سوودەکانی تەڕکردنی پێیەکان لە ئاو و خوێدا

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-25-23:18:00 - کۆدی بابەت: 13329
سوودەکانی تەڕکردنی پێیەکان لە ئاو و خوێدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودەکانی تەڕکردنی پێیەکان لە ئاو و خوێدا (بە ئینگلیزی: Benefits of soaking feet with salt water، بە عەرەبی: فوائد نقع القدمين بالماء والملح) تەڕکردنی پێیەکان لە ئاو و خوێدا دەتوانێت چەندین سوودی گرنگی تەندروستی و جوانکاریمان پێ ببەخشێت. هەروەها چەندین ڕێگا هەیە کە لە ڕێیەوە دەتوانین سوود لە گیراوەی ئاو و خوێ وەربگرین. خوێ یەکێکە لەو بەرهەمە خۆراکییانەی لە ماڵی هەموو کەسێکدا هەیە و دەستکەوتنی زۆر ئاسانە ئەمەش بە هۆکارێکی گرنگ دادەنرێت تا بتوانین بە ئاسانترین شێوە سوود بە جەستە و تەندروستیمان بگەیەنین.

خوێ

خوێ بە شێوەیەکی بەرفراوان لە بەرهەمە تەندروستی و جوانکارییەکان بەکاردێت. هەروەها بە شێوەیەکی باو لە حەمامەکانی جەستە و پێدا بەکاردەهێنرێت. خوێ سوودی زۆری هەیە کاتێک لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکرێت و بە بەردەوامی پێیەکانی پێ تەڕ دەکرێت. ئەم شێوازە لە ڕێگای تەندروستی و پشووداندا بەکاردەهێنرێت و خەڵک لە ماڵەکانیاندا بەکاریدەهێنن بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سوود.

سوودەکانی تەڕکردنی پێیەکان لە ئاو و خوێدا

لە سوودەکانی تەڕکردنی پێیەکان:

ئاسوودەیی: خوێ چارەسەرێکی ماڵەوەیە بۆ چەندین نەوە. تەڕکردنی پێ تێیدا ئێش و ئازارەکان کەمدەکاتەوە، هەوکردن کەمدەکاتەوە، سوڕی خوێن باشتر دەکات، هەروەها بۆنە ناخۆشەکانی پێ کەمدەکاتەوە یان تەنانەت لایدەبات، هەروەها تایبەتمەندی دژە کەڕوو و دژە میکرۆبی هەیە، هەروەها دەوترێت کە تەڕکردنی پێ لە حەمامێکی خوێ و ئاودا یارمەتی چاککردنەوەی جۆرەها هەوکردن و برینەکانی پێست دەدات لەوانە هەوکردنی کەڕووی پێی وەرزشوان و کەڕووی نینۆک و برینە بچووکەکان. جگە لەوەش لێکۆڵینەوەیەکی زۆر هەیە کە ئاماژە بەوە دەکات کە یارمەتی لابردنی ژەهرەکان دەدات لە جەستەدا و سترێس کەم دەکاتەوە. بەڵام زۆربەی ئەمانە لەسەر بنەمای شایەتحاڵی کەسی و ئەزموونی خەڵک دامەزراوە، و لێکۆڵینەوەیەکی کەم هەیە بۆ پشتگیریکردنی ئەم بۆچوونانە.

هەڵمژینی کانزاکان لە پێستدا: بەو پێیەی کەمی مەگنیسیۆم دەبێتە هۆی گرژبوونی پێ و ئازار، پێدەچێت تەڕکردنی پێیەکان لە خوێ و ئاودا مژینی مەگنیسیۆم لە ڕێگەی پێستەوە بەرز بکاتەوە، ئەمەش یارمەتی ئارامکردنەوەی ماسولکە و دەمارەکان دەدات و ئازاری پێیەکان کەم دەکاتەوە.

تایبەتمەندی چارەسەری: هەروەها خوێ بە تایبەتمەندی دژە بەکتریا و دژە کەڕوو وەسف دەکرێت، تەنانەت ئەگەر لێکۆڵینەوەش نەبێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەمە، بەڵام تەڕکردنی پێ و ئەزموون ئەم سوودە پشتڕاست دەکاتەوە. دانانی پێیەکان لەناو ئاو و خوێدا یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەیان و لابردنی ئەو ماددانەی کە دەتوانن ببنە هۆی مەترسی تووشبوون یان توندبوونەوەی هەوکردنەکان. ئاوی گەرم یان بەرەوگەرم ڕۆیشتنی خوێن بۆ پێست باشتر دەکات، بەمەش ئەگەری چاکبوونەوە زیاتر دەبێت چونکە زۆربەی بەکتریاکان لە ژینگەیەکی خوێیدا گەشە ناکەن.

چۆنیەتی تەڕکردنی پێیەکان بە ئاو و خوێ

بۆ چێژوەرگرتن لە تەڕکردنی پێ لە ئاوی خوێواودا، باشترە نیو کوپ خوێ بخەیتە ناو بانیۆیەکەوە کە پڕ بێت لە ئاوی گەرم. بەجۆرێک کە بڕی گونجاو بێت بۆ تەڕکردن و داپۆشینی پێیەکان، هەروەها کەسەکە بتوانێت چەند دڵۆپێک لە یەکێک لە زەیتە بۆنخۆش و ئارامکەرەوەکانی تێبکات بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتر بەدەستبهێنێت. پاشان پێیەکانی بخاتە ناو ئاوەکە و لەم حاڵەتەدا بمێنێتەوە بۆ ماوەی تا سێ کاتژمێر یان تا ئاوەکە سارد دەبێتەوە. ئەم حەمامە دەتوانرێت دوای بەسەربردنی ڕۆژێکی درێژ لە ماندووبوون و کاری قورسدا بەکاربهێنرێت، یان کاتێک ئافرەت دەیەوێت پێیەکانی پاکبکاتەوە لە پێستی زیادە یان پیسی بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەستبهێنێت، واباشترە کەمێک مەساج بکرێت لەکاتی تەڕکردنی پێیەکان.


سەرچاوەکان



56 بینین