Sony Xperia 5 مۆبایلی

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-29-16:56:00 - کۆدی بابەت: 13369
Sony Xperia 5 مۆبایلی

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی شاشەکەی

شاشەکەی لە جۆری OLED بە قەبارەی ٦.١ ئینج و ڕوونی +FHDـە و ڕێژەی نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتزـە، پشتگیری لە 1B ڕەنگ و HDR دەکات. جۆری شاشەکەی ڕووپۆش کراوە بە Gorilla Glass 6 بۆ بەرگری لە شکان. لەڕووی شاشەوە هیچ خاڵێکی لاوازی نییە ئەم مۆبایلە شاشەیەکی زۆر ئاست بەرز و نایاب لەخۆدەگرێت.

بەشی ناوەکی و چیپ و تەمەنی مۆبایلەکە

چیپەکەی لە جۆری Snapdragon 888ـە کە لەسەر پێنج نانۆمەتر بناغەکراوە. کە مۆبایلەکە دەرچوو Android 11ـی لەسەر بوو ئێستا دەتوانی بەرزی بکەیتەوە بۆ Android 13. لەڕووی چیپ و بەهێزی مۆبایلەکە بۆ یاری و کاری قورس و مۆنتاژ و ئەو بابەتانە باشترینی نرخی خۆیەتی و لەو نرخە هیچ مۆبایلێکی تر نییە لەو مۆبایلە بەهێزتربێت، بۆ یاری و کاری قورس و مۆنتاژ لەڕووی چیپ و هێزەوە زۆر نایابە لەو نرخە. واتە هەر کارێکی قورس و یاری و مۆنتاژ و ئەو بابەتانەت پێویستە دەتوانی بەو مۆبایلە بیکەیت بە ئاسایی. لەڕووی تەمەنەوەش Android 13ـەیە چونکە مۆبایلەکە ئاست بەرزە و نرخیشی کەمە کێشەی نییە.

کامێرا

سێ کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی. کامێرای سەرەکی 12MP کە پشتگیری OIS دەکات واتە دژە لەرزینی دەستەکانت بۆ کاتی وێنە و ڤیدیۆ. کامێرای زووم 12MP کە دووبارە پشتگیری OIS دەکات و 4X ئۆپتیکاڵ زووم دەکات واتە چوار هێندە زوومی دەکات بێ تێکچوون، کامێرای گۆشەفراوان 12MPـەیە.

ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە کامێرای پشتەوە بە 4K 120fps تۆماردەکات. کامێرای سێڵفی 8MPـە و ڤیدیۆ بە 1080 30fps تۆماردەکات. لەڕووی کامێراوە تەنیا کەمێک شارەزاییت هەبێت لە کامێرا ڕکابەری ئاست بەرزترین مۆبایلەکانی ئێستاش دەکات کە نرخیان بەرزە. لەڕووی کامێرا تەواو نایابە و باشترین ئەدات پێدەبەخشێت تەنیا کەمێ شارەزایت لە کامێرا هەبێت ئەوکات ئاستی تەواوی کامێراکەت بۆ دەردەکەوێت.

پاتری 

خاوەنی پاترییەکی 4500mAhـە کە پشتگیری تا 30W دەکات و لەڕووی پاترییەوە نایابە چونکە شاشەکەی زۆر گەورە نییە و چیپەکەی وزە کەم سەرف دەکات سۆفتوێری باشە، هەموو ئەمانە وادەکەن ئەدایەکی زۆر باشی هەبێت بۆ پاتری، بە ماوەی سی خولەک لە %0 دەبێتە %50.

تایبەتمەندی گشتی

  • دەنگەکەی ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنیشی ماوە.
  • پەنجەمۆرەکەشی لەلاتەنیشتە و زۆر بێ کێشەیە و کێشی ١٦٨ گرامە.
  • پشتەکەی شوشەیە و ڕووپۆش کراوە بە Gorilla Glass 6 بۆ بەرگری لە شکان و چواردەورەکەی ئەلەمنیۆمە.
  • خاوەنی ip 68 واتە دژە ئاوە لە قوڵای یەک مەتر و نیو تاکو سی خولەک بەرگەدەگرێت، بەڵام مۆبایلەکە کۆن بووە پشت بە دژە ئاوی ئەم مۆبایلە مەبەستن.
  • ئەم مۆبایلە لەڕووی گران بەهایی و بیڵد کوالێتی لاشەکەی و بەهێزی زۆر نایابە 
  • کێشیشی زۆر سووکە سەرەڕای ئەوەی لاشەیەکی زۆر ئاست بەرزی هەیە و ئەمەش وادەکات بۆ گرتنە دەست زۆر خۆشبێت. 

نرخ

لە ئێستادا هەندێک لەو مۆبایلانە بە دەستی دوو بەردەست بووە کە بۆ ڕام هەشت و بیرگەی ١٢٨ نرخی تەنیا ٢٥٠ هەزارە.
لەگەڵ کڕینی مۆبایلەکە کەڤەرێکی مۆبایلەکە و شەحنێکی 45W بەدیاری وەردەگری. لە مانگی یەکەمی کڕینی مۆبایلەکە هەر کێشەیەکی هەبێت ڕاستەوخۆ بۆت دەگۆڕن.


سەرچاوەکان



33 بینین