کتێبی هاوار و ناڵەکان لە چەرنۆبڵ

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-21-22:32:00 - کۆدی بابەت: 12199
کتێبی هاوار و ناڵەکان لە چەرنۆبڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کتێبی هاوار و ناڵەکەکان لە چەرنۆبڵ (بە ڕووسی: Чернобыльская молитва، بە ئینگلیزی: voices from chernobyl) لەلایەن (سڤاتلانا ئەلێکسڤیچ) لە ساڵی ١٩٩٧ بە زمانی ڕووسی بڵاوکراوەتەوە. لە ساڵی ٢٠١٥ خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە لە بواری بەڵگەنامە و ئەدەبیات. 

ناوەڕۆک

کتێبەکە گێڕانەوەی چیرۆکی قوربانیانی کارەساتی تەقینەوەی وێستگە ئەتۆمییەکەی چەرنۆبڵە لە شاری پریپایت لە وڵاتی ئۆکرانیا لە ساڵی ١٩٨٦ کە سەدان هەزار قوربانی لێکەوتەوە. نووسەر چاوپێکەوتنی لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ شایەتحاڵ کردووە کە خۆیان لە بنەڕەتدا قوربانی تەقینەوەی وێستگە ئەتۆمییەکە بوون. لەگەڵ ئەمەدا نووسەر نەهاتووە زیادەڕەوی بکات یان چەواشەکاری بکات لە گێڕانەوەی ڕووداوەکاندا، چۆن ڕوویداوە ئاوا کتێبەکەی نووسیوە. 

چەند نموونەیەک لە کتێبەکە

باوکێک بەم جۆرە دواوە (کچکەمم بە شێوەیەکی لەسەرخۆ لەسەر جێگەکەی دانا، بە چرپە پێی وتم، باوکە نامەوێ بمرم هێشتا منداڵم. کچەکەم تووشی شێرپەنجە ببوو زۆر بەرگەی نەگرت و گیانی سپارد.) دایکێک لە بارەی منداڵە ساواکەی بەم جۆرە دواوە (خاوەنی منداڵێکی ساوا بووم، سەردانی چەرنۆبڵم کرد تا لە نزیکەوە ئاگرەکە ببینم، کاتێک گەڕامەوە ماڵەوە جلوبەرگەکانم دانا و خواردنم بۆ منداڵەکەم ئامادەکرد، زۆر دڵمان خۆش بوو، دوای ماوەیەک منداڵەکەم بارودۆخی خراپ بوو، سەردانی پزیشکم کرد پێیان وتم گرێیەک لە نێو مێشکیدا هەیە دەردەکەوت خانەی شێرپەنجەیی بێت، هیچم لە دەست نەهات بۆی بکەم منداڵەکەم گیانی سپارد، منیش جارێکی تر نەبوومەوە دایک!)


سەرچاوەکان



66 بینین