شێدارکردنی پێست بە شێوەیەکی سروشتی

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-06-13-18:34:00 - کۆدی بابەت: 13167
شێدارکردنی پێست بە شێوەیەکی سروشتی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

شێدارکردنی پێست بە شێوەیەکی سروشتی (بە عەرەبی: ترطيب بشرتك بشكل طبيعي، بە ئینگلیزی: Moisturizing your skin naturally)، هەمووان پێویستمان بە شیدارکەرەوەیەکی گونجاو هەیە بۆ پارێزگاریکردن لە پێستمان چونکە پێستت کاتێک وشک دەبێتەوە دەتوانێت مات و پیر دەربکەوێت، بۆیە زۆر گرنگە پێستت بە شێدار و تەندروست بمێنێتەوە، خۆشبەختانە چەندین ڕێگە هەیە بۆ شێدارکردنی پێستت.

ئەو کەسانەی پێستیان وشکە تەنها ئەو کەسانە نین کە تووشی وشکبوونەوە دەبن و پێویستیان بە شێدارکەرەوە هەیە بەڵکو ئەو کەسانەش کە پێستیان ئاسایی و تێکەڵە و چەورە پێویستیان بە شێدارکردنەوە هەیە. شێدارکەرەوە پێویستە بۆ جوانی پێست لە هەموو وەرزێکدا، هەروەها بەکارهێنانی شێدارکەرەوە بە شێوەیەکی ڕۆژانە دەتوانێت بریقەیەکی تەندروست بە پێستت بدات و شێدارییەکی قووڵ پێشکەش بە پێستت بکات. هەروەها گۆڕانی وەرزی و گۆڕانی کەش و هەوا و تیشکی سەروو بنەوشەیی لە خۆرەوە زیان بە پێست دەگەیەنێت و لەڕادەبەدەر پێست وشک دەکاتەوە ئەم وشکبوونەوەیە دەبێتە هۆی هەڵدانی پێست و خوران و دروستبوونی چرچی و کێشەی جۆراوجۆری تری پێست.

چۆنیەتی شێدارکردنی پێست بە شێوەیەکی سروشتی لە ماڵەوە

یەکەم/ شێدارکردنی پێست بە زەیت
زەیتی گوێزی هیندی، زەیتی منداڵ، زەیتی زەیتوون، زەیتی جۆجۆبا، زەیتی کانزایی، زەیتی کونجی یان زەیتی ئەرگان ئەمانە کۆمەڵێک زەیتی بەسوودن بۆ پێست لەزۆربەی ماڵیشدا بەردەستە و دەتوانیت بەکاریبهێنیت وەک شێدارکەرەوە، بە دوو هەنگاو دەبێت:
١- زەیتەکە بدە لە پێستت و بۆ ماوەی یەک دوو خولەک مەساجی پێبکە، بە مەساجکردن زەیتەکە بە خێرایی دەچێتە ناو پێستەوە و جلەکانت پەڵە ناکات.
٢- دەتوانیت شەوێک بەجێی بهێڵیت بە پێستتەوە و بەیانی زوو دوش بکەیت، یان دوای دوش کردن بەکاری بهێنیت. هەروەها دەتوانیت ماسکی دەموچاو دروست بکەیت بە تێکەڵکردنی یەکێک لەم زەیتانە، هەنگوین و چای سەوز یان چای بابۆنی بۆ شێدارکردنی پێست.

دووەم/ شێدارکردنی پێست بە هەنگوین
مەساجکردن بە هەنگوین بۆ پێستت سوودێکی زۆری دەبێت و دەتوانیت وەک شێدارکەرەوەش بەکاریبهێنیت، ماساجکردنیش بە هەنگوین بەم ڕێگایانە دەبێت:
١- چینێکی هەنگوین بدە لەو شوێنەی کە دەتەوێت مەساجی بۆ بکەیت، بۆ نموونە دەموچاوت یان قۆڵەکانت.
٢- هەنگوینەکە بۆ ماوەی ١٥-٢٠ خولەک لەسەری بهێڵەرەوە.
٣- بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و بە خاولی تایبەتی خۆت وشکی بکەرەوە.

هەنگوین یەکێکە لە باشترین شێدارکەرەوە سروشتیەکان بۆ پێست، دەچێتە ناو چینە قووڵەکانی پێستەوە بۆ شێدارکردنی پێست هەروەها یارمەتیدەرە لە پاککردنەوەی کونیلەکانی پێستت و گەڕاندنەوەی پێستی مات بۆ درەوشانەوەی سروشتی خۆی بە دژە ئۆکسێنەرەکانی. هەروەها دەتوانیت هەنگوین لەگەڵ دۆشاوی جۆ و گلیسیرین تێکەڵ بکەیت بۆ ئەوەی سکرابێکی شێدارکەرەوە بۆ پێستی وشک دروست بکەیت.

