بەکارهێنانی گوێزان بۆ دەمووچاوی خانمان

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-08-26-18:24:00 - کۆدی بابەت: 14359
بەکارهێنانی گوێزان بۆ دەمووچاوی خانمان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

زۆرێک لە خانمان گوێزانی تایبەتی بەکاردەهێنن بو لێکردنەوەی مووی ڕووخساریان، بێگومان ڕێگای بەکارهێنانی کاریگەری لەسەر دەرەنجامی پڕۆسیجەرەکە دەبێت.

دوو ڕێگای بەکارهێنانی گوێزان هەیە 

  • یەکەمیان ڕێگایەکی هەڵەیە کە لەبری جوانترکردن و سافکردن زیانی زیاتر بەپێستەکە دەگەیەنێ و کێشەی تری بۆ دروست دەکات،
  • ڕێگای دووەم ڕێگا ڕاستە کە دەرەنجامەکەی زۆر باشە.

بەکارهێنانی گوێزان بە ڕێگای هەڵە چۆنە؟

  • بەکارنەهێنانی دژەخۆر یاخود جێڵی ئالوڤێرا یاخود شێدارەکەرەوە، کاتێک یەکێک لەمانە بەکارناهێنی بۆ لێکردنەوە موو دەبێتە هۆی سووربوونەوە و برینداربوونی پێست.
  • بەردەوام بەکارهێنانی گوێزانی کۆن.
  • ئەو کاتەی دەچیتە گەرماو (حەمامکردن) گونجاو نییە گوێزان بەکاربهێنی بۆ ڕووخسار بەتایبەت، چونکە لەم کاتەدا کونیلەکانی پێست کراوەیە و لێکردنەوەی موو لەم کاتەدا هۆکار دەبێت بۆ زووگەشەکردنەوەی موو و دووهێندەبوونی.
  • بەهیچ شێوەیەک دوای بەکارهێنانی گوێزان هیچ بەرهەمێک لە پێستت مەدە کە ماددەی کهولی تێدابێت چونکە لەم کاتەدا پێست هەستیارە بەتایبەت بۆ سووربوونەوە.
  • بەکارهێنانی هەمان مووس هەفتەی چەندجارێک.

بەکارهێنانی گوێزان بۆ ڕووخسار بەڕێگا ڕاستەکەی چۆنە؟

  • شۆردنی دەم و چاو بە سابوون یا غسوول بەپێی جۆری پێستەکە.
  • بەکارهێنانی شێدارکەرەوە.
  • گوێزانەکە بە ئاڕاستەی مووەکان بەکاربهێنە.
  • سەهۆڵ بکە سەر دەم وو چاوت بۆ ئەوەی سووربوونەوە ڕوونەدات.

بۆ کێ نابێت گوێزان بۆ ڕووخساری بەکاربهێنێت؟

  • ئەو کەسانەی زیپکەیان هەبێت و جۆری زیپکەی هەوکردن بێت چونکە زیپکەکان زیاد ئەکەن.
  • ئەو کەسانەی پێستیان هەستیارە.
  • بوونی مووی زۆر لەسەر ڕووخسار هۆکاری تێکچوونی هۆڕمۆناتە، بۆیە بەکارهێنانی گوێزان هەڵەیە و پێویستە سەرەتا کێشەی هۆڕمۆناتت چارەسەر بکەی.


سەرچاوەکان



54 بینین