کتێبی جەنگ هیچ ڕوخسارێکی ژنانەی نییە

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-21-23:15:00 - کۆدی بابەت: 12205
کتێبی جەنگ هیچ ڕوخسارێکی ژنانەی نییە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کتێبی جەنگ هیچ ڕوخسارێکی ژنانەی نییە (بە ئینگلیزی: unwomenly face to war) کتێبێکە لە چەشنی بەڵگەنامە. لە ساڵی ١٩٨٥ لەلایەن سڤاتلانا ئەلێکسڤیچ نووسەری بیلاڕووسی نووسراوە. کتێبەکە بە زمانی ڕووسی نووسراوە، لە هەمان کاتدا براوەی خەڵاتی نۆبڵە. 

ناوەڕۆک

ئەم کتێبە گێڕانەوەی چیرۆکی زیاتر لە ٢٠٠ ژنە کە بەشداریان لە جەنگی دووەمی جیهانی کردووە و پلە و پۆستی جیاوازیان هەبووە لە نێو هێزەکانی یەکێتی سۆڤێت. نووسەر لە بارەی کتێبەکەیەوە دەڵێت "ڕووداوەکانم وەک خۆی باس کردووە و هیچ وشەیەکی زیاترم لە بارەی ئەو ژنانەوە نەنووسیوە کە لەم کتێبەدا ناویان هاتووە." ئەم ژنانەی لە کتێبەکەدا ناویان هاتووە بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕبوون، کاتێک چوونە ناو سەربازگەکان لەلایەن سەربازە نێرەکانەوە وەک سەماکەر و لەشفرۆش سەیردەکران، کارە سەختەکانیان بە ئافرەتەکان دەکرد. هەندێک لە ژنەکان کە چوونە ڕیزی سوپا دەستگیراندار بوون و هەندێکی تریان خێزاندار و خاوەنی منداڵی ساوا بوون، بەڵام ئەوان لەگەڵ پیاوەکان شەڕیان کرد. هەندێکیان دەست و قاچیان پەڕی، هەندێکیان کوژران و ناویان لەبیرکرا. ئەم ژنانە هەر یەکەیان چیرۆکێکی ناخهەژێنی هەیە بە جۆرێک دەدوێن کە وێنای ژیانە پڕ لە سەختی و دژواریان دەکەن لە بەرەکانی جەنگ و سەربازگەکان. سەرەڕای ئەو خزمەتەی کردیان بۆ سوپای سۆڤێت لە کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانیدا تەنها بە مەدالیایەک ڕێزیان لێ گیرا و ئیتر لە بیرکران.

 


سەرچاوەکان



44 بینین