مۆبایلی Nothing Phone 2a

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-27-10:31:00 - کۆدی بابەت: 13337
مۆبایلی Nothing Phone 2a

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

مۆبایلی Nothing Phone 2a جۆرە مۆبایلێکی نوێیە و خواستی تا ڕادەیەک لەسەرە، لە بازاڕەکانی کوردستان بڵاوبووەتەوە و کڕیار گرنگی زۆر بە تایبەتمەندییەکانی دەدەن.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی

خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری AMOLED بە قەبارەی ٦.٧ ئینج و ڕوونی +FHD و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی ١٢٠ هێرتزە و شاشەکەی پشتگیڕی 1B ڕەنگ و +HDR10 دەکات و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە ١٣٠٠ نیتس، هاوکات شاشەکەی ڕوپۆش کراوە بە Gorilla Glass 5 بۆ بەرگری لە شکان.

چیپی ئەم جۆرە مۆبایلە لە جۆری Dimensity 7200 Proـیە کە لەسەر 4nm بناغەکراوە، ڕاستەوخۆ کە لە پاکەتەکەی دەیشکێنیت Android 14ـی لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری Nothing OS 2.5، مۆبایلەکە سێ ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆیدی بۆ دێت و  چوار ساڵ ئەپدەیتی سکوێریتی بۆ دێت.

خاوەنی دوو کامێرایە لە پشتەوە لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی، کامێرای سەرەکی 50MPـە کە پشتگیری IOS دەکات واتە دژە لەرزین لە کاتی وێنە و ڤیدیۆ. کامێرای گۆشەفراوان 50MPـه، ڤیدیۆ بە کامێرای پشتەوە لە کۆتا ئاست بە 4K 30fps تۆماردەکات. کامێرای سێڵفی 32MPـە، ڤیدیۆ بە کامێرای سێڵفی بە 1080p 60fps تۆماردەکات.

خاوەنی پاترییەکی 5000mAh کە بەخێرایی 45W بارگاوی دەبێتەوە کە بە ماوەی ٢٣ خولەک لە %0 دەگاتە %50 و بە ماوەی کاتژمێرێک لە %0 دەگاتە %100.

کێشی مۆبایلەکە نزیکەی ١٩٠ گرامە و بەرگری ip 54ـی هەیە، واتە بەرگری هەیە لە دژی پڕوشکە ئاو و باران و تەپ و تۆز. دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگی لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە، پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە ژێر شاشەیە. بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و شیری بەردەست دەبێت، لەبەشی پشتەوە سێ لایت لەخۆدەگرێت

• نرخی لە کوردستان بۆ ڕامی ١٢ و بیرگەی ٢٥٦ بە ٣٩٩ دۆلارە.


سەرچاوەکان



37 بینین