەیە کە ڕۆژانە لانیکەم ٣٠ میلیگرام (سێ ڕێژە) ئاسن بخۆیت. ئەگەر ناتوانیت ئەوەندە ئاسن لە خۆراکەکەتدا بەدەست بهێنیت، ئەوا ڕاوێژی پزیشک بکە بۆ وەرگرتنی تەواوکەری ئاسن. هەروەها پێویستە ڕۆژانە ڤیتامینی پێش منداڵبوون وەربگریت. پێویستە ڤیتامینەکانی پێش منداڵبوون وەربگریت پێش ئەوەی دووگیان بیت. 

چۆنیەتی تووشبوونی کەسێک لەکاتی دووگیانیدا 

ئەگەر چارەسەر بکرێت، ئەگەری تووشبوون بە کەمخوێنی لە کاتی دووگیانیدا زۆر باشە و کەمە. دەتوانیت بە ئاسانی چارەسەری ئەم حاڵەتە بکەیت بە وەرگرتنی تەواوکەر و ڕێکخستنی خۆراک. دوای منداڵبوون، قەبارەی خوێن و ئاستی پلازما دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی.

کەی پێویستە نیگەران بم لە کەم خوێنی لە کاتی دووگیانیدا؟

لەکاتی بوونی هەندێک نیشانە وەک:

چۆن ئاگاداری خۆم بم کاتێک کەم خوێنیم هەیە لە کاتی دووگیانیدا؟

باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی گرنگی بە خۆت بدەیت کاتێک کەمخوێنیت هەیە ئەوەیە کە هەوڵ بدەیت خواردنێکی تەندروست و دەوڵەمەند بە ئاسن بخۆیت، زۆر پشوو بدە و شلەی زۆر بخۆرەوە.


سەرچاوەکان



470 بینین