سوودەکانی زوو خەوتن بۆ پێست

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-07-20-15:51:00 - کۆدی بابەت: 13603
سوودەکانی زوو خەوتن بۆ پێست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودەکانی زوو خەوتن بۆ پێست (بە عەرەبی: فوائد النوم مبكراً للبشرة، بە ئینگلیزی: Benefits of early sleeping for skin) خەوتن یەکێکە لە ئەرکە گرنگ و سەرەکییەکانی تەندروستی لەش. گرنگییەکەی کەمتر نییە لە گرنگی خواردنی خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن. جیاوازی شێوازی خەوتن و کوالیتی دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی ژیانی ڕۆژانە و ژینگەی دەوروبەری تاک، بەو پێیەی ئەم هۆکارانە کاریگەرییان لەسەر ژمارەی کاتژمێرەکانی خەوتنی ڕۆژانە هەیە کە تاکەکەس وەریدەگرێت، هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت کە مرۆڤەکان لە سەردەمی کۆندا ڕاهاتوون کە کاتژمێری زیاتر دەخەوتن، بەهۆی هۆکاری جۆراوجۆر کە پێشتر باسمان کرد. خەوتن چەندین سوودی بۆ جەستە و بەهەمان شێوە بۆ پێسی سوودی هەیە، بەو پێیەی سوودەکانی لە پێستدا ڕەنگ دەداتەوە بەوەی بە شێوەیەکی تەندروست و جوان دەربکەوێت.

سوودەکانی زوو خەوتن بۆ پێست

سودێکی زۆر هەیە کە زوو خەوتن بۆ پێست دەیھێنێت و لە نێو ئەم سوودانەشدا ئەمانەن: 

دووبارە دروستبوونەوەی خانەکانی پێست: خانەکانی پێست لە کاتی خەوتندا نوێ دەبنەوە بەتایبەتی لە نێوان کاتژمێر یازدە بۆ دوانزەی شەوان، بەو پێیەی زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان ئەنجام دراون کە سەلماندوویانە کە دابەشبوونی خانەکان کە لە خانەکانی پێستدا ڕوودەدات بۆ نوێکردنەوە و چاککردنەوەیان زۆرترین چڕ دەبێتەوە لە کاتی خەوتنی شەواندا

سوود وەرگرتن لە بەرهەمەکانی چاودێری پێست: واباشە لە شەواندا کرێمی دژە پیربوون بەکاربهێنرێت، لەوانە ئەو بەرهەمانەی کە ڕێتینۆڵ و ترشی گلایکۆلیکیان تێدایە، بۆ دڵنیابوون لە زۆرترین سوودی لێیان بۆ پێست، ئەمە جگە لەوەی کە ماددە چالاکەکانی ناو ئەم پێکهاتانە لە ڕۆژدا کارلێک لەگەڵ تیشکی خۆردا دەکات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی خوران و هەستیاری بۆ پێست.

کەمکردنەوەی لەدەستدانی شێی پێست: بەزۆری بەرهەمهێنانی چەوری پێست لە کاتی پاشنیوەڕۆدا ڕوودەدات، هەروەها لە شەودا کەم دەبێتەوە، و ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئاو لە پێستەوە، یان ئەوەی پێی دەوترێت (لەدەستدانی ئاو لە ڕێگەی پێستەوە)، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ وشکبوونەوە؛ بۆیە باشتر وایە شەوانە کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنرێت. بۆ پاراستنی شێی پێست و بەرەنگاربوونەوەی وشکبوونەوە.

پشوودان بە پێست لە فشار: خەوتنی پێویست ئاستی کۆرتیزۆڵ لە پێستدا کەمدەکاتەوە، یان ئەوەی بە "هۆرمۆنی سترێس" ناسراوە، کە لە ئەنجامی فشار و گرژی لە ڕۆژدا دروست دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕوخاندنی پێست و ئاوسانی دەوروبەری چاوەکان.

پاراستنی پێست لە زیپکە: هەردوو فشار و گرژی دەبنە هۆی هەوکردنی پێست، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی زیپکە لەسەری. بۆیە باشتر وایە بەشی پێویست بخەویت بۆ ئەوەی ئەو پشووە بەدەست بهێنیت کە پێست دەپارێزێت و کێشەکانی پێست کەم دەکاتەوە کە لەوانەیە کاریگەری لەسەر دروست بکات.

