Galaxy A35 مۆبایلی

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-29-23:08:00 - کۆدی بابەت: 13385
Galaxy A35 مۆبایلی

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی شاشەکەی

خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری Super AMOLED بە قەبارەی 6.6 ئینج و ڕوونی +FHD و ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 1000 نیتس. شاشەکەی ڕووپۆش کراوە بە +Gorilla Glass Victus بۆ بەرگری لە شکان.

تایبەتمەندی چیپەکەی

چیپەکەی لە جۆری Exynos 1380 کە لەسەر 5nm بناغەکراوە، ڕاستەوخۆ کە لە پاکەت دەیشکێنی Android 14ـی لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری One UI 6.1 کە چوار ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و پێنج ساڵ ئەپدەیتی سکوێریتی بۆ دێت.

تایبەتمەندی کامێراکەی

سێ کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 50MPـە و پشتگیری OIS دەکات بۆ کەم کردنەوەی لەرزینی دەستەکانت لەکاتی وێنە و ڤیدیۆ.
  • کامێرای گۆشەفراوان 8MPـە.
  • کامێرای ماکڕۆ بۆ شتی نزیک 5MPـە.
  • بە کامێرای پشتەوە ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4K 30fps تۆماردەکات.
  • کامێرای سێڵفی 13MPـە.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4K 30fps تۆماردەکات.

پاترییەکەی

ئەم مۆبایلە خاوەنی پاترییەکی 5000mAhـە و بەخێرایی 25W بارگاوی دەبێتەوە.

زانیاری گشتی

  • کێشی مۆبایلەکە 209 گرامە.
  • پشتی ئەم مۆبایلە شووشەیە و ڕووپۆش کراوە بە Gorilla Glass Victusـە بۆ بەرگری لە شکان و چواردەورەکەی لە پلاستیک پێکهاتووە.
  • بەرگری ip 67ی هەیە واتە دژە ئاوە لە قوڵایی یەک مەتر تاکو سی خولەک بەرگە دەگرێت.
  •  دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە، واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە.
  • پەنجەمۆری مۆبایلەکە لە ژێر شاشەیە لە جۆری ئۆپتیکاڵە.

نرخەکەی

نرخەکەی لە ٢٠٢٤ لە بازارەکانی کوردستان بەم جۆرەیە:

  • بۆ ڕامی هەشت و بیرگەی 128 نرخی 429 هەزار دینارە.
  • بۆ ڕامی هەشت و بیرگەی 256 نرخی 473 هەزار دینارە.


سەرچاوەکان



43 بینین