چۆن مامەڵە لەگەڵ کچە هەرزەکارەکەمدا بکەم؟

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-07-24-16:08:00 - کۆدی بابەت: 13657
چۆن مامەڵە لەگەڵ کچە هەرزەکارەکەمدا بکەم؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن مامەڵە لەگەڵ کچە هەرزەکارەکەمدا بکەم (بە ئینگلیزی: How to deal with my teenage daughter، بە عەرەبی: كيف أتعامل مع ابنتي المراهقة)، گرنگی تێگەشتن لە هەرزەکار زۆر گرنگە.

تێگەیشتن لە هەرزەکاری 

گرنگە دایکان و باوکان بە باشی لە قۆناغی هەرزەکاری تێبگەن بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ کچە هەرزەکارەکەیان بکەن. ئەم قۆناغە هەستیارە و هەموو کەسێک پێیدا تێدەپەڕێت تەنها  گۆڕانکاری جەستەیی نییە بەڵکو بە گۆڕانکاریی دەروونیشدا دەڕوات. لە سەرەتای تەمەنی هەرزەکاریدا، وا دیارە منداڵان گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ڕەفتارەکانیاندا هەیە لەگەڵ کەسانی دیکە، بە تایبەتی لەگەڵ دایک و باوکیان، زیاتر سەربەخۆن و  گرنگی بەو شێوازە دەدەن کە هەرزەکارەکانی دەووروبەریان پەیڕەوی دەکەن و هاوڕێ و هاوکارەکانیان دەبیننن کە ڕەفتاریان بە شێوازێکە کە ئەمەش کاریگەری دەخقتە سەریان لە بڕیاردان و هەڵسوکەوت کردندا. 

دایک و باوک دەتوانن کتێبی تایبەت بە هەرزەکاری بخوێننەوە، جگە لەوەی پێویستی بە بیرهێنانەوەی ساڵانی هەرزەکاری خۆیان هەیە،  کە هەندێک باروودۆخ لە خۆدەگرێت وەک بارودۆخی شەرمەزارکەر و هەڵاوسانی مەزاج و هەستکردن بە پێگەیشتن.  
ڕێزگرتن  لە تایبەتمەندی هەرزەکارەکە

ڕێز لە تایبەتمەندی بگرن و یارمەتی کچە هەرزەکارەکە بدەن بۆ ئەوەی ببێتە کەسایەتییەکی بەهێز و سەربەخۆ. پێویستە دایک و باوک هەندێک تایبەتمەندی و ڕێزی پێبدەن. کە هەندێک  شتی تایبەتی هەیە کە ئارەزوو ناکات کەس بیبینێت بەڵام ئەگەر دایک و باوک هەستیان بە کێشەیەک کرد دەتوانن پرسیار لە تایبەتمەندیی کچەکەیان بکەن چونکە پێویستیان بە دەستێوەردان هەیە لە چارەسەرکردنی کێشەکە و زاڵبوون بەسەریدا، ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندی کچەکە بگرێتەوە کە ئەو تێکستانەی کە هەڵیدەگرێت یان دەینووسێت یان ئیمەیڵ لەگەڵ هاوڕێکانی دەگۆڕێتەوە و هەروەها پێویستە پێدانی تایبەتمەندی گونجاو بێت دڵنیا ببنەوە لەوەی کە هەرزەکارەکەیان سەلامەتە لە ڕووی پەیوەندییەکانییەوە وەک زانینی ئەوەی بۆ کوێ دەچێت، چی دەکات و لەگەڵ کێ دەبێت و دڵنیابوون لەوەی کە کچەکە هەست بەوە بکات کە دایک و باوکی متمانەیان پێی هەیە.

نیشاندانی خۆشەویستی

دەبێت دایک و باوک بە پەرۆش بن بۆ ئەوەی خۆشەویستی و بایەخدانیان بە کچە هەرزەکارەکەیان نیشان بدەن و ڕەنگە دایک و باوک تووشی کێشە ببن لە نەبوونی ئارەزووی کچەکەیان بۆ نزیک بوونەوە لێیان. دەبێت دایک و باوک بەردەوام هەوڵ بدەن لێی نزیک ببنەوە و کۆڵ نەدەن. خۆشەویستی دەتوانرێت نیشان بدرێت بە کات بەسەربردن لەگەڵ کچەکەیان و گوێگرتن  و ڕێزگرتن لە هەر شتێک کە ئەو دەیڵێت.

