نابێ هەرگیز ماکیاژ بەکاربێنی لە کاتی گەشت کردن بە فڕۆکە

له‌لایه‌ن: - هێدی إبراهیم هێدی إبراهیم - به‌روار: 2024-08-22-19:35:00 - کۆدی بابەت: 14269
نابێ هەرگیز ماکیاژ بەکاربێنی لە کاتی گەشت کردن بە فڕۆکە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لە ڕۆژگاری ئێستادا گرنگییەکی ئێجگار زۆر بە سەلامەتی و جوانی پێست دەدرێ. هەروەها لەم ڕۆژگارەدا کەسانی شارەزا لە بواری پێستدا  فێرمان دەکەن کە چۆن گرنگی بە پێست بدەین ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە پێش خەوتن ماکیاج بە ڕووخساریانەوە نەهێڵن. گرنگترین سەرچاوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە بە ماکیاژ کردن پێش فڕین خراپە چونکە کاریگەریی نەرێنی هەیە لەسەر پێست. بەم دوایانەش لە کۆریا شارەزایەکی بواری پێست لە سۆشیال میدیا ئاماژەی بەوە کرد کە بەکارهێنانی ماکیاژ پێش فڕین خراپترین شتە بۆ پێستی ڕووخسار.

بۆچی ماکیاژ خراپە لە کاتی فڕین؟

ماکیاژ خراپە بۆ پێست لە کاتی فڕیندا چونکە وادەکا پێستەکە وشک ببێتەوە، کە پێستی ڕووخسار وشک ئەبێتەوە دواتر ڕووخسار خودکارانە چەوری دەردەدات، ئەوکات هەموو ماکیاژەکە وەک ئاردی لێدێت لە ڕۆندا.  نەک تەنها ئەمە بەڵکو شارەزایانی پێست ئاماژەیشیان بە ئەوە کردووە کە کە ماکیاژ کردن لە کاتی فڕیندا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە خوێن کە زۆر زیانبەخشە. دۆخی هەوا لە بەرزی ٣٠٠٠٠ پێ کە بەرزی فڕۆکەکەیە بە هیچ شێوەیەک بۆ پێست باش نییە. بە وتەی پسپۆران بێ ئەو ژەهرەی کە لە هەوادا هەیە زیان بە خانەکانی پێست دەگەیەنێت و کۆلاجین دەشکێنێ، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی پێستەکە بە خێرایی. ئەمە هەمووی نییە بەڵکو تیشکی سەروو وەنەوشەییش زیان دەگەیەنێ بە پێستەکە کاتێک تیشکی خۆر بەری دەکەوێ. لەبەر ئەم هۆکارانە زۆر گرنگە خەڵک دژە خۆر بەکاربێنن لە کاتی فڕین بۆ دورکەوتنەوە لەو زیانانە.

گرنگیدان بە پێست لە کاتی فڕین

پاکردنەوە: پێش گەشتەکە هەوڵبدە دەموچاو بە پاککەرەوەیەکی گونجاو پاک بکەیتەوە. گەر کاتت نەبوو پێش فڕین ئەم کارە ئەنجام بدەیت دەتوانیت ڕوخسار پاک بکەیتەوە بە کلێنسی تەڕ یان شۆردن بە ئاو یان لۆکەی تایبەت بە پاکردنەوەی ڕوخسار.

شێدارکردنەوە: سیرۆمی شێدارکەرەوەی ڕوخسار بەکار بێنە یان ماسکی شێدار، چونکە شێدارکردنی گونجاو پێستەکە نەرمتر و پتەوتری دەکات و توانای بەرگەگرتنی زیاتر دەکات.

کرێمی چاو: باشتر وایە لەبیرت نەچێ کرێمی چاو بەکاربێنیت بۆ ئەوەی لە وشکبوونەوە و هەڵئاوسان بیپارێزێ.

دژەخۆر: دژەخۆر زۆر گرنگە بەکاری بێنی لە کاتی فڕین بە تایبەتی لە کاتی فڕینی ڕۆژ، چونکە پێست دەپارێزێ لە تیشکی سەرو وەنەوشەیی.


سەرچاوەکان



69 بینین