ئایا شۆردنی مریشک پێش چێشت لێنان مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات؟

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-06-10-01:26:00 - کۆدی بابەت: 13137
ئایا شۆردنی مریشک پێش چێشت لێنان مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئایا شۆردنی مریشک پێش چێشت لێنان مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات؟ (بە عەرەبی: هل غسل الدجاج قبل الطبخ يشكل خطرا على الصحة، بە ئینگلیزی: Is washing chicken before cooking a health risk)، لە زۆربەی شوێندا باس لەوە دەکەن کە شۆردنی مریشک پێش لێنان پێویستە و دەبێت مریشکەکە لە ئاودا دابنرێت کە دەڵێن یارمەتیدەرە بۆ لابردنی بەکتریا زیانبەخشەکان کە ڕەنگە لەسەر مریشکەکە ببێت، بەڵام دەزگا تەندروستییەکان دەڵێن کە پێویست ناکات ئەم کارە ئەنجام بدرێت، بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان (CDC) شۆردنی مریشک پێویست نییە.

تێڕوانینێکی گشتی

  • شۆردنی مریشک پێش چێشت لێنان کارێکی ناپێویستە، بەپێی بەرپرسانی تەندروستی.
  • لەبری ئەوەی پەلەوەر لە بەکتریا ڕزگار بکات، شۆردنی مریشک تەنها مەترسی ژەهراویبوونی خۆراک و پیسبوونی یەکتر زیاد دەکات.
  • شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە خەڵک ڕێوشوێنی خۆپارێزی دروستی سەلامەتی خۆراک بگرنەبەر، لەوانە خاوکردنەوەت مریشک بە شێوەیەکی سەلامەت، هەروەها کوڵاندنی مریشک بە باشی بۆ لانیکەم ١٦٥ پلەی فەهرەنهایت.

سەلامەتترین ڕێگا چییە بۆ لێنانی مریشک؟

کوڵاندنی مریشکی کاڵ سەلامەتترین ڕێگایە بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییە گواستراوەکانی خۆراک، تەنها لەبەر ئەوەی پێویست ناکات مریشکەکەت بشۆیت مانای ئەوە نییە کە دەتوانیت ڕێوشوێنی سەلامەتی خۆراک نەگریتە بەر و مریشکەکەت بە شێوەیەکی ناتەندروست ئامادە بکەیت.

ئایا شۆردنی مریشک پێش لێنان دەبێتە هۆی نەخۆشی؟

شۆردنی مریشک لە ڕاستیدا ئەگەری ژەهراویبوونت بە خۆراک زیاد دەکات، توێژەران دەریانخستووە کە شۆردنی مریشک ماددە نەخۆشخوازەکان بەسەر هەموو بەشەکانی مریشکدا بڵاودەکاتەوە بەتایبەت سنگەکەی.

چەند ئامۆژگاریەکی تر بۆ ئەوەی لە کاتی کوڵاندنی مریشکدا خۆراکەکەت سەلامەت بێت

١- جگە لە نەشۆردنی مریشک، هەنگاوی دیکە هەیە کە مرۆڤەکان دەتوانن بیگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوونیان بە ژەهراویبوونی خۆراکی پەلەوەر.

٢- ڕاستەوخۆ دوای کڕینی مریشکی کاڵ واتا (مریشکی ناو سەلاجە نەبێت)، پێویستە خەڵک بڕیار بدەن کە ئایا دەیانەوێت لە ماوەی یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا بیخۆن یان نا چونکە گەر ویستیان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بیخۆن ئەوا لەم حاڵەتەدا دەتوانرێت مریشکەکە لە سەلاجەدا بمێنێتەوە، یان ئەگەر بڕیارە لە دوای ماوەیەکی زۆر بخورێت ئەوا پێویستە مریشکەکە بخرێتە ناو بەفرگرەوە.

٣- لەکاتی تواندنەوەی مریشکدا نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر بەجێبهێڵرێت و نابێت لەکاتی بەستوودا مریشکەکە بکوڵێنرێت هەتا خۆی دەتاوێتەوە.

نیشانەکانی ژەهراویبوونی خۆراک کە لە ئەنجامی شۆردنی مریشکی کاڵ پێش لێنان

ڕەنگە هەندێک کات مرۆڤەکان توشی نەخۆشی بن ئەویش لە ئەنجامی تووشبوون بە کلۆستریدیۆم کە لە ڕێگەی شۆردنی مریشکی کاڵەوە دەگوازرێتەوە، لە کاتێکدا لەوانەیە هەندێکی تر ئاڵۆزییەکی زۆر و کێشەیان بۆ دروست بکەن، کە نیشانەکانی لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە دوای تووشبوونیان دەست پێدەکات و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و ئەم نیشانانەش بریتین لە: 

نیشانە باوەکان

نیشانە جدییەکان

  • هەستکردن بە ئازارێکی زۆر لە گەدە و کۆم. 
  • لەوانەیە سکچوون لە دوو ڕۆژ زیاتر بخایەنێت. 
  • تا کە پلەی گەرمی لەش دەگاتە (٣٨.٩) سەدی یان زیاتر. 
  • ئاوچنیانی لەش: کە نیشانەکانی بریتین لە: ڕەشبوونی میز و وشکبوونەوەی دەم و پێست و هەستکردن بە سەرگێژخواردن.

ئامۆژگاری بۆ شۆردنی مریشک بە دروستی

  • پێش بەکارهێنانی مریشکەکە ئەگەر لەناو سەلاجەدا بوو، پێویستە لە پلەی گەرمی ژووردا بەستووییەکی بتاوێتەوە بە جێهێشتنی لەناو قاپێکدا بۆ ماوەی شەوێک یان تەڕکردنی مریشکەکە لە ئاوی سارددا. 
  • مریشکەکە دوای توانەوەی لەسەر تەختەیەکی بڕین دابنێ، پاشان بە باشی وشکی بکەرەوە.
  • ڕزگاربوون لە هەر زیادەڕەوییەک وەک چەوری دەوری مل و پاشماوەی ناو سکی و زیادەڕۆییەکانی تر کە دەبێت لاببرێن. 
  • دڵنیابە لەوەی کە مریشکەکەت ناوسکی بەتاڵە و پاک و تەعقیم کراوە لەکاتی شۆردنی مریشکەکەتدا. 
  • دڵنیابە لەوەی لە کاتی شۆردنی مریشکەکەدا هیچ شتێک نزیک لە مریشکەکە نییە، لەوانەش کەلوپەل و کەرەستە کە گومانی لێبکەیت کە بەکتریا بگوێزێتەوە بۆ مریشکەکە.
  • دوای ئەوە مریشکەکە بە شێوازی ئاسایی پاک بکەرەو بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ساردی مریشکەکە. 
  • دواتر دڵنیابە لە پاککردنەوەی هەموو ئەو کەلوپەلانەی کە بۆ ئامادەکردنی مریشکەکە بەکارهێنراون. 
  • مریشکەکە بە شێوازی دڵخوازی خۆت بکوڵێنە و دڵنیابە لەوەی کە بە باشی کوڵاوە لە پلەی گەرمی ٧٣.٩ پلەی سەدی بۆ کوشتنی هەر جۆرە بەکتریایەک کە لە مریشکەکەدا هەبێت.


سەرچاوەکان



288 بینین