سوودەکانی کۆلاجین بۆ پێست و قژ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-30-23:11:00 - کۆدی بابەت: 13407
سوودەکانی کۆلاجین بۆ پێست و قژ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودەکانی کۆلاجین بۆ پێست و قژ (بە ئینگلیزی: Benefits of collagen for skin and hair، بە عەرەبی: فوائد الكولاجين للبشرة والشعر) کۆلاجین یەکێکە لەو پێکهاتانەی دەتوانێت چەندین سوودی گرنگ بە پێست و قژ بگەیەنێت.

سوودەکانی کۆلاجین بۆ پێست و قژ

کەمکردنەوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون

حەبی کۆلاجین دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون لە پێستدا دوادەخات کە لەگەڵ تەمەندا دەردەکەون، هێڵە وردەکان کەمدەکاتەوە، هەروەها ڕێژەی شێی چینی دەرەوەی پێست زیاد دەکات. هەروەها بەپێی هەندێک لێکۆڵینەوە کە لەسەر کۆمەڵێک خانم ئەنجامدراوە کە جۆری کۆلاجین کە پێشنیار دەکرێت بۆ پێست بەکاربهێنرێت، ئەوە بوو ئەنجامەکان ئەرێنی بوون. دوای هەشت هەفتە لە بەکارهێنانی بەردەوام باشتربوونی بەرچاو لە تەندروستی پێستدا بەدیکرا و نیشانەکانی پیربوون و هێڵە وردەکان کەمبوونەوە بە ڕێژەی ٢٠%. دەرکەوتووە کە خواردنی تەواوکەری کۆلاجین نیشاندانی جەستە لە بەرهەمهێنانی پرۆکۆلاجین لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی ژیاندا باشتر دەکات.

پاڵپشتی پێکهاتەی بنەڕەتی پێست و قژ

کۆلاجین بە جۆرێک لە پرۆتین دادەنرێت کە ترشە چەورییە ئەمینییەکانی تێدایە، جگە لە پێکهاتەکانی تری وەک گلایسین، ئارجینین و هایدرۆکسیپرۆلین، جگە لە پرۆلین، کە هەموو ئەمانە پاڵپشتی و پێکهاتەی سەرەکی بۆ هەموو جەستە دابین دەکەن، لەوانەش پێست، قژ، جومگەکان، ئیسکەکان و نینۆکەکان، جگە لە شانە بەستەرەکان. ڕێژەی کۆلاجین لە جەستەی مرۆڤدا نزیکەی ٣٠% لە شێوەی پرۆتینەکاندایە و سوودەکانی کۆلاجین تەنها بەم شێوەیە سنووردار نین، بەڵکو لەوە زیاتر دەڕۆن بۆ پاراستنی لاستیکی و گەنجی و درەوشاوەیی پێست هەروەها بەشدارە لە دروستبوونی ئەو ماددە چەسپاوەی کە پشتگیری لە بەستەرەکان دەکات و جومگەکان و ئێسکەکان دەپارێزێت هەروەها ڕێژەیەک لە کۆلاجین بەشێک لە ئەندامەکانی جەستە دەپارێزێت و بە ڕووپۆشی پارێزەر دایاندەپۆشێت وەک گورچیلە.

زیادکردنی لاستیکی پێست

توێژینەوەیەک دەریخستووە کە خواردنی کۆلاجین دەرکەوتنی گشتی پێست باشتر دەکات لە توێژینەوەیەکی دیکەدا کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەسەر کۆمەڵێک خانمی تەمەن لە نێوان ٣٥ ساڵ بۆ ٥٥ ساڵدا ئەنجامدراوە، بۆ ماوەی هەشت هەفتە کۆلاجینیان خواردووە بە ڕێژەی لە نێوان ٢.٥ بۆ ٥ گرام، و لە ئەنجامدا باشتربوونی بەرچاو بینراوە لە لاستیکی پێستدا.

گەشەی نینۆک

کۆلاجین پاڵپشتی تەندروستی نینۆکەکان دەکات و بەهێزی دەکات و خێراتر گەشەیان دەکات و ڕێگری دەکات لە درزبوون یان شکاوییان.

بەهێزکردنی قژ

کۆلاجین تەندروستی و هێز بۆ قژ دەبەخشێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەنۆلکە ئازادەکان کە دەتوانن کاریگەری نەرێنی لەسەر پێکهاتەی ناوەوەی قژ و چڕی و تەندروستی و گەشەکردنی قژ کەمبکەنەوە. بە خواردنی تەواوکەری کۆلاجین، قژ هێزی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە، هەروەها ڕێژەی کۆلاجین لە تاڵەکانی قژ و ڕەگەکانیدا زیاد دەکات و بەم شێوەیە گەشەکردنی خێراتر دەبینریێت و چڕی و ئەستوورییەکەی زیاد دەکات.


سەرچاوەکان



29 بینین