ڕێگاکانی مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵسوکەوتی دراماتیکی

 هەندێک لە هەرزەکاران دەیانەوێت دراما بەکار بهێنن و زیادەڕەوی بکەن لە کاردانەوەکانی خۆیان  بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کەسانی تر ئەمەش دەبێتە هۆی ناڕەحەتی بۆ کەسانی دەوروبەریان  بەتایبەتی دایک و باوکیان و ڕەنگە دایک و باوکیان تووشی نائومێدی بن، بەهۆی ئەو باروودۆخەی کە کچەکەیان پێیدا تێدەپەڕێت و بوونی هەستیاریی زۆر بەرامبەر شتەکان بەڵام دەبێت  کچەکەیان دڵنیا بکەنەوە  کە هەموو کەسێک لە ژیانی خۆیدا بە هەرزەکاری تێدەپەڕێت. گرنگە دایک و باوک بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵە لەگەڵ کچەکەیان بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە

ڕێگاکانی چارەسەر

  • وەڵامدانەوەی بۆی لە کاتی قسەکردندا: ئەمەش بە گوێگرتن لە کچەکە دەکرێت کاتێک کێشەیەک ڕوودەدات، هەروەها ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە چی تێگەیشتووە سەبارەت بەو دۆخەی کە باسی کردووە نابێت دەستبەجێ ئامۆژگاری و چارەسەری بۆ دابین بکرێت بۆ ئەوەی دۆخەکە خراپتر نەبێت. 
  • یارمەتیدانی کچەکە بۆ تێگەیشتن لە هەستەکانی: پێویستە دایک و باوک وریا بن تا کچەکەیان پێناسەی هەستەکانی بکات، هاوکاری بکەن بۆ ناوهێنانی هەستەکانی، هەروەها دڵنیای بکەنەوە لەوەی ئەوەی هەستی پێدەکات ئاساییە و هەستێکی قبوڵکراوە کە هۆکار نییە بۆ نیگەرانی. هەوڵبدەن ڕێگەی نوێ بدۆزنەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ شتەکان دوور لە کاردانەوە زیادەڕەوییەکان.
  • مامەڵەکردن لەگەڵیدا بە هێمنی: دەمارگیری، هاوارکردن، یان دەربڕینی بێزاری لە هەڵسوکەوتی کچێکی هەرزەکار بەزۆری دۆخەکە خراپتر دەکات، بۆیە دەبێت دایک و باوک بەتەواوی بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ بابەتەکەدا بکەن و خۆیان لە هەر گفتوگۆیەکی توندڕەو بەدوور بگرن، تەنانەت ئەگەر کچەکە ڕەفتارێکی نەشیاویش بکات. 
  • فێرکردنی چۆن مامەڵە لەگەڵ هەستەکانیدا بکات: دەبێت بۆ کچەکەت ڕوون بکەیتەوە کە هەستە جیاوازەکان، چ توڕەیی، دڵەڕاوکێ، یان دڵتەنگی، شتێکی زۆر ئاسایین و ئاساییە هەستیان پێبکەیت، لەگەڵ گرنگی ڕوونکردنەوەی ئەو هەستە خراپانە نابێت بیانوو بێت بۆ ڕەفتاری خراپ، جگە لە پێویستی فێرکردنی کۆنترۆڵکردنی کچەکە لە هەستەکانیدا و بەڕێوەبردنی توڕەیی یان فشارەکانی بە شێوەیەکی دروست.
  • هاندانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان: پێویستە کچێکی هەرزەکار فێری ئەو لێهاتووییانە بکرێت کە بتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات و ئەمەش بە ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکە لەگەڵیدا و گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەرە جیاوازەکان بۆ بابەتەکان و ئەو هەنگاوانەی کە دەتوانرێت بگیرێتەبەر بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا.


سەرچاوەکان



101 بینین