چۆن وابکەین مۆبایلەکانمان گەرم نەبێت؟

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-27-00:37:00 - کۆدی بابەت: 13333
چۆن وابکەین مۆبایلەکانمان گەرم نەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لە وەرزی هاوین کەبەرەو گەرما دەڕۆین و کەسانێکی زۆر پرسیار دەکات کە چۆن نەیەڵین مۆبایلەکانمان زۆر گەرم بێت و لە دۆخی ئاسایی بیهێڵینەوە، چونکە گەرم بوونی مۆبایل کاریگەرییەکی زۆر زۆری هەیە لەسەر کەم بوونەوەی پاتری و شەحنی مۆبایلەکەت و زیانێکی زۆری پێدەگەیەنێت ئاگاداربن. مۆبایل لەو  وەرزی گەرما و هاوین کەمێک هەر گەرم دەبێت، ئەگەر گەرمبوونێکی ئاسایی بێت جێگای نیگەرانی نییە و هەموو مۆبایلێک کەمێک هەر گەرم دەبێت.

چەند هەنگاوێک بۆ کەم کردنەوەی گەرمی مۆبایلەکانتان

یەکەم :- چۆنیەتی لەسەر شەحن دانانی مۆبایلەکەت
لە شوێنی فێنک و سارد لەسەر شەحنی دابنێ و کە لەسەر شەحنتان دانا کەڤەری مۆبایلەکانتان لێ بکەنەوە و بەبێ کەڤەر لەسەر شەحنی دابنێن بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت زۆر گەرم نەکات، هەروەها بەهیچ جۆرێک لەسەر شەحن مۆبایل بەکارمەهێنن.

دووەم :-بەکارهێنانی شەحنی ئۆڕجیناڵ دوور کەوتنەوە لە شەحنی کۆپی 
زۆر گرنگە ئەو شەحنەی بەکاریدەهێنین ئۆرجیناڵ بێت و کۆپی نەبێت، توانای واتەکەی گونجاوبێت لەگەڵ توانای ئەو واتەی مۆبایلەکەت وەری دەگرێت.

سێیەم:- دابەزاندی کوالێتی شاشەکەت بەتایبەت ئەوانەی مۆبایلەکەیان ئاست بەرزە ڕیزەلوشنی مۆبایلەکەت دابەزێنە ئەگەر +QHDـە بیکە بە +FHD ئەمەش وادەکات شاشەی مۆبایلەکەت کەمتر گەرم ببێت، هەوەها دۆخی ڕووناکی شاشەکەشت بکە ئۆتۆماتیکی کە خۆی ڕووناک و تاریک ببێت.

چوارەم:- بەکارهێنانی کوالێتی بەرزی کەڤەر و دوورکەوتنەوە لە کەڤەری ئاست نزم بەکارهێنانی ئەو کەڤەرانەی دیوی ناوەوەیان لایلۆنی کەمترە و ئۆڕجیناڵە وادەکات مۆبایلەکەت کەمتر گەرم ببێت، هەروەها دوور کەوتنەوە لەو کەڤەرانەی کە زۆر ئەستوورن و لەگەڵ وەرزی هاوین ناگونجێن.

پێنجەم:- خراپ بوونی پاتری 
ئەگەر مۆبایلەکەت زۆر کۆن بووە و ئەزانی پاترییەکەی دابەزیوە، پاترییەکەت بگۆڕە چونکە ئەمە وادەکات مۆبایلەکەت گەرم بوونی زۆربێت.

شەشەم:- دەور کەوتنە لە وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لەبەرامبەر تیشکی خۆردا
بە تایبەت ڤیدیۆ تۆمارکردن لەبەر خۆردا مۆبایلەکەت زۆر گەرم دەکات و کاریگەرییەکی زۆر دەخاتە سەر گەرمی مۆبایلەکەت، هەوڵبدە لە شوێنی دوور لە تیشکی خۆر مۆبایل بەکاربهێنیت.

حەوتەم :- بەکارهێنانی زۆر 
یاریکردنێکی زۆر و بەردەوام لەسەر یەک یاخود مۆنتاژ و ئیدیتێکی زۆر لەسەر یەک، وادەکات مۆبایلەکەت زۆر هیلاک بێت و زۆر گەرم ببێت، بۆیە بەردەوام لەسەریەک یاری و مۆنتاژ بە مۆبایلەکانتان مەکەن یاخود ئەگەر کارەکەت وایە یان زۆر حەزت بە یارییە دەتوانیت پانکەی ساردکەرەوە بکڕیت کە جۆری باش لە سەروو ٢٠ هەزارەوە دەست پێدەکات تاکو ٧٠ دۆلار.

هەشتەم :- دوورکەوتنە لە جێهێشتنی مۆبایل لە ناو ئۆتۆمبێل و بەرخۆر 
ئەم هەنکاوە  ئیەکێکە لە گەورەترین کاریگەرییەکانی و بەجێهێشتنی مۆبایل لەناو ئۆتۆمبێل یان لەبەر خۆر مۆبایلەکەت گەرم دەکات.

نۆیەم :- بەکارهێنانی چەندین ئەپ و یاری بەیەکەوە
دانەخستنەوەی ئەپ و بەرنامەکان کە پێویستە ماوە ماوە ئەپ و یاریەکان دابخەینەوە، پێویست ناکات چەندین ئەپ و یاری بەیەکەوە بەکاربێنین بێ ئەوەی دایانبخەینەوە.

دەیەم :- نوێنەکردنەوەی ئەپدەیتی مۆبایلەکەت 
ئەپەکانی مۆبایلەکەت کە پێویستە ماوە ماوە  ئەپدەیت بۆ مۆبایل و ئەپەکان هات نوێیان بکەیتەوە بۆ ئەوەی بە نوێترین و باشترین ئۆپتیمایزی کۆمپانیای پەرەپێدەر مۆبایل و ئەپەکانت بەکاربهێنیت.

لە کاتی گەرم بوونی مۆبایل چی بکەین؟

  • هەموو ئەپەکانی مۆبایلەکەت دابخەرەوە
    مۆبایلەکەت ڕیستارد بکە.
  • ئەگەر مۆبایلەکەت لەسەر شەحن بوو لە شەحن دەری بکە.
  • کەڤەری مۆبایلەکەت لێبکەرەوە و بەرامبەر ساردکەرەوەیەک دایبنێ.


سەرچاوەکان



32 بینین