هۆکاری شەڕی نێوان باوک و کوڕ

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-07-24-17:46:00 - کۆدی بابەت: 13667
هۆکاری شەڕی نێوان باوک و کوڕ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شەڕی باوک و کوڕ چیرۆکێکی مێژووییە کە هەم لە ئەدەبدا هەم لە کتێبی مێژووییدا دەبینرێت وە لە هەموو ئەو ماڵانەی کە کوڕیان هەیە. لەوەش سەرنجڕاکێشتر، کاتێک پیاوان دەبنە باوکی کوڕێک، ئەوکاتە زیاتر لە باوکی خۆیان تێدەگەن، ڕەنگە تووشی نەگونجان هاوشێوە بن لەگەڵ کوڕەکانی خۆیاندا. ئەگەر ناکۆکییەکان بەباشی چارەسەر نەکرێن، دەبێنە هۆی توڕەیی نێوان باوک و کوڕ، لەوانەیە کاریگەریی خراپی لەسەر پەیوەندی نێوانیان و داهاتووی کوڕەکە هەبێت.

گرنگی پەیوەندیی تەندروستی باوک و کوڕ

دەربڕینی هەستەکان بۆ هەندێک لە پیاوان قورسە کوڕەکان تینووی خۆشەویستی باوکیانن، باوکەکانیش پێویستیان بەخۆشەویستی منداڵەکانیان هەیە. لە زۆرێک لە خێزانەکاندا ئەم هەستە سەرکوت دەکرێت و باوک و کوڕ نکۆڵی لەوە دەکەن کە پێویستییان بەو خۆشەویستییە بێت، ئەو خۆشەویستی و سۆزەی کوڕ لە باوکەوە وەریناگرێت، دەگۆڕێت بۆ پەنگخواردنەوەیەکی ناوەکی و شاراوە، زیاتر لە ترۆما و ئازاری دەروونی ئاشکرا ئازاری دەدات. پەیوەندیی ناتەندروستی نێوان باوک و کوڕ کاریگەری بەرچاوی لەسەر داهاتووی منداڵ دەبێت و کێشە لە ژیانی سۆزداری، کار و پەروەردەکردنیدا دروست دەکات. پیاوانی پێگەیشتوو پێویستییان بە چارەسەری دەروونی هەیە بۆقەرەبووکردنەوەی کەموکوڕییەکان و چارەسەرکردنی زیانە دەروونییەکانی منداڵی.

پەیوەندی تەندروستی باوک و کوڕ کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر داهاتووی منداڵ هەیە. تەنانەت باشترین باوکەکانیش بەبێ مەبەست ئازاری منداڵەکانیان دەدەن و ئەمەش شتێکی ئاساییە، تەنانەت ڕەنگە ڕاهێنان بکەن بۆ بوون بە باوکێکت باشتر، بەڵام هێشتا ناتوانن خۆیان لەناکۆکییەکان لەگەڵ منداڵەکەیان بپارێزن. گرنگە هەڵەکانت دەستنیشان بکەیت، هەوڵبدە پەیوەندیت لەگەڵ منداڵەکەت باشتر بکەیت و بەدوای چارەسەردا بگەڕێیت بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان.

هۆکاری شەڕی نێوان باوک و کوڕ چییە؟

کاتێک کوڕێک لەدایک دەبێت و گەورە دەبێت، باوک گەنجی خۆی لەکوڕەکەیدا دەبینێت و بەدوای باشترین ڕێگادا دەگەڕێت بۆ پەروەردەکردنی کوڕەکەی. بۆیە هەوڵ دەدات منداڵەکە بۆ ئاراستەیەکی دروست ڕێنمایی بکات و ڕێگاکانی پیشان بدات بۆئەوەی منداڵەکەی هەڵەکانی ڕابردووی  ئەو دووبارە نەکاتەوە. لە لایەکی ترەوە کوڕەکە هي ئەزموونە، دەیەوێت سەربەخۆ بێت و ژیان بەو شێوەیە ئەزموون بکات کە خۆی دەیەوێت. بۆیە گوێ بە قسەکانی باوکی نادات و بیردەکاتەوە باوکی بیرکردنەوەی کۆنەپەرستانەی هەیە یان ناتوانێت لێی تێبگات، لە ئەنجامدا باوک و کوڕ شەڕ دەکەن.

دوو هۆکاری سەرەکی جیاوازی نێوان باوک و کوڕ

  • جیاوازه نێوان جیلەکان: کوڕ پێی وایە باوکی بیرکردنەوەی کۆنە و لێی تێناگات، باوکیش پێی وایە نەوەی نوێ نەزانە و منداڵەکەی کاری نەزانانە دەکات و پێویستە بۆ ژیانێکی سەرکەوتوو گوێ لەقسەکانی ئەو بگرێت. تەنانەت هەندێک جاریش هەندێک لە بڕیارەکانی کوڕەکە دژی بیروباوەڕ و سنووری باوکەکەن، هەر بۆیە هەوڵدەدات ڕێگری لێبکات و ناکۆکی لەگەڵ کوڕەکەیدا هەیە.
  • ویستی سەربەخۆیی: دوای گەیشتن بە تەمەنی پەگەیشتن، کوڕەکە بەدوای سەربەخۆییدا دەگەڕێت و دەیەوێت ڕێگای ژیانی خۆی دروست بکات. سەربەخۆیی کوڕ دەسەڵاتی باوک تێکدەدات و بەهۆی ئەمەوە ناکۆکی نێوان ئەو دووانە چڕتر دەبێت.

چۆن کێشەی نێوان باوک و کوڕ چارەسەر بکرێت؟

کاتێک کوڕ خۆی دەبێتە باوک، لە باوکی تێدەگات و تەنانەت ڕەنگە ماف پێبدات. دوای بوون بە باوک، پیاوان ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی پەروەردەکردنی منداڵ دەبنەوە، هەر لەو کاتەشدا لەهۆکاری سەرەکی هەڵسوکەوتی باوکیان تێدەگەن. بێگومان  مەرج نییە ناکۆکی نێوان باوک و کوڕ تەنیا بەوە چارەسەر بێت کە کوڕەکە ببێتە باوک. یەکەم شت کە پێویستە بزانیت ئەوەیە کە هیچ باوک و منداڵێک لە دونیادا نییە کە جیاوازی بیروڕایان نەبێت. هەموو کوڕان کاتێک ناکۆکیان لەگەڵ باوکیان هەیە، بەڵێن بەخۆیان دەدەن کە بوونەوە بە باوک ئەوەی کە ئەزموونیان کردووە لە پەیوەندی باوک و کوڕی خۆیاندا نەبێت، بەڵام کاتێک دەبنە باوک، دەگەن بەو باوەڕەی کە ناکۆکی و جیواوازی بیروڕا هەر دەبێت، تەنانەت ئەوانیش زیان بە منداڵەکانیان دەگەیەنن. گرنگە کە سەرەڕای جیاوازی بیروڕاکان گرنگی بە ڕۆڵی باوکایەتیت بدەیت لەپەروەردەکردنی منداڵەکەتدا و ئەرکەکانت بەرانبەر بە منداڵەکەت جێبەجێ بکەیت.


سەرچاوەکان



143 بینین