ماسکی تایبەت بە پیێەکان

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-24-22:59:00 - کۆدی بابەت: 13319
ماسکی تایبەت بە پیێەکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ماسکی پێ (بە ئینگلیزی: Foot mask، بە عەرەبی: ماسك للقدمين) بۆ پاراستنی پێیەکانمان لە قڵیشاوی و وشکبوونەوە دەتوانین چەند ماسکێک بەکاربهێنین کە یارمەتیدەرمان دەبن لە ڕێگریکردن لە قڵیشانی پێیەکان و وشکبوونەوەی.

دیارترین ماسکەکانی پێ

لە چەند کەرەستەیەکی خۆراکی ناوماڵ و کەرەستەی دیکە دەتوانین ماسکی باشی پێیەکان دروستبکەین و ڕۆژانە بەکاریبهێنین. گرنگە بۆ وەرگرتنی سوودی تەواو لە ماسکەکان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەکاریبهێنین.

زەیتی گوێزی هیندی

زەیتی گوێزی هیندی بە کاریگەرییەکەی لە شێدارکردنی پێی وشکدا دەناسرێتەوە، هەروەها چارەسەری هەوکردنی بەکتریا و کەڕووی دەکات، چونکە ماددەی دژە کەڕوو و دژە میکرۆبی تێدایە، هەروەها دەتوانرێت بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بەکاربهێنرێت:

چۆن بەكار دەهێنرێت:

  • ڕۆژێک پێش بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی پێیەکان لە ئاوی گەرمدا تەڕ دەکرێن، پاشان بە بەکارهێنانی لوفکە پاک دەکرێنەوە، پاشان بە باشی وشک دەکرێنەوە.
  • بڕێکی پێویست زەیتی گوێزی هیندی لەسەر پێیەکان بڵاو بکەرەوە، پاشان شەوانە گۆرەوییەکی سوفی پاک لەبەر بکە.
  • بەیانیان پێیەکان بشۆ و ڕۆژانە شێوازی بەکار هێنانی دووبارە بکەرەوە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنیت.

 شۆفان

ماسکی شۆفان یارمەتی چارەسەرکردنی قڵیشانی پێیەکان دەدات، چونکە لە خانە مردووەکانی پێست ڕزگاریان دەکات و شێداریشیان دەپارێزێت، دەتوانرێت بەم شێوەیە بەکاربهێنرێت:

پێکهاتەکانی:

  • کەوچکێک لە شۆفانی وردکراو.
  • کەمێک زەیتی جۆجۆبا.

چۆن بەكار دەهێنرێت:

  • پێکهاتەکان تێکەڵ بکە بۆ ئەوەی هەویرێکی ئەستوور بەدەست بهێنیت.
  • هەویرەکە لەسەر پێیەکان بڵاو بکەرەوە، سەرنجت لەسەر ئەو شوێنانەی درزاوی و پاژنەی پێیەکان بێت.
  • بۆ ماوەی ٣٠ خولەک هەویرەکە بەجێبهێڵە، پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ.
  • ڕۆژانە ئەو ڕێگایە دووبارە بکەرەوە بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لە درز و قڵیشانی پێیەکان.

سرکە و ماست

ئەم تێکەڵەیە خانە مردووەکانی پێست لادەبات و پێستی پێیەکان گەنج دەکاتەوە و سوڕی خوێن هان دەدات، دەتوانرێت بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە بەکاربهێنرێت:

پێکهاتەکانی:

  • کوپێک ماست.
  • کوپێک سرکە.

چۆن بەكار دەهێنرێت:

  • کەرە لەگەڵ سرکە بە باشی تێکەڵ بکە.
  • تێکەڵەکە لەسەر پێی وشک و پاژنە و بنی پێیەکان بڵاو بکەرەوە، سەرنجت لەسەر ناوچەی نێوان پەنجەکانی قاچ بێت و لەبیریان نەکەیت.
  • تێکەڵەکە بۆ ماوەی ١٠ خولەک بەجێبهێڵە، پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆ.

ڤازلین و ئاوی لیمۆ

لیمۆ تایبەتمەندی ترشی تێدایە، هەروەها ڤازلین یارمەتی شێدارکردنی وشکبوونەوەی پێیەکان دەدات و ڕێگرە لە وشکبوونەوەی، هەروەها دەتوانرێت ماسکەکە بەکاربهێنرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

پێکهاتەکانی:

  • کەوچکێک ڤازلین.
  • چوار بۆ پێنج دڵۆپ ئاوی لیمۆ.
  • بڕێک لە ئاوی گەرم.

چۆن بەكار دەهێنرێت:

  • پێیەکان لە ئاوی گەرمدا بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک بخەرە ناو ئاوەوە، پاشان بیشۆ و وشکی بکەرەوە.
  • ئاوی لیمۆ لەگەڵ ڤازلین تێکەڵ بکە، پاشان پێیەکان بە تێکەڵەکە مەساج بکە تا بە تەواوی لەلایەن پێستەوە هەڵدەمژرێت.
  • گۆرەوییەکی سوف لەبەر بکە بۆ پاراستنی گەرمی لەش، ماسکەکە بۆ ماوەی شەوێک بەجێبهێڵە و دواتر بەیانیان بیشۆ.
  • شێواز و ڕێچکەکە بە بەردەوامی دووبارە بکەرەوە.


سەرچاوەکان



45 بینین