ساردترین شوێنی جیهان کوێیە؟

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-07-20-17:20:00 - کۆدی بابەت: 13608
ساردترین شوێنی جیهان کوێیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ساردترین شوێنی جیهان کوێیە؟ (بە عەرەبی: أين هو أبرد مكان في العالم، بە ئینگلیزی: Where is the coldest place in the world)، ساڵانە لە جیهاندا پلەکانی گەرما گۆڕانکاری زۆریان بەسەردا دێت، ئەم گۆڕاکارییە بەپێی گۆڕانی شوێنی جوگرافی و گۆڕانی وەرزەکان جیاوارە، بەجۆرێک دەکرێت له هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما لە خوار سفری سیلیزییەوەبن، بەڵام لەهەمان کاتدا لە ناوچەیەکی دیکە پلەکانی گەرما زۆر بەرزبن، ئەم جیاوازییە شتێکی سروشتییە و بە بەردەوام ڕوودەدات، بەڵام هەندێک ناوچەی هەن لەسەر ڕووی زەوی بە بەردەوامی پلەکانی گەرما تێیاندا نزمە، بەجۆرێک بە ساردترین شوێنی سەر ڕووی زەوی دیاریدەکرێن.

نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو لە جیهاندا

نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراو لەسەر ڕووی زەوی -٨٩ پلەی سەدی بووە، لە ٢١ی تەمموزی ١٩٨٣، ئەم ئامارە لە زستانی نیوەگۆی باشوور لە وێستگەی توێژینەوەی ڤۆستۆکی ڕووسیا لە ئەنتارکتیکا تۆمارکرا، جێگای سەرنجە کە ئەم پلەیە گەرمییە ٥٤ پلە ساردترە لە تێکڕای پلەی گەرمی زستان لەسەر کیشوەرەکە، هەروەها کۆمەڵێک زانای ڕووپێوی جەمسەری باشووری بەریتانیا و دامەزراوەی توێژینەوەی جەمسەری باشوور و جەمسەری باشووری ڕووسیا سەرکەوتوو بوون لە ڕوونکردنەوەی دابەزینی پلەی گەرمی بەم شێوەیە، بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەرێک پەرەی پێدرا بۆ ھاوشێوەکردن لە گەشەسەندنی داهاتووی کەشوهەوای جەمسەری باشوور، جگە لە بەکارهێنانی هێڵکاری کەشوهەوا و وێنەی مانگی دەستکردی ناوچەکە.

زاناکان بۆیان دەرکەوت کە ڕۆیشتنی هەوای گەرم کە بە شێوەیەکی ئاسایی بەسەر زەریای باشووردا دەڕژێتە سەر فەلاتی بەرزی جەمسەری باشوور لەم کاتەدا وەستابوو، لە کاتێکدا بەردەوامی ڕۆیشتنی هەوای سارد کە بە دەوری وێستگەکەدا دەسوڕێتەوە ڕێگری لە تێکەڵبوونی هەوای گەرمتر دەکات کە لە پانی نزمترەوە دێت، لە ئەنجامدا جیاکردنەوەی وێستگەکە، کە بووە هۆی نزیکەی تەواو بارودۆخی ساردبوونەوە، بوونی هۆکاری دیکەش کە بەشداربوون لە بابەتەکەدا، وەک نەبوونی ڕووپۆشێکی هەور بۆ تەڵەی گەرمی، جگە لە بوونی چینێک لە گەردیلە سەهۆڵییەکان کە لە هەوادا هەڵواسرابوو، ئەمەش بەشداربوو لە لەدەستدانی گەرمی زیاتر لە ڕووی سەهۆڵاوی کیشوەرەکەوە بۆ بۆشایی ئاسمان.