چارەسەری ڕەنگ و پەڵەی ڕەش: باشتر وایە شەوانە پێش خەوتن کرێمی سپیکەرەوە، یان ئەوانەی ڕێتینینیان تێدایە بەکاربهێنرێت. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرفتانەی بەهۆی تیشکی سەروو بنەوشەیی زیانبەخش لەسەر پێست دروست دەبن، کە بەرهەمهێنانی ڕەنگی میلانین بەرز دەکەنەوە، لە ئەنجامدا پەڵەی ڕەش و ڕەنگکردن لەسەر پێست دروست دەبێت.

سودەکانی زوو خەوتن بۆ لەش

زوو خەوتن سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی لەش، لەوانە:

خۆپاراستن لە قەڵەوی: هەندێک لە توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە پەیوەندییەکی پێچەوانە هەیە لە نێوان ژمارەی کاتژمێرەکانی خەوتن و قەڵەوی لە منداڵان و گەورەکاندا. ئەم کەسانە بەهۆی نەخەوتنی پێویست زیاتر لە کەسانی تر بەدەست زیادبوونی کێشەوە دەناڵێنن، بەو پێیەی کەمخەوی کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکان دەبێت و دەبێتە هۆی خراپی ڕێکخستنی ئارەزووی خواردن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

باشترکردنی سەرنج و بەرهەمهێنان و توانای تاکەکەس: کەمخەوی کاریگەری نەرێنی لەسەر کارەکانی مێشک دەبێت، بەو پێیەی خەوی باش توانای بیرەوەری و هێز بۆ منداڵان و گەورەکان بەرز دەکاتەوە.

بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزشی: خەوی درێژ توانای وەرزشی تاک باشتر دەکات.

کاریگەری لەسەر زیندەچالاکی و گلوکۆز و شەکرە: خەوتن کاریگەری لەسەر ئاستی شەکری خوێن دەبێت و هەستیاری ئەنسۆلین کەمدەکاتەوە. خراپی خەوتن کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی شەکر لە خوێندا دەبێت. ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە کەمتر لە شەش کاتژمێر دەخەون ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە زیاترە بەراوردبە کەسانی تر.

پەرەپێدانی توانا کۆمەڵایەتیەکان: کەمخەوی کاریگەری لەسەر پەیوەندی کۆمەڵایەتی و وەڵامدانەوەی سۆزداری بۆ مرۆڤەکان دەبێت. ئەو کەسانەی بەدەست کەمخەویەوە دەناڵێنن بەدەست کەمبوونەوەی توانای ناسینەوەی دەربڕینی توڕەیی و دڵخۆشی لە کەسانی دیکەدا دەناڵێنن.

باشترکردنی کارەکانی بەرگری لەش: خەوتنی باش بۆ ماوەی لانیکەم هەشت کاتژمێر لە ڕۆژێکدا تەندروستی کۆئەندامی بەرگری باشتر دەکات، ئەمە جگە لەوەی توانای جەستە بۆ بەرگریکردن لە سەرمابوون بەرز دەکاتەوە.

باشترکردنی ژیانی سێکسی: کەمخەوی پیاوان کاریگەری نەرێنی لەسەر دەردانی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن دەبێت. هەروەها توێژینەوەیەک سەلماندوویەتی کە ٢٦%ی خەڵک بەهۆی ماندوێتی زۆرەوە تووشی گرفت لە ژیانی سێکسی خۆیاندا دەبنەوە.

کەمکردنەوەی ئازار: خەوتنی پێویست هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و کەمکردنەوەی هەستکردن بە ئازارە.

کەمکردنەوەی مەترسی ڕووداوەکانی هاتوچۆ: خەوی پێویست توانای لێخوڕینی ئۆتۆمبێل باشتر دەکات، ئەمەش مەترسی ڕووداوەکانی هاتوچۆ کەمدەکاتەوە.

ئامۆژگاری بۆ زوو خەوتن

کۆمەڵێک شت هەن کە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی زوو بخەویت. لەوانە: 

درککردن بە ژمارەی کاتژمێرەکانی خەوتن کە جەستە پێویستی پێیەتی: گەورەساڵان پێویستیان بە هاوتای حەوت کاتژمێر و نیو بۆ هەشت کاتژمێر و نیو هەیە لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا منداڵانی سەرووی پێنج ساڵ پێویستیان بە یازدە بۆ دوانزە کاتژمێر خەوتن هەیە لە ڕۆژێکدا.

