Galaxy A15 مۆبایلی

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-30-14:44:00 - کۆدی بابەت: 13389
Galaxy A15 مۆبایلی

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی شاشە 

خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری Super amoled بە قەبارەی 6.5 ئینج و ڕوونی +FHD، ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی 90 هێرتزە و ڕووناکی شاشەکەی 800 نیتسە. کە ئەم شاشەیە بۆ ئەم مۆبایلە و لەو نرخەی باشترین و ناوازەترین شاشەیە تا ئێستا لەسەر مۆبایلێکی هەرزان جێگیرکرابێت.

بەشی ناوەکی و چیپ و تەمەن و سۆفتوێری مۆبایلەکە 

چیپەکەی لە جۆری Helio G99ـیە کە لەسەر 6nm بناغەکراوە، کە ڕاستەوخۆ لە پاکەت دەیشکێنی Android 14 لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری One UI 6 کە چوار ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و پێنج ساڵ ئەپدەیتی سکوێریتی بۆ دێت. کە ئەم چیپە باشترین چیپە کە لەسەر مۆبایلێک جێگیربکرێت لەم نرخە، بۆ کاری ڕۆژانە و سۆشیال میدیاکان و یارییە ئاساییەکان زۆر گونجاوە، بۆ یارییە قورسەکانی وەک پۆبجیش دەتوانێت 40 تا 45 fps بدات کە شتێکی گونجاوە بۆ نرخی خۆی بەڵام مۆبایلێک نییە تایبەت بۆ گەیمینگ چونکە نرخی زۆر کەمە.

کامێرا

خاوەنی سێ کامێرایە لە پشتەوە لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی

  • کامێرای سەرەکی 50MP
  • کامێرای گۆشەفراوان 5MP
  • کامێرای ماکڕۆ 2MP
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 30fps تۆماردەکات.
  • کامێرای سێڵفی 13MP
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 30fps تۆماردەکات.

لەڕووی کامێراوە شتێکی زۆر ئاساییە لە ئاست نرخەکەی خۆیەتی و شتێکی گونجاوە لە نرخی خۆی.

پاتری 

خاوەنی پاترییەکی 5000mAh و بەخێرایی 25W بارگاوی دەبێتەوە، بۆیە پاترییەکەی زۆر باش و گونجاو لەخۆدەگرێت.

زانیاری گشتی

  • کێشی مۆبایلەکە 200 گرامە.
  • پشت و تەنیشتەکانی پلاستیکە.
  • دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆ نییە، واتە دەنگی تەنیا لە سەماعەی خوارەوە دێت کە ئەمەش شتێکی کەمێک ناخۆشە بۆ ئەوانەی گرنگی بە ستێرۆیە دەدەن، بەڵام چونکە نرخی زۆر کەمە ناتوانین بڵێین خاڵی لاوازی گەورەیە.
  • شوێنی هێتفۆنی ماوە کە ئەمە خاڵێکی زۆر باشە.
  • پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە لاتەنیشتە و زۆر باشە لەو نرخە.

نرخی لە بازاڕەکانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ داشکێنراوە بۆ ئەم نرخانە:

  • 4 / 128 --- 115 دۆلار
  • 6 / 128 --- 135 دۆلار 
  • 8 / 256 --- 165 دۆلار


سەرچاوەکان



30 بینین