سۆسی هەنی مەستارد

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-12-23-20:53:00 - کۆدی بابەت: 11755
سۆسی هەنی مەستارد

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سۆسی خەردل و هەنگوین (بە ئینگلیزی: HONEY MUSTARD SAUCE، بە عەرەبی: صلصة الخردل بالعسل)، سۆسی هەنی مەستارد دیارترین سۆسی شیرین و کرێمییە کە لە پێکهاتە سادەکانی وەک هەنگوین و خەردەل و مایۆنێز و سرکە دروستکراوە. تەنها چەند خولەکێکی پێدەچێت بۆ دروستکردنی و دەتوانرێت بە چەند ڕێگایەک بەکاربهێنرێت.

پێکهاتەکان

  • ١\٢ کوپ مایۆنێز 
  • ١ کەوچک خەردەل 
  • ١ کەوچک خەردەلی زەرد 
  • ٣ کەوچک هەنگوین 
  • ١ کەوچک سرکەی سێو 
  • ١/٨ کەوچک سیری پاودەر 
  • ١/٨کەوچک خوێ 
  • پاپریکا بەپێی ئارەزوو

ڕێنماییەکان 

هەموو پێکهاتەکان لە قاپێکدا تێکەڵ بکە  تا سۆسێک دروست دەبێت. دەستبەجێ بیکەرە ناو ساردکەرەوە تا ئەو کاتەی ئامادە دەبێت بۆ بەکارهێنان.

چۆنیەتی بەکارهێنانی

  • بۆ ناو ساندویچ
  • زەڵاتەی خەردەل برۆکۆلی هەنگوین
  • زەڵاتەی مریشک
  • گۆشتی برژاو 
  • بەرگر
  • چیکن ناگێت

چۆنیەتی هەڵگرتن

ئەم خواردنە بە دڵنیاییەوە دەبێت لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت. بەڵام نابێت ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە وەک ٤ ڕۆژ بۆ ٦ ڕۆژ پێویستە لەوەی کە بڕی سۆسەکە ڕێک بخرێت بۆ ئەو خواردنانەی کە ئامادەدەکرێت بەو سۆسە چونکە نابێت ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە. ئەم سۆسی هەنگوینە شیرین و کرێمییە تەنها چەند خولەکێکی پێدەچێت بۆ دروستکردنی و زۆر باشە بۆ ساندویچ و زەڵاتە.


سەرچاوەکان



212 بینین