لایەنە باش و خراپەکانی جیهانگیری

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-08-03-13:45:00 - کۆدی بابەت: 13892
لایەنە باش و خراپەکانی جیهانگیری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لایەنە باش و خراپەکانی جیهانگیری (بە عەرەبی: إيجابيات وسلبيات العولمة، بە ئینگلیزی: The pros and cons of globalization)، تەوژمی جیهانگیری وەک هەر بابەتێکی تر کۆمەڵێک کاریگەری باش و خراپی هەیە لەسەر تەواوی بوارە جیاوازەکانی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووری، کە دەبێتە هۆی دروست بوونی گۆڕانکاری بەرچاو لەم بوارانەدا.

لایەنە باشەکانی جیهانگیری

لە لایەنی ئابوورییەوە

لە ئەنجامی جیهانگیری لە لایەنی ئابووریدا کۆمەڵێک کاریگەری و خاڵی باش بەدەست هاتوون:

  • بەدەستهێنانی سوودی زیاتر بۆ بەرهەمهێنەران و بەکاربەران لە ئەنجامی دابەشکردنی کار و فراوانبوونی بازاڕەکان.
  • بەرزکردنەوەی ئاستی داهاتی تاکەکان بە تایبەت لەو وڵاتانەی کە دەتوانن لە ڕووی ئابوورییەوە خێراتر فراوانتر بن.
  • جوڵەی ئازادی هێزی کار لە نێوان وڵاتانی جیاوازدا، ئەمەش یارمەتیدەرە لە ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و لێهاتوویی.
  • بەشداریکردن لە پڕکردنەوەی کورتهێنانی ئابووری هەندێک وڵات، ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات پارە لە بازاڕەکانی سەرمایە قەرز بکەن.
  • زیادکردنی ئاستی هۆشیاری بەکاربەران سەبارەت بەو تەحەددایانەی کە لە ئەنجامی هەندێک پرسی جیهانییەوە سەرهەڵدەدەن وەک: گۆڕانی کەشوهەوا و نایەکسانی مووچە.
  • فشارە کێبڕکێیەکانی جیهانگیری بەشدارن لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای حکومەت و پاراستنی کرێکاران.
  • کاڵای زیاتر بە نرخێکی کەمتر بەردەستە، جیهانگیری هانی وڵاتان دەدات کە سەرنجیان لەسەر بواری پیشەسازی خۆیان بێت، بەمەش کوالیتی بەرهەمەکانیان بەرز بکەنەوە بە بەکارهێنانی کەمترین سەرچاوەی بەردەست، ئەمەش بەشدارە لە گەشەی ئابووری و کەمکردنەوەی تێچووی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بەتایبەتی بۆ ئەوانەی داهاتیان سنووردارە. 
  • فراوانکردنی بازرگانی، بازاڕە گەورەکان دەرفەت بۆ کۆمپانیاکان دەڕەخسێنن کە بگەنە بەشێکی گەورەتری کڕیاران، بەم شێوەیە داهاتەکانیان زیاد دەکات.

لە لایەنی سیاسییەوە

جیهانگیری بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تەشەنەکردنی دیموکراسی و زیادبوونی هۆشیاریی بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرەڕای ئەو بۆشاییە تەکنەلۆژییە گەورەیە، جیهانگیری ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە دیموکراسیکردنی میدیا، لەڕێگەی تۆڕەکانی سۆشیال میدیاوە، کە هانی بەرەوپێشبردنی کرانەوەی سیاسی و نەهێشتنی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و باشترکردنی نوێنەرایەتی سیاسی دەدەن.

لە لایەنی کۆمەڵایەتی و کولتوورییەوە

جیهانگیری دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەرزکردۆتەوە، جگە لە بەشداریکردنی لە چڕکردنەوەی سەرنجی جیهان لەسەر پرسی مافەکانی مرۆڤ، سەبارەت بە ئاستی ڕۆشنبیری، جیهانگیری ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە پەرەپێدانی تۆڕەکانی پەیوەندی مەعریفی و کولتووری، هەروەها بووەتە هۆی پەرەسەندنی شێوازی ژیان و ڕەفتاری بەکاربەری تاکەکان، جیهانگیری کولتووری کاریگەری ئەرێنی لەسەر ڕووماڵکردنی میدیاکان هەیە، ئەمەش بە چڕکردنەوەی سەرنجی خەڵک لەسەر کارەساتی تاکەکان لە ژێر ڕۆشنایی زیادبوونی زۆری ژمارەی دانیشتووان.

