Galaxy A55 مۆبایلی

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-29-23:15:00 - کۆدی بابەت: 13386
Galaxy A55 مۆبایلی

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی شاشەکەی

خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری Super AMOLED بە قەبارەی 6.6 ئینج و ڕوونی +FHD و ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز. شاشەکەی پشتگیری +HDR10 دەکات و ڕووپۆش کراوە بە +Gorilla Glass Victus بۆ بەرگری لە شکان.

تایبەتمەندی چیپەکەی

چیپەکەی لە جۆری Exynos 1480 ـە و ڕاستەوخۆ کە لە پاکەت دەیشکێنی Android 14ـی لەسەر جێگیرکراوە، لەسەر ڕووکاری One UI 6.1 کە چوار ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و پێنج ساڵ ئەپدەیتی سکوێریتی بۆ دێت.

تایبەتمەندی کامێراکەی

سێ کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 50MP وە پشتگیری OIS دەکات بۆ کەم کردنەوەی لەرزینی دەستەکانت لەکاتی وێنە و ڤیدیۆ.
  • کامێرای گۆشەفراوان 12MPـە.
  • کامێرای ماکڕۆ بۆ شتی نزیک 5MPـە.
  • بە کامێرای پشتەوە ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4K 30fps تۆماردەکات.
  • کامێرای سێڵفی 32MPـە.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4K 30fps تۆماردەکات.

پاترییەکەی

خاوەنی پاتریێەکی 5000mAh و بە خێرایی 25W بارگاوی دەبێتەوە.

تایبەتمەندی گشتی

  • کێشی مۆبایلەکە 213 گرامە.
  • پشتی ئەم مۆبایلە شووشەیە و ڕووپۆش کراوە Gorilla Glass Victus بۆ بەرگری لە شکان و چواردەورەکەی لە ئەلەمنیۆم پێکهاتووە.
  • بەرگری ip 67ی هەیە واتە دژە ئاوە لە قوڵایی یەۆ مەتر تاکو سی خولەک بەرگە دەگرێت.
  • دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە.
  • پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە ژێر شاشەیە لە جۆری ئۆپتیکاڵە.

نرخەکەی

نرخەکەی لە بازاڕەکانی کوردستان لە ٢٠٢٤ بەم جۆرەیە:

  • بۆ ڕام هەشت بە بیرگەی 128 بە 514 هەزار دینارە.
  • بۆ ڕام هەشت بە بیرگەی 256 بە 549 هەزار دینارە


سەرچاوەکان



24 بینین