ڕیزبەندی وڵاتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٣

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-20-21:55:00 - کۆدی بابەت: 12180
ڕیزبەندی وڵاتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٣

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بە عەرەبی: ولايات متحدة امريكا، بە ئینگلیزی: United States of America) پێکدێت لە ٥١ ویلایەتی یەکگرتوو و شوێنی وڵاتەکە دەکەوێتە کیشوەری ئەمریکای باکوور. لە ساڵی ١٤٩٢ لەلایەن دەریاوانی بە ڕەچەڵەک ئیسپانی (کریستۆڤەر کۆڵۆمبس) دۆزراوەتەوە. بە تێپەڕبوونی کات هەژموونی ڕامیاری و ئابووری وڵاتەکە زیادی کردووە لە جیهاندا. بە گوێرەی نوێترین ئاماری Global firepower کە دەزگایەکی بڵاوکردنەوەی ئامار و بەراوردکاری وڵاتانە لە گۆشەنیگای پێگەی جوگرافی، ئابووری، سەربازی تەنها بە ژمارە. لە بەرواری ٥-١-٢٠٢٣ نوێترین ئاماری  تایبەت بە بەراورد و ڕیزبەندیکردنی ١٤٥ وڵات بڵاوکردووەتەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پلەی یەکەم دێت بە تێکڕای ٠٫٠٧١٢ 

هەندێک ئاماری گشتی لە بارەی ئەمریکاوە

  • ئەمریکا لە ڕیزبەندی پێنج بەهێزترین وڵاتە لە جیهاندا. 
  • ئەمریکا لە ڕیزبەندی دە بەهێزترین وڵاتە لە جیهاندا. 
  • ئەمریکا یەکەم وڵاتە بە گوێرەی GFP کە بۆ ماوەی دە ساڵە لە پلەی یەکەمدایە لە ڕیزبەندی بەهێزترین وڵاتانی جیهان. 
  • ئەمریکا لە ڕیزبەندی ئەو دە وڵاتەیە کە تێکڕای ژمارەی دانیشتووان کاریگەری لەسەر هێزی کار هەیە. 
  • ئەمریکا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی North Atlantic Treaty Organization ناسراو بە NATO
  • ئەمریکا چالاکترین ئەندامی ڕێکخراوی ناتۆیە. 
  • ئەمریکا لە ڕیبەندی دە بەهێزترین وڵاتە لە ڕووی سەرمایەدارییەوە لە هەموو پۆلێنەکان. 
  • ئەمریکا لە ڕیزبەندی دە سەرەکیترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتی خاو و بەرهەمەکانی نەوتە. 
  • ئەمریکا لە ڕیزبەندی دە سەرەکیترین وڵاتی بەرهەمهێنەری گازی سرووشتییە. 
  • ئەمریکا لە ڕیزبەندی دە سەرەکیترین وڵاتی بەرهەمهێنەری خەڵووزی بەردین و سەرچاوە سروشتییەکانە. 
  • ئەمریکا لە ساڵی ١٩٦٨ بە گوێرەی ڕێکەوتننامەیەک لەگەڵ یەکێتی سۆڤێت بڕیاری داوە کە وزەی ناوکی بە مەبەستی شەڕکردن بەکارنەهێنێت. 

زانیاریی لەسەر پێگەی ئەمریکا لە ڕووی جوگرافیاوە

ئەمریکا لە ٥١ ویلایەتی یەکگرتوو پێکدێت کە هەموان دەگەڕێنەوە سەر یەک یەکەی کارگێڕی ئەویش شاری واشنتۆنە کە پایتەختی وڵاتی ئەمریکایە. کە بە پێی ئامارێک کە لە ٥-١-٢٠٢٣ تۆمار کراوە ژمارەی دانیشتووان لەو شارەدا ٥٫٤٣٢٫٠٠٠ کەسە. 

  • ڕووبەری وڵاتەکە ٩٫٨٢٦٫٦٧٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. 
  • ڕووبەری کەناراوی ١٩٫٩٢٤ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. 
  • سنووری هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ١٢٫٠٤٨ کیلۆمەتر. 
  • سنووری ئاوی ٤١٫٠٠٩ کیلۆمەتر. 

