گونجانی گرووپەکانی خوێن

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-29-20:52:00 - کۆدی بابەت: 14433
گونجانی گرووپەکانی خوێن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گرووپی خوێن (بە عەرەبی: فصائل الدم، بە ئینگلیزی: Blood group)، ڕێگە بە دابینکەرانی چاودێری تەندروستی دەدات بۆ دیاریکردنی گونجانی خوێنی کەسێک لەگەڵ کەسێکی تر. چوار جۆری سەرەکی خوێن هەیە (A, B, AB و O). گرووپی خوێن بەهۆی ئەو جینانە دیاری دەکرێت کە لە باوانتەوە بۆت دەمێنێتەوە. پسپۆڕانی بانکی خوێن جۆری خوێنەکە دیاری دەکەن لەسەر بنەمای بوونی دژەپەیداکەری A یان B لەسەر خڕۆکە سوورەکانی خوێن. هەروەها بەدوای پڕۆتینێکدا دەگەڕێن کە پێی دەوترێت فاکتەری Rh. ئەگەر ئەم پڕۆتینەت هەبوو ئەوا خوێنەکەت پۆزەتیڤە ئەگەر نەتبوو ئەوا نێگەتیڤە، واتە بە شێوەیەکی گشتی هەشت گرووپی خوێن هەیە.

گونجاندنی جۆرەکانی خوێن

بەخشەری O−
دەتوانێت بیداتە وەرگری A(−+)B، (−+)AB ،(−+)O(−+) 
بەخشەری A−
دەتوانێ بیداتە وەرگری A(−+)AB(−+)
بەخشەری B−
دەتوانێ بیداتە وەرگری B(−+)AB(−+)
بەخشەری  AB−
دەتوانێ بیداتە وەرگری AB(−+)
بەخشەری O+
دەتوانێ بیداتە وەرگری A(+)B(+)AB(+)O(+)
بەخشەری A+
دەتوانێ بیداتە وەرگری A(+)AB(+)
بەخشەری B+
دەتوانێ بیداتە وەرگری B(+)AB(+)
بەخشەری AB+
دەتوانێ بیداتە وەرگری AB(+)


سەرچاوەکان



74 بینین