دوور بکەوەرەوە لە ماددە هاندەرەکان و خەمۆکی: بە دوورکەوتنەوە لە خواردنی قاوە، یان ئەو بەرهەمانەی کە کافاینیان تێدایە، یان نیکۆتین لە کاتی خەوتندا، لە هەمان کاتدا دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە توانای خەوتن هان دەدەن تا دەتوانیت. چونکە بەکارهێنانی درێژخایەنی دەتوانێت بیرەوەری و توانای جووڵەی تاک لاواز بکات، ئەمە جگە لەوەی شێوازی خەوتن تێکدەدات.

دوور بکەوەرەوە لە زۆر خواردنی شەوانە: بە دڵنیابوون لە خواردنی دوایین ژەمەکانت دوو یان سێ کاتژمێر پێش خەوتن. چونکە خواردنی ژەمێکی قورس لە شەودا بەدەستهێنانی خەوتن دەکاتە کارێکی قورس.

دوور بکەوەرەوە لە وەرزشکردن لە کاتی نزیک پێش خەوتن: وەرزشکردن وزە و هاندانی توانای جوڵەی جەستە دەدات، ئەمەش وا دەکات زوو خەوتن قورستر بێت.

کەمکردنەوەی خەوی زۆر: بە دوورکەوتنەوە لە خەوی درێژ کە لە نیو کاتژمێر زیاترە، و دڵنیابوون لەوەی کە نزیک نەبێتەوە لە کاتی خەوتن.

کۆنترۆڵی ڕووناکی: چونکە ڕێژەی ڕووناکی کاریگەری لەسەر شێوازی پرۆسەی خەوتن دەبێت. بۆیە دەبێت وریا بیت لە شەواندا گڵۆپەکان کاڵ و کەم ڕووناکی بێت، بۆ ئەوەی زوو بخەویت.

بەستنی چاویلکەی خۆر لەکاتی خەوتندا: چاویلکە ئەو ڕووناکییە کەمدەکاتەوە کە دەکەوێتە سەر چاوەکان، ئەمەش یارمەتیت دەدات هەست بە خەواڵوویی بکەیت و حەز بکەیت بخەویت.

لە کاتی خەوتن دوور بکەوەرەوە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: وەک تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکان. ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو ڕووناکی شینەی کە دەردەدات هانی جەستە دەدات بۆ ئەوەی بەئاگا بمێنێتەوە و توانای خەوتنی تێکدەدات.

چاویلکەی ڕەنگی زەرد یان پرتەقاڵی لەچاو بکە: بەهۆی توانای ڕێگریکردنی ڕەنگی شین لە چاوەکان و یارمەتیت دەدات هەست بە خەواڵوویی بکەیت.

دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خەوتن: ئەمەش بۆ ئامادەکردنی جەستە و دەروونە بۆ زوو خەوتن بە جێبەجێکردنی هەندێک شت وەک ڕۆتینی ڕۆژانە لە شەودا، وەک خوێندنەوەی کتێب، حەمامێکی گەرم، گوێگرتن لە مۆسیقا، یان خواردنەوەی خواردنەوەیەکی گەرم کە یارمەتیدەرە ئارام بگرن و هەست بە خەواڵوویی بکەن، وەکو چای بەیبون کە دەمارەکان ئارام دەکاتەوە.

ژووری نوستن بکە بە شوێنێکی گونجاو بۆ پشوودان: بە دڵنیابوون لەوەی کە جێگەی نوستن و پێداویستیەکانی تری خەوتن ئارامن، جگە لە ئەگەری بەکارهێنانی ئامێرەکانی گوێچکە و بیستۆک، یان هەر ئامرازێکی تر بۆ یارمەتیدانی خەوتن.

کاتێک هەست بە ماندوێتی دەکەیت بڕۆ سەر جێگا: تەنانەت ئەگەر بە خەوتنێکی سادەش بێت.

داوای یارمەتی لە پزیشکی پسپۆڕ: ئەمەش بە داوای یارمەتی پزیشکی لە کەسانی پسپۆڕی تەندروستی ئەنجام دەدرێت لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی جددی کە ڕێگری لە توانای خەوتن دەکات.


سەرچاوەکان



143 بینین