داواکردنی یارمەتی لەکاتی چارەسەرکردنی کێشەکاندا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-10-22:54:00 - کۆدی بابەت: 13148
داواکردنی یارمەتی لەکاتی چارەسەرکردنی کێشەکاندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

داواکردنی یارمەتی لەکاتی چارەسەرکردنی کێشەکاندا بە ئینگلیزی (Asking for help when solving problems)، بە عەرەبی (طلب المساعدة عند حل المشكلات)، هەندێک کات ناتوانرێت بە تەنها کێشەکان چارەسەر بکرێن، پێویستە ڕوو لە کەسانی تر بکرێت بۆ پێدانی ئامۆژگاری.

نموونەی داواکردنی یارمەتی بەهۆی چەند حاڵەتێکەوەیە

  • کەم ئەزموونی

ئەو کەسانەی کە کێشەیان هەیە، ئەزموونێکی کەمیان هەیە و هەست بە ئاسوودەیی ناکەن، کاتێک کە مامەڵە لەگەڵ کەسانی نەناسراودا دەکەن بە تەواوی لە کێشەکانیان تێناگەن، پێویستیان بە داوای هاوکاری هەیە لە کەسانی دیکە.

  • کەمی زانیاری یان کارامەیی

هەندێک کات بۆمان دەردەکەوێت ئەو توانا یان ئەو زانیارییەی کە هەمانە، بەس نییە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو مامەڵە لەگەڵ کێشەکاندا بکەین. بە نموونە ڕەنگە پێویستمان بە کەسێک هەبێت کە شارەزای کۆمپیوتەر بێت، لە نووسینی داڕشتندا کارامە بێت، یان توانای قسەکردنی باش بێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بەهۆیەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن، یان دەکرێت تووشی بارودۆخێک ببینەوە پێویست بکات لەگەڵ کەسێک کار بکەین، کە ئەزموونی ژمێریاریی یان پارێزەریی هەبێت. کارکردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنێت شتیان لێوە فێربیت و بە پەرە بەتواناکانت بدەیت. لە سەر ئاستی کۆمپانیا و دامەزراوەکانی دیکەدا.

  • کەمیی تێگەیشتنی بابەتییانە

مرۆڤ بە دەست نەبوونی تێگەشتنی بابەتی بۆ کێشەکان دەناڵێنێت، مرۆڤ وا ڕاهاتووە شتەکان لە تێگەیشتنی خۆیەوە دەبینێت، هەمان شت بۆ ئەو کۆمەڵە کەسەش ڕاستە کە پێکەوە کاردەکەن، کاتێک کۆمەڵێک کەس پێکەوە لە یەک شوێن کاردەکەن و هەمان جۆری کار و ڕۆتینیان هەیە. یان ماوەیەکی زۆر پێکەوە لە هەمان ژینگەدا بیر و بۆچوون ئاڵوگۆڕ دەکەن، زیاتر بە یەک کاریگەر دەبن و دەچنە یەک بەرەوە، کاتێک تووشی کێشەیەک دەبن، هەموویان دەگەن بە یەک ئەنجام و یەک ڕێگە چارەی لێکچوویان پێیە. هەندێک جار تەنها یەک بۆچوونی جیاواز بەسە تاوەکو ڕێگایەکی نوێ و جیاواز بگرنە بەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. بێگومان زۆربەی پێشەکەوتنە زانستییەکان لەلایەن ئەو کەسانەوە بووە، کە لە بوارەکەی خۆیاندا چاویان لە دەوروبەر نەکردووە، بیرکردنەوە کۆن و دووبارەکا ڕێگر نەبوون لە داهێنان و گەشەکردنیان لە بوارەکەی خۆیاندا.

  • کەمی توانای داهێنان و نوێخوازی

لە زۆرێک لە کێشەکاندا، ئەو بژاردانەی کە دەخرێنە ڕوو، بەپێی پێویست نین، لەو کاتەدا پێویستت بە کەسانێکە بتوانن هاوکاریت بکەن کە لە دەرەوەی سنوری بیرکردنەوەت بیربکەنەوە.


سەرچاوەکان



130 بینین