چەند زانیارییەک لەسەر PUBG Mobile

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-22-14:57:00 - کۆدی بابەت: 13247
چەند زانیارییەک لەسەر PUBG Mobile

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

یاری پۆبجی دیارترین یاری مۆبایلە و یەکێك لە هۆکارەکانی بووژانەوەی بازاڕی مۆبایل و جیهانی ڤیدیۆ گەیمە لە یوتیوب. لە ١٨ـی ئازاری ساڵی ٢٠١٨ هاتە نێو جیهانی یارییەکانی مۆبایل لەسەر دەستی کۆمپانیای زەبەلاحی چینی تێنسێنت گەیمز. دوای بڵاوبوونەوەی یاری "Clash Royale" لە ساڵی ٢٠١٦ و تا ساڵی ٢٠١٨ بازاڕی مۆبایل لە دۆخێکی خراپ و لاوازبوو تا ئەو کاتەی یاری "Pubg" بەفەرمی بڵاوکرایەوە.

چەند زانیارییەکی گرنگ

یاری Pubg mobile سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە لە سەرانسەری جیهاندا و تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ بە دووەم یاری مۆبایل دادەنرێت کە زۆرترین پارەی تێدا خەرجکراوە. یارییەکە چەندین سوودی پێشکەش کرد گرنگترینیان بووژاندنەوەی بەشی گەیم لە یوتیوب و جووڵەی کڕین و فرۆشتنی مۆبایل و تەنانەت پێداچوونەوە تەکنەلۆژییەکانیش بۆ مۆبایلەکان هەموویان پەیوەست بوون بەم ناوەوە، جگە لەوەی بووە سەرچاوەی داهات بۆ زۆرێك لە تاکەکانی جیهان بەتایبەت یوتیوبەران. سەرکەوتنی کۆمپانیاکە سەرەتایەکی باش و گرنگ بوو بۆ کۆمپانیاکانی گەشەپێدان کە یارییەکانیان لە کۆنسۆڵ و کۆمپیوتەرەوە بۆ مۆبایل بگوازنەوە وەکو call of duty و Apex legend و warzone و چەندەها یاری تر.


سەرچاوەکان



136 بینین