ناوهڕۆك
ناساندن
ئەگەر کەسێک لەگەڵت ساردبوویەوە چی بکەیت؟ (بە ئینگلیزی: What to do if someone is cold with you، (بە عەرەبی: ماذا تفعل إذا كان شخص ما باردًا بالنسبة لك). کاتێک کەسێکی نزیکت ئەگەر کەسێکی خێزانەکەت، یان هاوڕێ و هاوسەرت بێت لێت زویر دەبێت، تەواوی هەوڵی خۆت دەدەیت بۆ ئەوەی چارەسەری بکەیت. چونکە چارەسەرنەکردنی ئەمە وادەکات پەیوەندییەکە وردە وردە سارد ببێتەوە. ساردبوونەەی کەسی بەرانبەریش هەستێکی ناخۆشت پێ دەبەخشێت و پێویسته لە هەوڵدابیت تاکوو ئەم کێشەیە چارەسەر بکەیت.
چەند ڕێگایەک بۆ گەرمکردنەوەی پەیوەندییەک
دەربڕینی خۆشەویستی
کاتێک هەست دەکەیت پەوەندییەکەتان سارد بووە دەبێت بەخێرایی هەوڵی چارەسەری بدەیت. باشترین هەنگاو دەربڕینی خۆشەوستییە بۆ کەسی بەرانبەر. ئەمە وادەکات هەست بکات هێشتا گرنگییەکی تەواوی هەیە لە ژیانی تۆدا. دەتوانیت بە نامەیەکیش بووبێت بۆی بنووسیت خۆشم دەوێیت. ئەمە وادەکات قسەی تر بەدوای خۆیدا بهێنێت و پەیوەندییەکەتان گەرمتر بکاتەوە. یاخود بە ئەنجامدانی کارێک بۆی بۆی دەرببڕیت کە بە ڕاستی خۆشت دەوێت.
قسەکردنی ڕاستەوخۆ
ئەگەر هۆکارێک وایکردووە کە پەیوەندییەکەتان بەرەو ساردی بڕوات. پێوسته دانیشن و پێکەوە لەسەر ئەو شتە یان ئەو هۆکارە قسە بکەن، بەبێ ئەوەی یەکتری تاوانبار بکەن و هاوار بکەن بەسەر یەکتردا چونکە ئەمە بارودۆخەکە لەوەی کە هەیە خراپتر دەکات. زۆر گرنگە نەهێڵن بەسەر ئەو کێشەیەدا تێبپەڕێت و بەخێرایی دەربارەی قسە بکەن و چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، چونکە ڕاکردن لە قسەکردن نەک تەنها کێشەکە چارەسەر ناکات بەڵکوو ساردبوونەوەی زیاتریشی بەدوادا دێت.
دەرککردن و تێگەیشتن لە کەسی بەرانبەر
پێش ئەوەی هەر توڕەبوونێک و شەڕێک ڕووبدات، هۆکاری ساردی نێوانتان بدۆزەرەوە. دەکرێت کەسی بەرانبەرت بەهۆی کێشەیەکی تایبەت بە خۆیەوە یاخود سەرقاڵی زۆری بە کاری تازەوە وایکردبێت کەمتر چالاک بێت، یاخود باری دەروونی کەمتر جێگیر بێت لە جاران، زۆر گرنگە لەم کاتەدا لەو کەسە تێبگەیت، مەرج نییە کەسێک وەک پێشتر گەرموگوڕ نەبوون و بەردەوام نەبوون هۆکارێکە تەنها ساردبوونەوە بێت دەکرێت ماوەیەکی کاتی بێت، بەهۆی هەبوونی کێشەیەکەوە. کەواتە لە هەر حاڵەتێکدا باشترین کار گفتوگۆیە و لێکتێگەیشتنە.
ڕێگرتن لە داواکارییەکان
ئەگەر تاکوو ئێستا هیچ ڕێزێکت نەگرتووە لەو داواکارییانەی کە کەسی بەرانبەر لێت دەکات، ئەوا دەکرێت هۆکارێکی گەورە بێت بۆ ساردبوونەوەی پەیوەندییەکەتان. داواکاری کەسی بەرانبەر هەرچی بێت دەبێت ڕێزی لێ بگریت، ئەگەریش نەتتوانی قبووڵی بکەیت و ئەنجامی بدەیت بۆی دیسانەوە دەبێت ڕێزی لێ بگریت و گاڵتەی پێ نەکەیت.
فەرمان نەکردن
هەموو مرۆڤێک پێی ناخۆشە کە فەرمان بکرێت بەسەریدا و بەشێوەیەکی نەشیاو قسەی لەگەڵدا بکرێت. دەکرێت فەرمان بکەیت بەسەر کەسی بەرانبەردا بەوەی کێشەی چییە و دەتەوێت خێرا پێت بڵێت بۆ ساردبووەتەوە، بێگوومان ئەمە ڕێگایەک نییە تاکوو کەسەکە دڵی چاک ببێتەوە و تەنها کارەکە قورستر دەکەیت.
هەڕەشەنەکردن
زۆرجار بەبێ ئەوەی بزانی هۆکار چییە کەسی بەرانبەر لێت ساردبووەتەوە و وەک جاران نەماوە، خێرا دەست دەکەیت بەوەی هەڕەشەی لێ بکەیت بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە چارەسەر بکەیت. کە ئەمە زۆر هەڵەیە و کەسەکە زیاتر دووردەکەوێتەوە چونکە لێرەدا هیچ بوارێک بۆ قسەکردن ناهێڵیتەوە.
ڕێزگرتن
وای لێبکە دڵنیابێت لەوەی کە تۆ ڕێزی لێ دەگریت، نەک تەنها ڕێز لە خودی کەسەکە بەڵکوو ڕێزگرتنیش لە تەواوی ئەو کەس و شتانەی ئەو خۆشی دەوێت، دەکرێت خێزانەکەی، کارەکەی، بەهرە و حەز و خولیاکانی بێت. ئاگاداربە نابێت گاڵتە بەهیچ شتێک بکەیت کە لەلای ئەو گرنگە.
پاڵپشتی
کەسی بەرانبەرت لەوە دڵنیابکەرەوه کە بۆ هەموو کارەکانی پاڵپشتی تەواوی لێ دەکەیت، هەرگیز نابیتە بەربەستێک بۆ بەردەم خواست و حەز و سەرکەوتنەکانی، کاتێک ئەو کەسە دڵنیادەکەیتەوە لەو هەستە پاڵپشتییەی کە بۆت هەیە لەخۆوە ساردبوونەوە نامێنێت و گەرموگوڕیتان زیاتر دەکات.
گەڕان و خۆشی
هەوڵبدە لەگەڵ ئەو کەسەدا چوونە دەرەوەیەک ڕێک بخەیت، ئیتر ئەگەر گەشتەکە کورتخایەن یاخود درێژخایەن بێت گرنگ ئەوەیه ماوەیەک ببەنە سەر پێکەوە، ئەمە وادەکات زیاتر دەربارەی کێشەکانتان قسە بکەن، هەروەها چێژ لە هەوای دەرەوە ببین و وورکەونەوە لە ژیانی ڕۆتینی ڕۆژانەتان.
پێدانی دیاری
کاتێک دەزانیت کەسێک دڵی ساردبووەتەوە وەک جاران نەماوە، دەکرێت بە کڕینی دیارییەک بۆی ئەم ساردبوونەوە نەهێڵیت. گرنگ نییە دیارییەکە هەرچییەک بێت گرنگ ئەوەیە لەلایەن تۆوە پێشکەشی بکرێت.