جیهانگیری بەشداری کردووە لە ئازادکردنی میدیا لەسەر ئاستی جیهانی، بەم شێوەیە زیاتر بابەتی و دوور لە فەناتیزم و لایەنگری، ڕۆحی سەر بە کۆمەڵگەی دەوروبەری بەهێزتر کرد، هاندەری پەرەپێدانی ئاستی هونەر و ئاڵوگۆڕکردنیان بوو، بەشداری کرد لە زیادکردنی هۆشیاری تاکەکان سەبارەت بە سروشتی کاڵا بەکارهێنراوەکان، هەروەها گفتوگۆی نێوان کولتوورەکانی کردە پێویستییەکی بنەڕەتی بۆ بەدەستهێنانی هاودەنگی نێودەوڵەتی، جیهانگیری بەشداری کردووە لە بڵاوبوونەوەی تەکنەلۆژیا و داهێنان، بە هاندانی پەیوەندی بەردەوام لە نێوان وڵاتان، کە بە واتای ئاڵوگۆڕی خێراترە پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان و زانیاری لە نێوانیاندا.

لایەنە خراپ و زیانەکانی جیهانگیری

لە خوارەوە گرنگترین کاریگەرییەکانی جیهانگیری دەخەینەڕوو کە کاریگەری نەرێنییان لەسەر کۆمەڵگاکان هەبووە:

  • دروستکردنی بارگرانی لەسەر کارمەندانی سەرچاوە مرۆییەکان لە گەڕان بەدوای باشترین کاندید بۆ کار لە وڵاتانی جیاوازەوە، مامەڵەکردن لەگەڵ جیاوازی کات و کولتووری و زمانەوانی.
  • سەختی بەدواداچوون بۆ بابەتی کۆچی کارمەندان و دەستەبەرکردنی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ کارمەندانی بیانی.
  • زیادبوونی تێچووی فرۆشتنی بەرهەم لە وڵاتانی دەرەوە، ئەمەش بەهۆی سەپاندنی باجی گومرگی و ڕسوماتی هەناردەکردنە.
    د-سەختی بەڕێوەبردنی مووچەی فەرمانبەران، بەدواداچوون بۆ پابەندبوونیان بە ڕێنمایی و یاساکانی پەیوەست بە دامەزراندن و ڕێکخستنی باج، بەهۆی فرەیی بازاڕەکانەوە.
  • لەدەستدانی ناسنامەی کولتووری، بەهۆی ئاسانی جوڵەی نێوان وڵاتان، تێکەڵبوون بە کولتوورەکانی کۆمەڵگاکانی دیکە، هەوڵدان بۆ لاساییکردنی کولتوورە سەرکەوتووترەکانی دیکە، ئاسان بووە، ئەمەش مەترسی لەسەر تایبەتمەندییە جیاکەرەوەکانی کولتووری ڕەسەن و لەدەستدانی فرەچەشنی کولتووری جیهانی دروست دەکات.
  • ئیستغلالکردنی کرێکارانی کۆچبەر، کێبڕکێی توندی نێوان کۆمپانیاکان پاڵیان پێدەنێت بۆ پێشکەشکردنی کاڵای کەم تێچوون بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین ژمارەی کڕیار لەسەر حیسابی دۆزینەوەی کرێکاری تاراوگە بە تێچووی کەمتر و ئیستغلالکردنی وزەکانیان.
  • کێشەکانی فراوانکردنی کۆمپانیاکان لە ئاستی جیهانیدا، ئەمەش پێویستی بە سەرمایەی گەورە هەیە، جگە لە نەرمییەکی بەرز و توانای هاوسەنگبوون لەگەڵ گۆڕانی یاساکانی کار کە تایبەتن بە هەر وڵاتێک.
  • مەترسی لەدەستدانی هەلی کارە ناوخۆییەکان بەهۆی ئەوەی هەندێک کۆمپانیا کرێکاری تاراوگەیان پێ باشترە یان گواستنەوەی بواری کارکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات.
  • چڕبوونەوەی دەسەڵات و سامان لە دەستی کۆمەڵەیەکی دیاریکراوی کۆمپانیا گەورەکاندا، کە لە بەرامبەردا ڕکابەرەکانیان لە کۆمپانیا بچووکەکانی جیهان لەناوبرد.
  • کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگە، جیهانگیری بووەتە هۆی زیادبوونی پشتبەستن بە سەرچاوەی وزەی نوێنەبووەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی پیسبوون و گەرمبوونی جیهان، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆمپانیاکان بەدوای ئەو وڵاتانەدا دەگەڕێن کە یاساکانی ژینگە کەمتر توند و تیژن، بۆ ئەوەی بتوانێت بەرهەمهێنانی خۆی فراوانتر بکات بەبێ چاودێری توند.


سەرچاوەکان



56 بینین