زانیاریی لەسەر لایەنی دارایی و ژمێریاری ئەمریکا

  • هێزی کڕین: ٢٠٫٠٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠ دۆلار. 
  • ئاڵوگۆڕی دەرەکی/زێر: ١٢٣٫٣٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠ دۆلار. 
  • بودجەی تەرخانکراو بۆ کەرتی سەربازی: ٧٦١٫٦٨١٫٠٠٠٫٠٠٠ دۆلار. 
  • قەرزی دەرەکی (ئەو وڵاتانەی قەرزیان لە ئەمریکا وەرگرتووە): ٢٠٫٢٧٥٫٩٥١٫٠٠٠٫٠٠٠ دۆلار. 

هێزی کار

  • ژمارەی دانیشتووان: ٣٣٧٫٣٤١٫٩٥٤ کەس بە گوێرەی هەمان ئاماری ٥-١-٢٠٢٣ 
  • هێزی کار: ١٤٨٫٤٣٠٫٤٦٠ کەس کە ڕێژەی ٤٤٪ دانیشتووان پێک دەهێنن. 
  • ئەوانەی لە خزمەتدان: ١٢٣٫١٢٩٫٤١٣ کەس کەڕێژەی ٣٦٫٥٪ـی دانیشتووان پێکدەهێنن. 
  • تەمەنی گونجاو بۆ سەربازی: ٤٫٣٨٥٫٤٤٥ کەس. 
  • تێکڕای هێزی پیادەی ئەمریکا: ١٫٨٣٢٫٠٠٠ کەس ڕێژەی ٠٫٥٪ دانیشتووان پێکدەهێنێت. 
  • تێکڕای سەربازی چالاک: ١٫٣٩٠٫٠٠٠ کەس 
  • تێکڕای سەربازی یەدەگ: ٤٤٢٫٠٠٠ کەس. 
  • تێکڕای سەرباز لە هێزی ئاسمانی: ٦٦٠٫١٠٧ کەس 
  • تێکڕای سەرباز لە سوپا: ١٫٠١٠٫٥٠٠ 
  • تێکڕای سەرباز لە هێزی دەریایی: ٧٣١٫٦٠٠

هێزی ئاسمانی ئەمریکا

لە ڕووی هێزی ئاسمانییەوە ئەمریکا بە وڵاتێکی پێشکەوتوو دادەنرێت و پێشەنگە لە ڕووی ژمارەی فڕۆکەی جەنگی. ئامارەکانیش بەم جۆرەن. 

  • تێکڕای فڕۆکە: ١٣٫٣٠٠ فڕۆکە. 
  • فڕۆکەی شەڕکەڕ: ١٫٩١٤ فڕۆکە، کە ١٤٫٤٪ هێزی ئاسمانی پێک دەهێنێت. 
  • فڕۆکەی هێرشبەر: ٨٤٣ فڕۆکە، کە ٦٫٣٪ هێزی ئاسمانی پێک دەهێنێت. 
  • فڕۆکەی گواستنەوە: ٩٦٢ فڕۆکە، کە ڕێژەی ٧٫٢٪ پێک دەهێنێت. 
  • فڕۆکەی ڕاهێنان: ٢٫٦٣٤ فڕۆکە، بە ڕێژەی ١٩٫٨٪ هێزی ئاسمانی پێک دەهێنێت. 
  • فڕۆکەی ئەرکی تایبەت: ٧٣٤ بە ڕێژەی ٥٫٥٪ هێزی ئاسمانی پێکدەهێنێت. 
  • فڕۆکەی بۆمبەر - بۆمب هاوێژ: ٥٦٨ فڕۆکە. کە ٤٫٣٪ هێزی ئاسمانی پێک دەهێنێت. نموونەیەکی دیاری ئەم فڕۆکانەش فڕۆکەی تامایی B-2 و B-52ن وە بە تایبەتیش B-52 کە توانای هەڵگرتنی چەندین تۆن بۆمب و تەقەمەنی هەیە تەنانەت بۆمبی ناوکیش. 
  • هەلیکۆپتەر: ٥٫٥٨٤ هەلیکۆپتەر کە ڕێژەی ٤٢٪ ی هێزی ئاسمانی پێک دەهێنێت. 
  • هەلیکۆپتەری هێرشبەر: ٩٨٣ دانە. بە ڕێژەی ٧٫٤٪ هێزی ئاسمانی پێک دەهێنێت.

