بۆچی نووسەرانی کۆتایی سەردەمی ڤیکتۆریان جیاوازن لەوانەی سەرەتا و ناوەڕاستی چاخەکە؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-20-14:05:00 - کۆدی بابەت: 12587
بۆچی نووسەرانی کۆتایی سەردەمی ڤیکتۆریان جیاوازن لەوانەی سەرەتا و ناوەڕاستی چاخەکە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بۆچی نووسەرانی کۆتایی سەردەمی ڤیکتۆریان جیاوازن لەوانەی سەرەتا و ناوەڕاستی چاخەکە؟ (بە عەرەبی؛ لماذا يختلف الكاتبون الفيكتوريون المتأخرون عن كاتبین العصر الفيكتوري المبكر والمتوسط؟، بە ئینگلیزی؛ Why does the late Victorian Writers differ from the early and medium Victorian era?) شارەزایانی بواری وێژەی ئینگلیزی نووسەرانی چاخی ڤیکتۆریان دابەش دەکەن بۆ دوو بەش. یەکێکیان نووسەرانی سەرەتا و ناوەڕاستی چاخەکەن، ئەوەی تر  نووسەرانی کۆتایی چاخەکەن.

جیاوازنی نووسەرانی کۆتایی سەردەمی ڤیکتۆریان لەوانەی سەرەتا و ناوەڕاستی چاخەکە

نووسەرانی کۆتایی سەردەمی ڤیکتۆریان کە لە ماوەی ساڵانی ١٨٨٠ تا کۆتایی چاخەکە دەیانووسی جیاوازبوون لە نووسەرانی سەرەتا و ناوەڕاستی چاخەکە، چونکە لە سەردەمێکی زۆر پێشکەوتووتر دەژیان. بەریتانیا لە سەردەمی ئەوان ببووە بەهێزترین وڵاتی جیهان ئیمپراتۆریەتیەکی گەورەبوو کە بە قسەی ئەوکات دەیانگوت (هەرگیز رۆژی لێ ئاوا نابێت).

دۆخی وڵات بەرەو باشتر ڕۆیشتبوو لەوەی نووسەرانی سەرەتا و ناوەڕاستی چاخەکە تێیدابوون، کە وڵات بەهۆی وێرانبوونێکی کۆمەڵایەتییەوە دەیناڵاند کە بەهۆی شۆڕشی پیشەسازییەوە دروست ببوو لەو وڵاتە، جگە لەوە نووسەرانی کۆتایی چاخەکە هەر ئینگلیز ڕەگەز نەبوون، بەڵکو نووسەران لەو شوێنانەی کە بەریتانیاش داگیرکردبوون دەستیان کرد بە نووسین بە زمانی ئینگلیزی لە بواری وێژەدا. وەک (رۆدیارد کیپلین) کە نووسەرێکی بە ڕەگەز هیندی بوو، دەستی کرد بە نووسین لە بواری وێژەدا و لە ڕێگایەوە ژیانکردنی خەڵکی لەو ناوچانەی بەریتانیا داگیری کردبوون بە خوێنەرانی زمانی ئینگلیزی ئاشناکرد. بەهۆی ئەم هۆکارانەوە نووسەرانی کۆتایی چاخەکە لە ژیانێکی خۆشتر دەژیان و کەمتر کێشەی تێدابوو وەک لەچاو نووسەرانی سەرەتا و ناوەڕاستی چاخەکە.

بێگومان لەکاتی باسکردنی چاخی ڤیکتۆریان ئەم نووسەرانەی کۆتایی چاخەکە کەمتر باس دەکرێن، چونکە نووسەرانی سەرەتا و ناوەڕاستی چاخەکە بابەتەکانیان زیاتر لە ڕۆحی چاخەکەوە نزیک بوون، بابەتەکانیان هەمیشە زیاتر خۆی لە دوو شتدا خۆیان دەبینیەوە ئەوانیش مەرگ و نەخۆشی لەگەڵ کۆمیدیا.


سەرچاوەکان



42 بینین