سێیەم/ بەکارهێنانی جێڵی ئالۆڤێرا
دەتوانرێت جێڵی ئالۆفێرا بەکاربهێنرێت بۆ ماساجکردن و پاک کردنەوەی پێست و ڕوخسار لە میکرۆب و بەکتریا و پیسی، مەساجکردن و شیدارکردنەوەی پێست بە جێلێ ئالۆڤێرا بەم ڕیگایانە دەبێت:
١- بەشی دەرەوەی گەڵاکە لێبکەرەوە و ئەو لقەی ناوەوەی کە جێڵەکە دەردەدات لاببە.
٢- ئەو جێڵە دەربهێنە و دڵنیابە لە جوان وردکردنی و بە زووترین کات بەکاریبهێنە و مەیهێڵەرەوە.
٣- با بە پێستەوە بمێنێتەوە بۆ ماوەی ١٠-١٢ خولەک تا وشک دەبێتەوە و پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆ.

هەروەها دەتوانیت جێڵی ئالۆڤێرا لەناو دەفرێکی هەواگۆڕکێدا لەناو سەلاجەدا بۆ چەند ڕۆژێک هەڵبگریت. دەتوانیت ماسکی دەموچاو دروست بکەیت بە تێکەڵکردنی جێڵی ئالۆڤێرا لەگەڵ ئاوی گوڵ و هەنگوین و میوە، وەکو کانتالۆپ، خەڵوزی هەنگوین بۆ چارەسەرکردنی وشکی پێست. هەروەها جێڵی ئالۆڤێرا مادەی خۆراکی زۆری تێدایە وەک ڤیتامین E و ڤیتامین A کە زۆر باشن بۆ پێست. هەروەها ستیرۆیدی ڕووەکی تێدایە کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان هەیە. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ نەهێشتنی هەستی خوران کە لەگەڵ وشکبوونەوەی پێستدا دروست دەبێت.

چوارەم/ بەکارهێنانی شیر یان شیری زەیتوون
ماساجکردن و شێدارکردنەوەی پێست بە شیر بە چەند هەنگاوێک دەبێت:
١- بە وشکی بیدە لەو شوێنەی کە دەتەوێت مەساجی بۆ بکەیت یان شێداری بکەیتەوە.
٢- بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک لەسەری بیهێڵەرەوە و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

پێستی وشک و مات بەڕاستی دەتوانێت وا لە تۆ بکات کە زۆر خەمبار یان بێهێز دەرکەویت، بەڵام چارەسەرەکەی زۆر ئاسانە ئەویش بە بەکارهێنانی شیر و شیری زەیتوون ڕێگەی دەربازبوونت دەدۆزیتەوە چونکە دوو بەرهەمن کە کاریگەرن بۆ شێدارکردنی هەموو جۆرەکانی پێست. بە خێرایی دەچنە ناو کونیلەکانی پێستەوە سەرەڕای ئەوەش دەتوانن یارمەتیدەر بن لە دوورخستنەوەی چرچ و لۆچی.

پێنجەم/ بەکارهێنانی ئەڤۆگادۆ وەک شێدارکەرەوە

بەکارهێنانی ئەڤۆگادۆ وەک شیدارکەرەوە سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە و پێست ناسک و جوان و ڕەونەقدار ئەکات، شێدارکردنەوەی پێست بە ئەڤۆگادۆ بەم هەنگاوانە دەبێت:
١-ئەڤۆگادۆکە ببڕە و ئەو چەورییەی کە لە ناویدا هەیە دەربهێنە.
٢- بە نەرمی وردی بکە بۆ ئەوەی هیچ گرێیەک نەمێنێت.
٣- ئەمەش لەو شوێنە بدە کە دەتەوێت شێداری بکەیتەوە و با نزیکەی ١٠ خولەک دابنیشێت.
٤- بە ئاوی گەرم بیشۆ.

ئەڤۆگادۆ بڕێکی زۆر مادەی خۆراکی و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە وەکو ترشە چەوریەکان، کارۆتینۆیدسی، ڤیتامین سی، و ڤیتامین E. ئەمانە خۆراک دەدەن بە پێستت و هەروەها دەیپارێزن لە زیانەکانی ڕادیکاڵە ئازادەکان. ڤیتامین سی یارمەتی دروستکردنی کۆلاجین و ئیلاستین دەدات پێستت بە توندی و گەنج دەردەکەوێت. هەروەها دەتوانیت ماسکی میوە لەگەڵ پڕتەقاڵ، لیمۆ، کیوی، پاپایا، سێو، ترێ، هەنار، هەنجیر، قەیسی، کەرەوز، گوێزی هیندی، یان جۆرەها توو بەکاربهێنیت، وەک قڕنابیت، بلوبێری، کاڵەک، شووتی، ڕەشکە. ئەمانە دەتوانن خۆراک بدەن بە پێست و درەوشاوەیی سروشتی پێببەخشن.


سەرچاوەکان



65 بینین