هێزی زەمینی ئەمریکا

  • تانک: ٥٫٥٠٠
  • ئۆتۆمبیلی زرێ پۆش: ٣٠٣٫٥٥٣
  • تۆپ هاوێژی جوڵاو: ١٠٠٠
  • تۆپ هاوێژی جێگیر: ١٫٣٣٩
  • موشەکی ئاڕاستەکراو: ١٫٧١٦ 
  • بەم جۆرە ڕێژەی ٩٦٫٩٪ هێزی زەمینی ئەمریکا بریتییە لە ئۆتۆمبیلی زرێ پۆش کراو نموونە (هامڤی). 

هێزی دەریایی

  • تێکڕای کەشتی: ٤٨٤
  • کەشتی فڕۆکە هەڵگر: ١١
  • کەشتی هەلیکۆپتەر هەڵگر: ٩
  • کەشتی تێکشکێنەر: ٩٢
  • کەشتی جەنگی قەبارە بچووک: ٢٢
  • ژێردەریایی: ٦٨
  • کەشتی بەرگری کەناری: ١٠
  • کەشتی مینهەڵگر: ٨ 

بەرهەمهێنان لە سەرچاوە سرووشتییەکان (نەوت/گازی سرووشتی)

  • بەرهەمهێنانی نەوت: ١٨ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە.
  • بەکارهێنان: ٢٠٫٥٥٥٫٠٠٠ بەرمیل ڕۆژانە. 
  • بەم جۆرە ٢٫٥٥٥٫٠٠٠ بەرمیل کورتهێنان هەیە. 
  • یەدەگی نەوت (سەلمێنراو): ٥٠ ملیار بەرمیل 
  • بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی: ٩٦٧٫١٤٤٫٣٦٢٫٠٠٠ مەتر سێجا. 
  • بەکارهێنانی گازی سرووشتی: ٨٥٧٫٥٤٢٫٦٥٨٫٠٠٠ مەتر سێجا. 
  • ڕێژەی مانەوەی گاز لەو هاوکێشەیە: ١٠٩٫٦٠١٫٧٠٤٫٠٠٠ مەتر سێجا. 
  • یەدەگی گازی سرووشتی (سەلمێنراو): ١٣٫١٧٨٫٧٨٠٫٠٠٠٫٠٠٠ مەتر سێجا. 
  • بەرهەمهێنانی خەڵووزی بەرد: ٤٩٥٫١٣٠٫٠٠٠ مێگاتۆن.
  • بەکارهێنانی خەڵووزی بەرد: ٤٤١٫٩٦٨٫٠٠٠ مێگاتۆن.
  • ڕێژەی مانەوە: ٥٣٫١٦٢٫٠٠٠ مێگاتۆن.
  • یەدەگی خەڵووزی بەردین (سەلمێنراو): ٢٢٨٫٦٦٢٫٠٠٠٫٠٠٠ مێگاتۆن.

لۆجستیک - ڕێگاکانی گواستنەوە و بە یەکتر بەستنەوە

  • هێزی کار: ١٤٧ ملیۆن کەس 
  • کەشتی بازرگانی: ٣٫٦٢٧ کەشتی
  • بەندەر/تێرمیناڵی بازرگانی: ٣٥
  • فڕۆکەخانە: ١٣٫٥١٣
  • ڕێگای وشکانی: ٥٫٥٨٦٫٦١٠ کیلۆمەتر.
  • ڕێگای ئاسنین: ٢٩٣٫٥٦٤ کیلۆمەتر.
  • ڕێگای ئاوی: ٤١٫٠٠٩ کیلۆمەتر.


سەرچاوەکان



375 بینین