ساردترین وڵاتانی جیهان

ئەم پێنج وڵاتە بە ساردترین وڵاتانی جیهان دادەنرێت:
١- ئەنتارکتیکا
ئەنتارکتیکا، ساردترین ناوچەیە لەسەر ڕووی زەوی، هەروەها بە هەبوونی تەوژمی زۆری باو، بە وشکترین، بەرزترین کیشوەر دادەنرێت، جێگای سەرنجە کە جەمسەری باشوور نوێنەرایەتی ساردترین خاڵ ناکات لەسەر کیشوەرەکە بەڵکو وێستگەی ڤۆستۆکی ڕووسیا، لە کاتێکدا تێکڕای پلەکانی گەرما لە زستاندا لە ئەنتارکتیکا نزیکەی -٤٩ پلەی سەدییە، چونکە فاکتەری با ڕۆڵی زیاتر دەگێڕێت لە ساردکردنەوەی ناوچەکەدا جگە لەوەش، ناوچە کەنارییەکان بە گەرمتربوون لە ناوچەکانی دیکەی کیشوەرەکە تایبەتمەندن، شایەنی باسە کە بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراو لە کیشوەرەکەدا گەیشتە ١٥ پلەی سەدی.

٢- کەنەدا
وڵاتی کەنەدا بەسەر ناوچەیەکی فراواندا درێژ دەبێتەوە، هەر شار و پارێزگایەک پشکێکی زۆری بەفر وەردەگرێت وەرزی زستان بۆ ٥ مانگ درێژ دەبێتەوە، هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت کە نزمترین پلەی گەرما لەوێ گەیشتووەتە -٤٠ پلەی سەدی، لە کاتێکدا پلەکانی گەرما لە نێوان - ١٠٠ پلەی سەدیدایە، ٣٠ پلەی سەدی لە زستاندا بۆ ٢٤ پلەی سەدی لە هاویندا.

٣- گرین لاند
گرینلاند گەورەترین دوورگەی جیهانە، گرینلاندیش بە وڵاتێکی ئۆتۆنۆم دادەنرێت، بەڵام پەیوەستە بە ویلایەتی دانیمارکەوە، نزمترین پلەی گەرمی لەوێ تۆمارکراوە -٦٦.١پلەی سەدی بووە، لە ساڵی ١٩٥٤، هەروەها بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراو لە ناوچەکەدا ٣١.١ پلەی سەدی بووە، جیاوازییەکی زۆر لە نێوان پلەکانی گەرما لە وەرزی هاوین و زستاندا هەیە لەم ناوچەیەدا.

٤- ئایسلەندا
ناوی ئایسلەندا کە لە وشەی (سەهۆڵ)ەوە وەرگیراوە، ڕەنگدانەوەی بارودۆخی کەشوهەوای خۆیەتی، بەڵام بە گەرمتر لە گرینلاند دادەنرێت وڵاتی ئایسلەنداش شاهیدی جیاوازییەکی زۆرە لە نێوان وەرزی هاوین و وەرزی زستاندا ناوچەکە لە هاویندا سەوزە،  بارودۆخی کەشوهەوا خۆش و تازەگەرییە لە کاتێکدا لە زستاندا گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەخۆیەوە دەبینێت، چونکە پلەکانی گەرما بۆ -١٠ پلەی سەدی یان کەمتر دادەبەزن، پلەی گەرمی سفر بە درێژایی ساڵ زاڵە، بەڵام هەوای شێدار لەوێ وا دەکات کەشوهەوا گونجاوتر بێت بۆ گەشەکردنی ڕووەکی.

٥- ئیستۆنیا
وڵاتی ئیستۆنیا یەکێکە لە وڵاتانی کیشوەری ئەورووپا، تایبەتمەندە بە پلەی گەرمی ژێر سفر هۆکاری ئەمەش بۆ بەفربارین نییە، بەڵکو زیاتر زریانی بای تێدایە، کە بای وەرزی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە ڕادەبەدەر هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت کە ماوەی وەرزی زستانە لە ئیستۆنیا زۆرە ڕێژەی بەفربارین کەمترە لە وڵاتانی تر.


سەرچاوەکان



73 بینین