چاندنی ڕێواس

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2024-05-10-11:03:00 - کۆدی بابەت: 12849
چاندنی ڕێواس

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چاندنی ڕێواس (بە ئینگلیزی: planting rhubarb، بە عەرەبی: زراعة الراوند)، جۆرێک ڕووەکی ناوازەیە کە بە ئاسانی ڕووبەڕووی نەخۆشی نابێتەوە و دەتوانێت هەتاکوو ١٠ ساڵ بەرهەمی هەبێت، هەریەک لە قەد و بەرەکەشی شیاوی خواردنن، دەکرێت لە دروستکردنی خواردنی جیاوازدا سوودیان لێوەربگیرێت، قەدەکەی دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراکی و دوای لێنانی تامێکی تیژی هەیە، بەڵام گەڵاکانی ڕێواس ژەهراوین و ماددەیەکی خرۆشەری تێدایە کە پێی دەوترێت ترشی ئۆگزالیک، لەبەر ئەوە نابێت بە هیچ جۆرێک گەڵاکەی بخورێت، شێوەی گەڵاکەی وەک چەترە و ئەگەر ئەم ڕووەکە لە باخچەی ماڵەکاندا گەشەبکات ئەوا جوانییەکی تایبەت دەدات بە جێگەکە. نشینگە بنەڕەتییەکەی کیشوەری ئاسیایە دواتر گوازراوەتەوە بۆ چەندین جێگەی جیاوازتر، ئەم ڕووەکە لە ناوچەیەکدا بەرگە دەگرێت کە ناوەندە پلەی گەرمی وەرزی زستانی لە خوار چوار پلەی سیلیزی بێت، ناوەندە پلەی گەرمی لە وەرزی هاوینیشدا لە خوارد ٢٤ پلەی سیلیزی بێت.  

هەنگاوەکانی چاندن

  • کاتی چاندنی دەکرێت لە وەرزی پاییز یاخود کۆتایی بەهاربێت، ئەگەر لە پاییزدا بچێنرێت ئەوا بەرهەمەکەی لە بەهاردا پێدەگات.
  • لە بەهاردا کاتێک دەچێنرێت کە پلەی گەرمی خاکەکە کەمێک بەرزبووبێتەوە و شیاوبێت بۆ چاندن، لە پاییزیشدا دوای سوڕی متبوون دەچێنرێت.
  • لەکاتی چاندنی ڕێواس دەبێت ڕەچاوی ئەوەبکرێت کە ئەم ڕووەکە مەودای زۆری پێویستە و نابێت دەوروبەری قەرەباڵخبێت بە ڕووەکی تر.
  • دوای چاندنیشی ئاودانێکی باشی پێویستە.

شێوازی گرنگیپێدان

پێویستی بە جێگەیەکە کە ڕۆژانە زۆرترین ڕووناکی خۆری بەربکەوێت یاخود بەرگەی کەمێک سێبەریش دەگرێت، باشترە پلەی ترشێتی خاکەکەی هاوکێشبێت یاخود لە نێوان کەمێک ترش بۆ کەمێک تفتدا بێت، لە خاکێکدا باشترین گەشە دەکات کە دەوڵەمەندبێت بە پەیینی گژوگیایی، لەبەر ئەوە باخەوانەکان دەبێت جێگەی چاندنی ڕێواس بەپیتبکەن بە ئەو جۆرە پەیینە، دوای گەشەکردنیشی یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ڕووەکە ئەوەیە کە دەتوانێت بۆ ماوەی ١٠ ساڵ سەوزببێتەوە، لەبەر ئەمەش دەبێت لە جێگەیەکدابێت کە بێزارنەکرێت و ناوەندەکەی تێکنەدرێت.

جێگەکەی نابێت ئاوی تێدا کۆبێتەوە چونکە گەڵاکانی ڕێواسەکە ڕەگ دادەکوتن و لەناودەچن، هەروەها هەر ماددەیەک کە دەوڵەمەندبێت بە ماددەی ئەندامی دەکرێت زیادبکرێت بۆ خاکەکەی هەتاکوو وشکبوونەوە و بەپیتی جێگەکە زیادبکات، دوای ئەوەی گەوردەبێت بە بەردەوامی گژوگیای زیانبەخشی دەوروبەری بژاربکرێت، ئاودانی باشیشی پێویستە و دەبێت بە بەردەوامی خاکەکەی شێداربکرێتەوە بەتایبەتی لە کاتی گەرما و وشکیدا، باشترە ساڵی یەکەم هیچ قەدێکی ڕێواسەکە لێنەکرێتەوە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی جێگیرببێت، لەبری ئەوە لە ساڵی دووەمەوە بەکاربهێنرێت.


سەرچاوەکان



1398 بینین